لە خۆشى ئەوەى زەكەریاى هونەرمەند سەحەرى كچى هێناوە، سەرباز هەورامى جوتێك پێلاوى ئیتاڵى بە 5000 دۆلار بۆ خۆیى كڕیوە!

Tuesday, 20/04/2010, 12:00

2138 بینراوە


دیاردەى هاوسەرگیرى بە هەموو شێوازەكانیەوە دیاردەیەكى ئاسایى و تەندروستە، كاتێ ئەو هاوسەرگیریە بە قۆناغى ئاسایدا گوزەرى كردبێ,,,
ئەوەش ئاسایە هونەرمەندێك كچە بە رپرسێك بكاتە هاوسەرى، ئەوەى لەم بابەتەدا ئاسایى نیە كە بڵاوكردنەوەى هەواڵى هاوسەرگیرى زەكەریا عەبدوڵلا لە رۆژنامەى هەولێر كە جەوادى براى سەگۆ قادر بەناو سەرنوسەرێتى و ڕووى زەردهەڵگەڕاوەكەى بنەماڵەى مەلا مستەفا ڕۆشنترو بۆگەنتر دەكا!
هەواڵەكە لەلایەن(فەیسەڵ شێخانى) كۆنە ئاسایش و پاراستنەكەى لقى 2 و پیاوە هەزیل و پارەو وەرگرەكەى جواد قادر، تەنها لایەنێكى هەواڵەكەى بڵاوكردۆتەوە، بەوەى زەكەریا عەبدوڵلا هاوسەرگیرى پێكهێنا، ئیتر نەمانزانى ئەو كچە كێەو لە چ بنەماڵەیەكەو باوكى كێە، مادام كراوەتە هەواڵ پێویستە ڕەگەزەكانى هەواڵى تیا بێت؟!
نەك ئەوەى وەك ڤاڵگرەوەكان بۆ خەڵكى باس دەكەن...
بەڵام دۆستان و قەڵەمەكان و پەیامنێرانى كوردستانپۆستى بوێر لە هەموو كون و كەلەبەرەكانى سەرى ڕەش و سەڵاحەدین و دارو زیافەى پشت مەكتەبى سیاسى و هەولێرو دەزگا حزبى و ئەمنى و ئیداریەكانیان تەنیوەتەوەو تا ئەوەى ئاگادارى دیاردە نهێنى و هاوسەرگیریەكانیشیانن....
سەیدا زەكەریا كە بە ناو شوقەیەكیان كردووە بە ناویەوەو تەنها ئیجازەكەى بەناوەوەیەوەو ئەوى دیكەى بە بڕیارى سەربازى نالە هەورامى پیاو سیخن و بچوك و ڕابردوو خراپەكەى كەرەجەوە دابەشدەكرێت و، كە هەر 15 ساختمانەكە بایى 200 ملێۆن یۆرۆیەو، بۆ ئەوەى خۆڵو بەردو تەنەكە بكەنە چاوى خەڵكى كراوەتە ناوى زەكەریاو، تێكەڵ نەك بە دزیى و گەندەڵى بەڵكو بە بارى كۆمەڵایەتیشیان كردووەو، لە ماوەى 4 ساڵدا زەكەریا 23 سەفەرو گەشتى لەگەڵ سەحەرى كچى سەرباز بۆ دوبەیى و توركیا و لوبنان و قوبرس و ئیتاڵیا كردووەو، پاش ئەو 4 ساڵە تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە...
ئەوەى سەرەوە تەنا زانیاریەكى گچكۆكەیە لە خزمەت خوێنەرانى كوردستانپۆستى پێشەنگى ڕاگەیاندنكارانى ئازادو بوێر..
ئەوەى جێگایى باسكردنە، سەرباز هەورامى گەورە مافیا و دزى نێوان توركیا و ئێران و كوردستان بە بودجەیى خەڵكى كوردستانەوە، بۆتە خاوەنى 400 ملێۆن دۆلارى تایبەت بە خۆى جگە لەوەى بۆ نێچیرى دزیوەو لە بانكەكانى ئەوروپا و لوبنان و توركیا و بانكى تجارەتى ئێرانى تۆماركردووە..
سەربازى نالە هەورامى بۆ ئەوەى لە مەراسیمى شاردنەوەى حەیاكەى 5 جووت پێڵاوى تایبەتى لە ئیتاڵیاوە بۆ دروست كراوە بە 250 هەزار دۆلار، واتە جووتى بە 5000 دۆلارو، تەنها یەك نیڤیایى پاریسى بۆ لابردنى زیبكەى دەموچاوى سەحەرى كچى بە 10000 دۆلار كڕیوە، گەر بە سامان و موڵكى دزراوى بوجەیى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان نەكراوە، ئەى خۆ سەباز بە كرێكارى و كڵاش چنین و پوزەوانەو كوڵەباڵ و شاڵ چنین پەیدایى نەكردوەو، ئەى خۆ لە نالەى باوكى بۆى نەماوەتەوە كە وەك خۆیى دەڵێى خاوەنى 1000 دۆلار نیم!
لام ڕوون و ئاشكرایە و ئێوەى خوێنەرانیش وەك ئێمە ئاگادارن، هەزاران منداڵى كوردستان لەبەر نەبوونى بارگرانى ژیان وازیان لە خوێندن هێناوە!
هەزاران دایكە شەهید و باوكە شەهید و هاوسەرو منداڵانى شەهید لەبەر نەبوونى ناتوانن ژیانێكى ئاسایى بگوزەرێنن و بۆ چارەسەركردنى نەخۆشیەكانیان كە لەوانەیە بە 5000 دۆلار چارەسەر بكرێن هەریەكەیان كەچى نیانەو ، سەربازیش یەك جووت پێڵاوى ئیتاڵى بە 5000 دۆلار كڕیوەو بەیەكجاریش 5 جفتى كڕیوەو، 10000 دۆلار واتە یەك دەفتەر دۆلاریشى بۆ لابردنى چەند زیبكەیك داوەتە نیڤیایەك !
تاریقى براى سەرباز چەندین جار لەسەر ئەو دیاردانە هەزار جار تانەو تاشەرى لە سەربازو منداڵەكانى داوە!
سەرباز كە هاتوچۆ دەكات 6 وەنەشەى مۆدێل بەرزى بە دواوەیە كە بایى نزیكەى 50 دەفتەر دۆلارە جگە لەو سەیارە درعەى كە بە 460 هەزار دۆلار كڕیوێتى تا گوللە نەیبرشێت!
وەك ئەوەى بەشدارى هەموو داستانەكانى ڕۆژانى شاخى كردبێ، و هەزاران كەسى لە دوژمن لەناوبردبێ،،
ئەوەى هەیە مەسینە هەڵگرو ئاو بە هیناكراو ماستاوچى و لە گروپى بەڵێ ئەزبەنیەكاندا ئەندامێكى سوك و سەلیمى نێو ئەو سۆرانیانەیە كە لاى بنەماڵە حسابى یەك تاك پێڵاوى خانمە ئەلیسایى بۆ نەكراوە!
گەر خودا مۆلەت بدا ئەوا لەم نزیكانە تەواوى وردەكارى ژیانى رابردوو ئیستاو بەشدارى لە قاچاخچێتى و دزیى و گەندەڵى و قاچاخچێتى نەوت و شەركە بەشى هەموو كۆمپانیاكانى بڵاودەكەینەوە كە بە خۆیى تاهیرو تاریق و نالەى باوكى و حەمە قەتێ ى ئامۆزاى باوكى و هەرچیش بەناوى كچەكانى و كوڕەكەوەیەتى بڵاودەكەینەوە!
تەنها ویستمان بەم نوسینە بە مەسعود و بنەماڵەكەى بڵێن گەر تۆ لە سەرى ڕەش ئاگادارى سەرباز هەورامى نیت كە چۆن ڕەفتار دەكا، ئەى چۆن دەیسەلمێنێت كە پێشمەرگە ملیشیا نیە، لە كاتێكدا سەرباز كۆى پارەى موچەى 20 پێشمەرگەى داوە بەیەك جووت پێڵاو ئەمە شەرەف و ئەخلاقى سەرباز بێت دەبێ تۆ چۆن شەرم نەكەى بلێى من پێشمەرگەو سەرۆكى كوردستانم!
لە كاتێكدا شەهید سەردار ئەو پێشمەرگەیەى لەبەر نەبوونى لە شاوەیس كە 10 كیلۆمەتر لە خواروى كۆشكى پاشایەتى ئێوەەوە خۆى كوشت، تەنها لەبەر ئەوەى منداڵەكەى داوایى 1000 دینارى بریمەرى كردبوو تا نەستەلەیك بكرێت و ئەویش لە تاو ئازارى نەبوونى لەبەردەمى منداڵەكانى هەر ئەو ئێوارە یە خۆى شەهید كردوو، تۆش و عەیالەكەت خەریكى تاڵانكردن و دزینى سامان و بودجەیى خەڵكى كوردستانن، دەك نەفرەت لە تۆى سەرۆكێكى تەزویرچى و دەبەنگ كەبەبەرچاوى تۆوە سەرباز وەها بەو مییلەتە دەكا!
پیرۆزە هاوسەرگیرى زەكەریاو سەحەرى كچى سەرباز
پیرۆزە كڕینى 5 جفت پێڵاو بە 250 هەزاردۆلار لەلایەن سەرباز
نەفرەت لە دەستەڵاتى مەسعودو بنەماڵەى مەلا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە