بزوتنەوەی گۆران لە شکستەوە بۆ شکست

Saturday, 12/07/2014, 12:00

1807 بینراوە






لەگەڵ دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران لەو مێژووە سیاسیەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەبووە گۆران بەناچاری هەوڵیداوە خەڵکی لە کاری حیزبی هۆکاری دورست بوونی حیزبی ئەوەی حیزب پێویستە بۆ خەڵک بیکات چی یە ئاگادار بکاتەوە.
دواجار هەر بەناچاری خەڵکی وشیارکردەوە لە بواری سیاسی ئابوری کۆمەڵایەتی تەندروستی لە هەموویان زیارتر ئابوری بە شێوەیەک سەری زمان و بنی زمانی راگەیاندن وبەرپرسانی ئەم بزوتنەوەیە نەوت بودجە بووە.
ئەم هێزە ناچار بوو وابکات چونکە چەکی دەستی ئەم هێزە تەنهاو تەنها هاوڵاتیان بوو، بۆیە دەبوو خەڵکی ئاگادار بکاتەوە لە ناعەدالەتی گەندەڵی فێڵە سیاسیەکان، کە دوو هێزی سەرەکی لەماوەی حکومرانیان کردوویانە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خۆی پێ بەهێز بکات.
هەڵەی گەورەی ئەو دوو هێزە سیاسییە لە گەڵ وشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەو بێدادییەی لەم هەرێمەدایە، بزوتنەوەی گۆرانی کردە ژمارەیەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ دروست بوونی ئەم هێزە زارەوەی سیاسی و کۆمەڵاتی نوێ هاتە ناو فەرهەنگی کوردییەوە، لەوانە(پاشکۆ،بێ عەدالەتی،شەفافیەت،گەندەڵی،سەروەری یاسا،مەرجەعی بوونی پەرلەمان)کە پێش دروست بوونی ئەم هێزە ئەمانا لە واقعدا هەبوون بەڵام کەس باسی ناکرد،
بەڵام ئێستا ئەمانە نەماوە لای بزوتنەوەی گۆران هەرچییەک لە پەرلەمان و وەزارەتەکانی ئەمانەوە ئەکرێت و دەکرێت بە چالاکی و دەست کەوت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هەڵدەگیرێت،
لە ئۆپۆسیۆن بووندا لە پەرلەمان داوای مافی خەڵکیان دەکرد هەرەشەیان دەکرد، توورە دەبوون، بەڵام لە دەسەڵاتدا ئەوە نەما.
ئەگەر سیاتەکردن لە ئۆپۆسیۆن بوونەوە بۆ دەسەڵات بەم شێوەیەی بزوتنەوەی گۆران بێت لە هەموو جیهاندا ئەوە ئەم جۆرە سیاسەتە پوڵێکی قەڵب ناهێنێ.
لەبەر ئەوەی ئۆپۆسیۆنم دەبێ تورەبم لە پەرلەمان داوای مافی خەڵک بکەم ئەوەی دەی کەم دەبێ بۆ خەڵک بێت بەڵام کە چوومە دەسەڵات بەپلەی 180 گۆرانکاری، دەبێت هێمن بم تەنها خەڵکی تووشی قەیران بوو قسە بکەم.
چەکی دەستی بزوتنەوەی گۆران دەنگە نەماوە رەنگە نەماوە ئەوەی هەیە پێویستە بیکات
کەم کردنەوەی بودجەی حیزبەکان و ئەندام پەرلەمانەکان رێک خستنی بودجەی گشتی هەرێم یەکخستنی هێزی پێشمەرگە ئەم گۆرانکارییانەش ئەگەر بکرێت دەبێت رەنگدانەوەی خێراو باشی لەسەر خەڵکی هەبێت دەنا خەڵکێکی کەمی کوردستان هەست بەو گۆرانکاریانە دەکەن.
بەم شێوەیە کارکردنی گۆران لە ماوەی چوارساڵی داهاتوودا گۆران توشی شکستێکی گەورە دەکات دواجار بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان باجەکەی دەدات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە