چۆن یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندرین پیاوی هندی به‌ریتانی 8 ملیۆن پاوه‌ند خه‌رج ده‌کا بۆ هێنانه‌دی خه‌وی ئه‌وله‌مپی

Sunday, 07.29.2012, 12:00

2753 بینراوە






لوسی بارینێمان / ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن 26/7



لاکشمی میتال Lakshmi Mittal
پیاوێکی هندیه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ده‌وڵه‌مندترین پیاو له‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌وڵدانا بۆ دروستکردنی تیپی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌ هندستان بۆ به‌شداریکردن و وه‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن له‌ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیدا، چونکه‌ هندستان یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین وولاتی جیهان و ژماره‌ی دانیشتوانی وا خه‌ریکه‌ له‌ ژماره‌ی دانیشتوانی ووڵاتی چین تێپه‌ڕده‌بێ که‌ نزیکه‌ی 1200 ملیۆنه‌ هه‌تا ئه‌م چه‌ند سالانه‌ی دواییه‌ ‌ هیچ سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست نه‌هێنا بوو له‌ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیدا. ئه‌م تیپه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وولاتی خۆیان له‌دوای 3 به‌شداریکردن له‌ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیدا له‌ شاری ئه‌تلانتاو سیدنی و ئه‌سینا و به‌ یه‌ک مه‌دالیه‌وه‌ و ئه‌م لاوازی توانای وه‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتنه‌ وایکرد له‌م پیاوه‌ بلیۆنێره‌ که‌ دڵته‌نگ بێ و هه‌وڵیدا بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگای 'میتالی وه‌رزشی' بۆ یارمه‌تیدان و هاندانی گه‌نجی وه‌رزشی بۆ به‌شداریکردن و خۆ ئاماده‌کردن بۆبه‌شداریکردن یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی داهاتوودا و 8 ملیۆن پاوه‌ند له‌ پاره‌ی خۆی به‌کارهێنا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، له‌ ساڵی 2008 دا هه‌ندێ پێشکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا له‌ ئۆله‌مپی بێجینگ له‌وولاتی چین 3 میدالیه‌ی سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا که‌ یه‌کێکیان میدالیه‌ی ئاڵتوون له‌ نیشانه‌ نانه‌وه‌ی تفه‌نگ له‌ دووری 10 مه‌تردا.
هه‌رچه‌ند ڕاده‌ی وه‌ده‌ست هێنانی وولاتی هه‌ندستان له‌ پله‌ی په‌نجاهه‌مین دابوون له‌ وولاته‌کانی جیهاندا له‌دوای به‌لجیکاو ئایسلاند وکۆماری دۆمۆنیکا وه‌. له‌ نێوان 35 40 وه‌رزشه‌واندا که‌ به‌ یارمه‌تی ئه‌م پیاوه‌ ده‌ست نیشانکران 16 یان هه‌ڵبژێردران بۆ به‌شداریکردن له‌ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپیدا بۆ به‌شداری وولاتی هندستان له‌یاری بۆکسێن و زۆرانبازی ونیشانه‌ نانه‌وه‌و ڕێکردن ووه‌زشی وتیروکه‌وان، ئه‌م پاره‌یه‌ دانرا بۆ به‌کرێ گرتنی زانیاری وه‌زشی و ناردنی وه‌رزشه‌وانان بۆ ڕوسیاو بۆ یاری زۆرانبازی بۆ به‌ریتانیا بۆ بۆکسێن، هه‌ندێکیان نێران بۆ ئه‌مریکا وئه‌فریقاو هه‌ندێکیان نارد بۆ ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا بۆ ته‌مرینی تیرئه‌ندازی. ئه‌م پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ که‌ سامانی نیزیکه‌ 20.700 ملیۆن دۆلاره‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندرترین له‌ جیهانا و ده‌ڵێت: 'هندستان هه‌ژاره‌ له‌ داموده‌زگای وه‌رزشی و پرۆگرامو ستراکچه‌ری وه‌رزشی پێویست، به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه‌وه‌‌ وه‌ک پێوستی سه‌رشانی بۆخزمه‌تی وولاته‌که‌ی که‌ خۆی هندیه‌ به‌ به‌کارێکی وا، هه‌روه‌ها ئه‌م پیاوه‌ ده‌ڵێت:
'ئه‌وانه‌ی که‌ میدالیه‌ی ئاڵتوون وه‌ده‌ست دێنن سوپه‌رمان نین، ئه‌وانه‌گه‌شتنه‌ ئه‌و ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ ویستی خۆته‌رخانکردن و وازنه‌هێنان خۆماندوکردن وکارکردنێکی زۆر، ئه‌مه‌ وای لێکردم که‌ هه‌ستم به‌م کاره‌.' ئه‌م پیاوه‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ده‌زگای پۆلایه‌ له‌ جیهانا، وه‌ جارێکی تر ده‌ڵێت: 'سه‌یری وولاتی چین بکه‌، ئه‌وه‌ هه‌مووسه‌رئه‌نجامی کارکردنی به‌رده‌وام و وازنه‌هێنان و باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌، هه‌رچیه‌ک مرۆڤ بیه‌وێت ده‌کرێ وه‌ده‌ستهێنان و به‌ ئه‌نجام گه‌شتن، که‌می ونه‌بوونی داموده‌زگا و نه‌بوونی غه‌م خوار له‌م بواره‌دا بۆووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندستان تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ ڕاده‌ی جیهانیدا پێشبڕکێ بکا له‌ وه‌رزشدا. هه‌تا له‌ کاتێکدا یاریه‌کانی وه‌رزشی کۆمۆنوێلز له‌ پایته‌ختی هدنستان نیوده‌لهی کرا داموده‌زگای وه‌رزشی ئاماده‌کراو ئه‌وه‌نده‌ بێ که‌ڵکو خراپه‌کار و به‌رتیل خۆر بوون، خه‌ریک بوو وا له‌ به‌شدارانی یاریه‌کان بکه‌ن به‌شداری نه‌که‌ن.'
هۆی هه‌ستانی به‌م کاره‌ی لاکشمی میتال له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌وله‌مپی ئه‌سینا له‌ یۆنان که‌ هندستان هیچ مه‌دالیه‌ سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست نه‌هێنا و قه‌راری دا که‌ لیژنه‌یه‌ک دامه‌زرێنێ و زڕکوڕێکی دانا بۆ سه‌رۆکاری ئه‌م کاره‌ی و بۆ په‌یداکردنی کۆمه‌ڵێ لاوی وه‌رزشی دامه‌زراندنی ده‌زگای وه‌رزشی وزانیاری پزیشکی و زانیاری ده‌روونی وه‌رزشی.
له‌ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی بێجینگ له‌وولاتی چین، هدندستان بۆ یه‌که‌م جار میدالیه‌یان وه‌ده‌ست هێان ویه‌کێک له‌ میدالیه‌کان میدالیه‌کی ئاڵتوان بوو، که‌ گه‌شتنه‌ له‌نده‌ن بۆ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن 2012 سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وله‌مپی هه‌ندستان ووتی: ' له‌ بێجینگ میدالیه‌کی ئاڵتونمان وه‌دستهێنا، هیوادارین له‌ له‌ندده‌ن 2 میدالیه‌ی ئاڵتوون بێت. و به‌هیواین به‌رده‌وامی به‌شداریکردنمان سه‌ره‌نجامی چاکتر بێت بۆ پێش خستنی وه‌رزش و ڕۆشنبیری وه‌رزشی له‌ وولاتی هه‌ندستان.'
لێره‌دا حه‌زده‌که‌م بڵێم ئایا که‌ی خه‌لکانی لای ئێمه‌ له‌خه‌وی دوای نیوه‌ڕوانی بێ ئاگایی هه‌ڵده‌سن ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ بواری فیدراڵی عێرقیشدا بێت هه‌ر جێی سه‌ربه‌رزیه‌ ئێمه‌ی کوردیش هه‌ندێ وه‌رزشه‌وانمان هه‌بێت له‌ ڕاده‌ی جیهانی و ئه‌وله‌مپیدا، ' دورگه‌ی کوک' که‌ دورگه‌یه‌که‌ له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فریقاوه‌ که‌ دانیشتوانی ته‌نها 18000 که‌سه‌ دێن و به‌شداری ده‌که‌ن له‌ یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ندا و ئێمه‌ی کورد وه‌ک ده‌ڵێین 30 بۆ 40 ملیۆنین له‌وه‌ده‌کا هێشتا وه‌رزشه‌وانمان نی یه‌ له‌م یاریانه‌دا توانای وه‌رزشی میلله‌تی خۆمان به‌ جیهان بناسێنین، بێ گومان گه‌ر ئێستا نه‌توانین به‌ ئاڵای خۆمانه‌وه‌ له‌ یاریگاکانا به‌شداری بکه‌ین ده‌توانین له‌ نێو سه‌یرکه‌رانا چه‌ندین ئاڵا هه‌ڵکه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رجۆره‌ به‌شداریه‌کمان هه‌بێت له‌م یاریانه‌دا.. . گه‌ر ته‌ها بۆ مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده‌ش بێت...
بوونی چه‌ندین وه‌رزشه‌وان له‌م یاریانه‌دا ده‌کرێ ببێ به‌هانده‌رێ بۆ ته‌ندروستکردن و په‌یداکردنی توانای باوه‌ڕبه‌ خۆبوون له‌ نێو میلله‌ت بۆ نه‌وه‌کانی داهتاوومان بۆ هه‌وڵدان و ناساندنی توانای میلله‌تمان به‌جیهانی شارستانی به‌هۆی بوونی چه‌ندین به‌شدراو پاڵه‌وان له‌م فێستیڤاڵه‌ وه‌رزشی یه‌ جیهانیانه‌دا. من خۆم ئه‌وه‌ 22 ساڵه‌ وه‌رزشی ماراسۆن ده‌که‌م و چه‌ندین جار به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ به‌شداریم کردووه‌ ئاگام له‌ جیهانی وه‌رزش و کتێبێکم له‌م ماوه‌ده‌ بلاوکرده‌وه‌ به‌ناوی ' وه‌رزش و ته‌ندروستی له‌ ڕاکردنی ماراسۆندا.'
پاره‌کۆکردنه‌وه‌ و ته‌لبه‌نکردنی شاخه‌کان و ده‌شته‌کانی کوردستان که‌ڵکی چی یه‌ که‌ هێشتا خاوه‌نی هیچ جۆره‌ بوونێکمان نه‌بێت له‌م بوارانه‌دا. بوونی پاڵه‌وانی جیهانی ده‌کرێ ببن به‌ سه‌رکرده‌ی کامپه‌نی هه‌وڵدان بۆ سه‌ربخۆبوون ناسینمان له‌ ڕیزی میلله‌تانی شارستانی له‌ جیهانا. عێراق له‌ ساڵی 1948 وه‌ به‌شداری کردووه‌ هه‌تا ئێستا یه‌ک مه‌دالیه‌ی برۆنزی وه‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ له‌ وه‌رزشی قورسی وه‌زن هه‌ڵگرتن. سوریا هه‌تا ئێستا یه‌ک مه‌دالیه‌ی ئاڵتونی وه‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ یاری هێپتاسلۆن، ئیران 48 مه‌دالیه‌ له‌ یاریه‌کانی زۆرانبازی و تایکواندۆو قورس هه‌ڵگرتن. وولاتی سه‌عودیه‌ هه‌تا ئێستا یه‌ک میدالیه‌ی زیو له‌ ساڵی 2000 ئیمارات یه‌ک میدالیه‌ی ئاڵتون له‌ ئه‌سینا / یۆنان. دورگه‌ی به‌هاما هه‌تا ئێستا 10 میدالیه‌ی ئاڵتونیان هه‌یه‌ و دانیشتوانی ته‌نها 340.000 که‌سه.
له‌ڕاستیدا ئه‌و ده‌شت شاخ و دۆڵانه‌ ده‌بوو پارێزاووبن به‌ یاسا که‌ هه‌رگیز ڕێ نه‌درایه‌ بازرگانیان پێوه‌ بکرێ چوونکه‌ ئه‌و شوێنانه‌ سامانی هاوبه‌شی سروشتی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تن ده‌بوو ئه‌و شوێنانه‌ به‌کاربهێرێن بۆ مه‌ڵبه‌دنی وه‌رزشی و مه‌شق کردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی سروشتی و پارێزگاری ژینگه‌ به‌یاسا پارێزراوبن له‌ خراپه‌کاری و پیس کردن و گه‌نده‌ڵی بازرگانیکردن پێ یانه‌وه‌.
. جیهانی شارستانی و پێش که‌وتووه‌ به‌بوونی پاڵه‌وانانی وه‌رزشه‌وان و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند وچه‌ندین زانیاری ناسراو، له‌وه‌ده‌کا ته‌نها خواردن و نوستن به‌س نیه‌ بۆ ژیانی مرۆف ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خۆمان به‌ شارستانی و زیره‌ک و به‌توانا نه‌زانین هه‌تا ئێستا له‌ سه‌ده‌ی 21 دا نه‌توانین بێینه‌‌ ڕیزی میلله‌تانی شارستانی جیهانه‌وه‌ به‌ دروستکردنی وه‌رزشه‌وان و پاڵه‌وان وه‌ک زه‌رده‌شت ده‌ڵێت سوپه‌رمان و زانیار. ‌ ده‌سه‌لات و سامان که‌ڵکی چیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌تی چه‌ندین کاری وا نه‌بێت؟