خەندەق و خیانەت

Wednesday, 21/05/2014, 12:00

1485 بینراوە



هێندەی نەمابوو خیانەتی خەندەقی خۆرئاوا ساردبێتەوە ئارامی بدات بە ڕووحی ماندووی نەتەوەیمان
هێندەی نەمابوو كوردە دەركراوەكانی نیشتمانی خۆر ئاوا زامى ئاوارە بونیان ساڕێژ بێت.
ئەو دەمەى هاو نیشتیمانیانمان لە خۆر ئاوا بە هۆى زەبرو زەنگى حزبى بەعسى سوریاوە نیشتیمانی خۆیان جێهێشت و ڕوویان كردە هەرێمى كوردستان تا كەمێ هەست بە ئارامى بكەن. بەڵام هەر زوو پارتى و ماڵ باتى بارزانى لە پێناو بەرژەوەندى و مەرامى حزبى خۆیان ئەو خەونە سادەو ساكارەى هاونیشتیمانیانى خۆر ئاوایان لە گۆڕ ناو وەك پیشەى هەمیشەییان دێژە دەدەن بە خیانەتە نیشتیمانیەكان.
دواى ئەوەى پارتى هەستا بە لێدانى خەندەقى ڕۆژ ئاوا لە لایەن هەر چوار پارچەى كوردستان ناڕەزاییەتیەكى زۆرى لێكەوتەوە پێمان وابو پارتى بە خیانەتەكەیدا دەچێتەوەو دەست لە بە پارچە كردنى كوردستان هەڵدەكرێ. بە ڵام پارتى نەك هەر گوێ ى بە نارەزایەتیەكان نەدا بەڵكو بەردەوام بو لە سەرى ئەمەش ئەوام لا ڕوون دەكا كە خیانەتكردن لاى پارتى زۆر ئاساییە.
لە تازەترین خیانەتى نیشتیمانیشیداپارتى هەڵساوە بە لێدانى خەندەقێكى دیكە لە نێوان كەركوكو هەولێر! كە بە ڕاستى ئەمە نابێ بە هیچ شێوەیەك قبوڵ بكریت و بە سەر گەلى كوردا تێپەرێ.ئەگەر گەلى كورد لەم خیانەتانەى پارتى بێدەنگ بێ ئەوا دوور نیە پارتى چەنەها پلانى خیانەتكارانەى دیكە جێ بە جێ بكا.
ئەوەى جێگاى سەر سوڕمانە حزبى گۆڕانیش لەم نێوەندەدا وورتەى لێوە نایە كە پێ دەچێ ئەمەش یەكێك بێ لە خاڵەكانى ڕێكەوتننامەى شەرف لە نێوانیاندا وەك چۆن لە ژوورە داخراوەكاندا ڕێكەوتون لە سەر حكومەت پێدەچێ لە سەر خیانەتى نیشتیمانیش هاوپەیمان بن و دوو چاوى یەك سەر بن!.
جێى ئاماژەیە پێوستە ئەوە لاى هەموومان ڕوون بێ كە پارتى هەموو پەرتكردنێكى كوردستان و دوور كەوتنەوەى پارچەكان لە یەكترى و هەموو سەر شۆڕییەك قبوڵ دەكات لە بەرامبەر ڕازى بوونى دەوڵەتى توركى لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتیەكانى خۆى.
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە