مەلەفی بەعسی بوون لە سەرکردایەتی پارتی‏

Thursday, 23/12/2010, 12:00

1480 بینراوە


مەسعود بارزانی لە دوا کۆنگرەی پارتی ووتی: بە شانازیەوە پاش ڕووخانی بەعس هێج ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی مەلەفی نەبوو. ئەمە بۆ هەرکەسێک لە ناوچەی دهۆک ومووسڵ ژیا بێت تا ئەو پەڕی پێکەنین مایەی شەرمە .. دەنا پاش ڕاپەڕین ولە مفاوەزاتی کورد لەگەڵ ڕژێمی بەعس کەس هەیە نەزانیێت ئەم حیزبە دەیان کڵاشینکۆفی دوو دەسکی لە بەعس وەرگرت وبەخشیە ئەندامەکانی ولە هەڵبژاردنی 1992 عێراق چ هاوکاریەکی ئەم حیزبەی کرد بە پارە وتەزویر تا شەرعیەت بداتە ڕێکەوتنی لەگەڵ بە غداد وبە ئەرشیفی 1992 تا2003 ی ڕاگەیاندنی پارتیدا بچنەوە دەیان جار مەسعود بارزانی دەیگووت حلی موشکیلەی کورد لە بەغدادە و چارەی کورد هەر حوکمی زاتیە وئەمریکا هیچی بۆ کورد پێ نیە. تاریق عەزیز لە جەریدەی سەورە ئاشکرای کرد کە وەزارەتی عێراق رادیۆیکەی گەورەی داوە بە مەسعود بارزانی و لە داگیرکردنی هەولێریشدا هەر ئەم تاریق عەزیزە ووتی لەسەر داوای مەسعود سوپای عێراق هەولێری ڕزگار کرد بۆ پاراستنی سیادەی عێراق لە ئێران.. گەر ئێران لە پارتی بکەیتەوە هیچی دەمێنێتەوە..؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بازرگانی سەرانی بنەماڵەی بارزان و عودەی وپەیوەندی هاوبەشی مەسعود وسەدام تا ڕووخانی حاشا هەڵنەگرە.. ئەم قسەیەی بارزانی کوڕی مەلا مستەفا و باوکی مەسرور ئەم چیرۆکەی هێنایەوە یادم:
دەڵێن کاتی خۆی قەشەیەکی ساختەچی هەبووه بەهەشتی فرۆشتووە بە پارە وخەڵکی بە دینی فەقیری هەڵخەڵەتاندووە.. دەوڵەمەندێکی عاقڵ معامەلەی هەموو جەهەنەمی لەگەڵدا کردووە و بەهەرزانتر لێی کڕیوە و بە خەڵکە فەقیرەکەی ووتووە من هەموو جەهەنەمم کڕیوە وشوێن نەماوە ئێوە هەمووتان بە بەلاش دەچنە بەهەشتەوە:
‌ناحەقمە بپرسم ئەرێ مەسعود تۆ خۆت کە هەم تورکی- ئێرانی-سوری-ئەمریکی- بوویت و خۆت بووبوویت بە مقاولی بەعس لە کوردستان.. ئیتر عێراق چ پێویستی بە عەوامی عەشرەتی بارزانی دیموکراتی هەبوو بۆ کڕین کە سەری مارەکەی لە گیرفاندا بوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە