رونکردنەوەیەک لە بارەی مەفرەزەی هەتاوو

Tuesday, 07/12/2010, 12:00

1432 بینراوە



هەولدان بۆ ناوزڕاندن و لەکەدار کردنی هەندێک لە ازاترین و دلسۆزترین پێشمەرگەکای کورد و کوردایەتی.
لەناو بردنی نەیارەکانی مەسعوود بارزانی بە بیانوو هێنانەوە.
بەندە لێرەدا تەنیا ناوی 4 کەس لەو قارەمانانە دێنم کە لە نزیکەوە دەیان ناسم، سێ کەسیان خاڵوانمن و یەکیکیشیان ناسیا وو دٶستی نزیکی  خێزانەکەمانە:
1. بەکر مەجید رۆستەم ناسراو بە مەلا بایز/ شەهید
2. عومەر مەجید رۆستەم/ خوالێجۆشبوو
3. عوسمان مەجید رۆستەم
کەسی چوارهەمیش شەهید بێستونی مەلا عومەر
بەندە بە ناخۆشیەوە و بە ناڕەهەتییەوە ناوی شەهیدان و خوالێخۆشبوان دێنم، نەکو ناوهێنانیان بچێتە خانەی خۆ بردنە پێشو سود لێ بینین.
مەفرەزەی هەتاو ساڵی 1974 کە شەڕ دەستی پێکردۆتەوە دامەزراوە.
من اگادار بم 3 چالاکییان لە ناو شاری سلێمانیدا هەبووە.
لەو ساڵەدا هێزی تەواری و چەکداری ڕزێم خەڵکی بێزار کردبوو. شێتییان دەکوشت، نانەواکانیان بێزار دەکردو دە چەوساندەوە. خەڵکی په نایان هێنابو کە فریایان بکەون. لە نزیک سلێمانی پێشمەرگەی تر زۆر هەبوو، بەڵام خەڵکی چەوساوەی سلێمانی پەنایان بۆ  هەتاو هێنابو بچن بە هانایانەوە.
مەفرەزەکە شەوێک دەچنە ناو شارو پەلاماری هێزەکەی دەوڵەت دەدەن.
دواتر لە شەرەکانی سەر شاخەکانی دەوروبەری سلێمانی بەشداری بەرگری ناوچە ڕزگارکراوەکان دەکەن.
لە یەکێک لە شەڕەکاندا کوڕێکی مامیشم بە ناوی ڕەشید عەزیز شەهید بوو. سەر بە مەفرەزەی هەتاو نەبو.
خوالێخٶشبوو بەکر فەرەج بەرپرسی یەکەمیی مەفرەزەی هەتاو بوو، جێگرەکەی شەهید بەکر مەجید ڕٶستەم واتە مەلا بایز بوو.
کەسەکانی تر کە لە زیاندا ماون خۆیان دەتوانن لە سەر خۆیان بێنە جواب. خوالێخۆشبوو بلەی سەعە کەڕیش لەم دوییەدا کۆچی دوایی کرد،
بێستونی مەلا عومەر گەنجێکی لە خۆ بردوی خٶ نەویست بو. شەهیدێکی زٶر قارەمانە. عومەر مەجید رٶستەم کە برا گەورەی خالەکانمە  لەم ماوەیەی پێشودا کٶچی دوایی کرد.
عوسمان مەجید ڕٶستەم لە زیاندا ماوەو خەریکی کار و کاسپی و دابین کردنی زیانێکی پڕ سەروررییە بٶ ماڵ و مناڵی.
خوێنەرانی خٶشەویست دڵنیا دەکەمەوە کە لە داهاتودا بە نوسینێکی تێر و چڕ بەسەرهاتی زیانی شەهید مەلا بایز دەخەمە بەر دەستیان.
من هیوادار بوم وازی لێ بهێندرێت تا لە دوا هەوارگەی خٶی پشوو بدات بەڵام دیارە وا دەرنەچو.
دەمەوێت کەسانێک کە مەلا بایز ناناسن بزانن کە شەهید یەکەم پێشمەرگەی شٶرشی 1961 بووە لە بەکرەجۆ. هەمو زیانی خۆی لە پێناوی کورددا تەرخان کردووە. ساڵی 1981 لە سلێمانی لە گەڕەکی چوارباخ لە شەڕێکی دەستەو یەخەدا بە دەستی قوات خاسەکان بریندار کراو تیایدا شەهیدکرا.
خاڵوانی من هیچ کامیان مەسعوودی نەبوون. بەڵکوو پێشمەرگەی خەڵکی کوردستان بوون.
هیچ کاتێک بەبێ لێکدانەوە کارێکی شۆڕشگێرانەیان بەجێ نەگەیاندووە. ساڵی 1974 یش تەنیا یەک شٶڕش هەبوو، کاری موخابەراتیش بە مەفرەزەیەکی
اشکرا ناکرێت بەڵکو بە کەسانی نهێنی دەکرێت، بێمیشکترین کەسیش لەوە تێدەگات. کەواتە خٶی لە خٶیدا ناسراویو ناو دیارییان بەسە بۆ وەی بزانین کە لە کارێکی لەو جٶرەدا بەشدار نەبون.
1970 تاکوو 1974 کە شەڕ دەستی پێکردٶتەوە هەر سێکییان خەریکی کار و کاسپی و کرێکاری بوون و چەکدار نەبوون.
لە سەرچنار گازینٶی لاوانیان هەبووە.
مەلا بایز هەر لە دەستپێکردنەوەی شەڕەوە 1974بوەتە کٶمەلە و سٶزی بۆ وان هەبووە. کە لە ایرانەوە گەڕاوەتەوە خەریکی  خەباتی نهێنی ناو شار بووە بٶ یەکێتی تا شەهیدبونیشی هەر یەکێتی بووە. کە خٶم وازم لە پێشمەرگایەتی هێنا پێی گووتم (بٶ
وازت هێناوە، من بچمەوە دەرەوە تا شەهید نەبم واز ناهێنم... دواجاریش بە دەستی خٶی خٶی شەهید کرد، یەک فیشەکی نا بەسەری خٶیەوە دوای بریندار بونی و نزیک بونەوەی گیرانی...
کە شەهید بووە ٤ منداڵی لەدوا بەجێ ماوە. یەکێکیان ساوا بووە.
زەرەرمەندی هەرە گەورە منداڵەکانی بوون. کچەکەی کە نوری چاوی بوو بە ساوایی جێ هێشت تا بچێت پارێزگاری لە کورد و کوردستان بکات، پاداشتی کچەکەی بە ناو زڕاندن مەدەنەوە.
بە ویزدانەوە مێزوو باس بکەن. دەگەڕێمەوە خزمەتتان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە