وەلامێك بۆ خزمەكەى قاسم ئاغا

Thursday, 28/10/2010, 12:00

2085 بینراوە


لەلایەن برادەرێكى (محمد على سمایل)ەوە
دەمەوێ روون كردنەوەو راست كردنەوەیەك بۆ پیاوە دلسۆزەكەى قاسم ئاغاى غەفورى بكەم .
لە نوسینەكەى ئەم پیاوە دلسۆزە دا هاتووە كە ((كەیفى على سمایل) لەگەل شفیق ئاغا دا جاش بووە چوون ببن بە پێشمەرگە) ، بەلام راستیەكەى لەو بەروارەى كەباس كراوە شەهید كەیفى لە ژیان دا نەمابوو پێشتر پێشمەرگەى (ی.ن.ك) بوو لەگەل شەهیدان سەرباز و شەمال ، لە رووبەروو بوونەوەیەك دا لە شەرى نێلەگین شەهید كرابوو، ئەم بەرێزە تەئشیرى بەناوى پێشمەرگە كردووە.

دواتر باسى شەهید قەندیل دەكەیت و گوایە بەدەستى (محمد على چوكلات) كوژراوە ، راستیەكەى لەو رێكەوتەى شەهید قەندیل ى تیا شەهید كرا (محمد على سمایل) بەدەستى ئاغاكەت لە سجن قایم كرابوو،كە خەلكى بەشەرەفى كۆیە ئەمە باش دەزانن .
بەرێزان شۆرشە یەك لەدواى یەكەكانى گەلى كورد ئەوەندە درێژخایەن بوون كە گەلێ خەلكى سەر بە رژێمى گۆڕبەگۆڕ بوون بەلام دواتر لەسەنگەرى پێشمەرگایەى دا شەهید بوون وە بە پێچەوانەوەش .
ئەم خانەوادەیەش بێ بەش نەبوون لەم واقیعانە ، بەلام خۆ كەسیان بۆ رژێم نەبوونە قوربانى لەهەمان كات دا خاوەنى پێنج شەهیدن لەرێگاى ئازادى كوردستان ، ئەمەش ناوەكانیانە :
1 أحمد على سمایل ،پێشمەرگەى ئەیلولى مەزن ، لە ماكۆك شەهید بوو ئیستاش گۆرەكەى لەوێیە.
2 كەیفى على سمایل لە نێلەگین شەهید بوو.
3 عبدالرحمن على سمایل لە ڕاپەرین بەدەستى ئاغاكەت شەهید كرا .
4 ئەردەلان محمد على لە قەسرێ پێشمەرگەى پارتى بوو لەحاجى ئۆمەران لەگەل شەهید ستارى قادر قێاب لە بەرگرى لە حكومەت و یاساو شەریعەت شەهید كرا.
5 شلێر رسول خێزانى رەمەزان على سمایل لە كەسنەزان لە ئەنجامى بەركەوتنى هاوەن بە مالیان و توشبون بەنەخۆشى دل گیانى سپارد.
بەرێز كاكى دلسۆز جەنابتان نووسینەكانتان بۆ مەبەستى فەوزاى اعلامى و نا ئارامى بەكار دەهێنن و چیتر .
برادەرێكى (محمد على سمایل)ەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە