پێشانگای تایبه‌تی سێهه‌می هونه‌رمه‌ند حاجی خانم له‌ ئه‌مستردام13-06 تا 18-07 ی 2009

Monday, 06.08.2009, 12:00

1455 بینراوە


له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ساڵانه‌ی گه‌له‌ریه‌کانی باکوری ئه‌مستردام، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد "حاجی خانم" ئه‌م چالاکیانه‌ ئه‌نجام ده‌دات:
* به‌شداری کردن له‌پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ 70 هونه‌رمه‌ندی شاری ئه‌مستردام
شوێن : برێدرۆ کۆلیژه‌_ Meeuwenlaan 132
12 تا 14-7-2009
* پێشانگای تایبه‌ت له‌ مۆزه‌خانه‌ی باکوری ئه‌مستردام، له‌م پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ند ژماره‌یه‌ک له‌به‌رهه‌مه نوێکانی خۆی نیشانده‌دات که‌ بریتین له‌ ئه‌زموونی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی و‌ کارکردن له‌سه‌ر سروشت و یاده‌وه‌ریه‌کان.
دۆستان و لا‌یه‌نگرانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه.‌ کات: 19:00
رۆژی شه‌ممه‌: 2009-06-13 تا 18-07-2009
شوێن: مۆزه‌خانه‌ی باکوری ئه‌مستردام
Zamenhofstraat 26 A
Amsterdam
هاتن بو هه‌مووانه‌.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.noorderijkunst.nl/amin/amin.html
مالپه‌ڕی تایبه‌تی حاجی خانم:
http://www.hajikhanim.exto.nl




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)