بەرپرسێكى ئەنجومەنى وەزیران دەستگیر كرا !

Friday, 19/08/2011, 12:00

1694 بینراوە






دوایى ئەوەى لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوو بابەتێكى بەڵگاویم لە ماڵپەرى كوردستان پۆست لەسەر گەندەڵیەكى ڕاستەوڕاستى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ئاشكرا كرد و خستمە بەر دەستى سەرۆكى هەرێم و دەسەڵاتداران و داوام لێكردن كە هەرچى زووە گەندەڵكارانى ئەو ڕووداو و فەزیحەیە بدرێنە دادگا ئەگەر ئەوانیش نیاز و مەبەستى چاكسازییان هەبێت , وا دیارە خۆشبەختانە بەهۆى ڕاستى و دروستى هەواڵ و زانیارییەكانى سایتى كوردستان پۆست و هاوكاریكردنى هەر لایەك لە نەهێشتنى گەندەڵى , لە لایەك و تەركیزى دەسەڵات و سەرۆكى هەرێم بەتایبەتى لەسەر كوردستان پۆست و كاركردنى جدى لەسەر دیكۆمێنت و زانیارییە بەڵگاوییەكانى ئەم سایتە لە لایەكى تر . بووە هۆى ئەوەى كە گەندەڵكارێكى تر ڕاپێچى دادگا بكرێت , هەرچەندە من بۆ خۆم پێم وایە كە دەسەڵاتى دادوەرى هێندە بێدەسەڵاتە لە كوردستان تەنانەت هەست بە نەبوونى دەكرێت و لەم نێوەندەشدا ناتوانێت ڕۆڵى خۆى بەشێوەیەكى جدى ببینێت . دوایى ئەوەى لە بابەتێكى دوو هەفتەى ڕابردووى ئەم سایتە زانیارى و پەردەم لەسەر نهێنى و گەندەڵیەكى گەورەى ئەنجومەنى وەزیران هەڵدایەوە كە چۆن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ئیستا لە قەیرانە و بە دوو بەش كارەكان دەڕوا بە ڕێوە بە هۆى ململانێ و شەڕى نێوان بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانى یەكێتى و پارتى و كە دواجار گەیشتۆتە ئاستى پێكدادانى یەكترى و كە خودى د.بەرهەمى سەرۆكى حكومەت بەشدارە لەو ململانێیە و بەو هۆیەوە زۆرێك لە بەڕێوەبەرانى پارتى ناو ئەنجومەنى وەزیران لە ترسى بەرهەم خەریكى سازش و كاسە لێسین بۆ بەرهەم و دارودەستەكەى كە ئەمەش تاڕادەیەكى بەر چاو پارتى نیگەران كردووە و نمونەى ئەم بابەتەشمان بە بەڕێوەبەری دارایى و كارگێرى ئەنجومەنى وەزیران هێنایەوە كە پارتیە و ناوى (د.عزت ملا على) یە , كە چۆن خۆى و بەرێوەبەرى ووردبین كە یەكێتیە و ناوى (ئەدیبە) یە و لەگەڵ د. ئامانج كە بەرێوەبەرى نوسینگەى سەرۆكى حكومەتە . كە مانگانە بە ناوى هاوكاریكردنى خەلك لیستى ناوى وەهمى دروست دەكەن و لەو ڕێییەوە مانگانە بە ملیۆنان دینار هەڵدەلوشن . وا دیارە لە بەدواداچونێكى لیژنەیەكى نهێنى كە خودى سەرۆكى هەرێم هەڵساوە بە دانان و تەشكیل كردنى ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە ڕوون بۆتەوە و ئیسپات بووە و لەچەند ڕۆژى ڕابردوو بە نهێنى لێكۆلینەوەیان لسەر كردووە و وەك سەرچاوەیەكى نهێنى لە ئەنجومەنى وەزیران ئەم زانیاریەى بۆ ئێمە پشتڕاست كردۆتەوەو وەك ئاماژەى بۆكرد كە (د.عزت ملا على) بەهۆى ئاشكرا بوونى ئەم گەندەڵیەو چەند گەندەڵیەكى تر (بۆ نمونە بەشێك لەو خانوو ڤیلایانەى كە كڕیویەتى) و پەراوێزخستنى فەرمانبەرانى پارتى , لەچەند ڕۆژى داهاتوو بۆ لێكۆڵینەوە ڕاپێچى بەردەم دادگاو ئەو لێژنە تایبەتیە و نهێنیە دەكرێت و لە زانیارى زیاتر لەم مەسەلەیە ئاگادارتان دەكەینەوە و بە هیواى ئەوەى كە سەرجەم گەندەڵكاران و گەندەڵان بۆ ناو قەفەسى تاوان .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە