ئەى هاوار دكتۆر بەرهەم سەرى خواردین !

Friday, 22/01/2010, 12:00

1934 بینراوە




حەمە تاڵەبانى



من تێناگەم نازانم مەبەستى د.بەرهەم چیە ؟ لەگەڵ ئەوەى پارەى ئەو ووڵاتەى لە بن دەستە كەچى تا ئێستا هیچ بەرهەمێكى نەبووە . ئەوەیان گرنگ نیە با واز لەوە بێنین لەگەڵ ئەوەى كە لەوەتەى بۆتە سەرۆكى حكومەت ئیزافەیەكى نەبووە و نەشبۆتە تەواوكارى پڕۆژە و بەرنامەكانى كابینەى پێنجەم , چ جاى ڕێگرى لە هەندێ كارى زۆر گرنگ و بەسود بۆ هاوڵاتى كورد, ئەوەتا بەمنزیكانە حكومەتى بەغدا لە بڕیارێكى گرنگدا بڕیارى ئەوەى دا كە هەموو هاوڵاتیانى عێراق بە هەرێمى كوردستانیشەوە فەرمانبەرانى سود پێبگەیەنێ بە پێدانى بڕى (50,000000) پەنجا ملیۆن دینار بۆ كەمكردنەوەى كێشەى فەرمانبەران و لە هەمانكاتدا بۆ دابینكردنى پێداویستیەكانى فەرمانبەران و كارمەندانى حكومەت , بەڵام زۆر بە داخەوە كە د. بەرهەم نەیهێشت كە ئەم سودە بە فەرمانبەران و كارمەندانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بگات , كە گووتى ئێمە بە بڕیارى حكومەتى بەغدا كارناكەین وحیسابیان بۆ ناكەین بەمەش بەرپرسانى بەغداى نیگەران كرد و بەمەشەوە بڕیار بدەن كە هیچ كات هاوكارى حكومەتى هەرێم نەكەن , بەم هۆیەشەوە د.بەرهەم بووە هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى نێوان هەرێم و بەغدا كە زۆر بە داخەوە ئەو دەستكەوتەى كە خەباتى لە پێناو كرا خەریكە د.بەرهەم لە دەستى دەدا. جگە لەوە د. بەرهەم هیچ ئسلوب و هەڵسوكەوتى لە سەرۆكى حكومەت ناچێ , ئەوەتا لە چەند ڕۆژى ڕابردوو سەردانى ئەومان بینى كە سەردانى چەند پڕۆژەیەكى كردبوو لە كاتێكدا پێویستى بە ڕوونكردنەوەو كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى هەبوو كەچى دەستەكانى لەبن هەنگڵیەوە ئاڵاندبوو بۆ چەند كەسێك قسەى دەكرد و دەشگوترێ لە كاتى ڕۆیشتنى لە سەردانى شوێنێك دەڵێت ماڵتان ئاوا , وەك ئەوەى لە چایخانە دانیشتبێ . بەهەرحاڵ وەك چۆن ئەزانم خوا بە حەقە ئاواش دەزانم د.بەرهەم ڕیسەكەمان لێدەكاتەوە بە خورى , جا بۆیە رجا لە (نێچیرڤان بارزانى) دەكەم كە بۆ وا خۆى وون كردووە؟ هەرچى زووە بگەڕێتەوە بۆ سەرۆكایەتى حكومەت چونكە ئەوەى كە ئەو دروستى كردوو خەریكە د. نا بەرهەم لە ناوى دەبات و بەم چەند مانگەى سەرۆكایەتى خەریكە سەرمان دەخوا و سەرمان بە شتێك دەگەیەنێ .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە