دكتاتۆره‌كان ته‌مه‌نیان كورته
Monday, 20/02/2012, 12:00
1194 بینراوە
ئه‌وه‌ی نه‌شمان بیست بیستمان
ئه‌وه‌ی نه‌شمان دیت دیتمان
ده‌سته‌لاته تۆقێنه‌ره‌كه و سه‌ركووتكه‌ره‌كه‌ی
كلكه كه‌سك و زه‌رده‌كان
شاریان كردوه به سه‌ربازگا
وه‌ك سه‌گی هاریان لێهاتووه
هه‌ر ڕۆژی كه‌لپه‌ی خۆیان تیژتر ده‌كه‌ن
كه‌لپه له میلله‌ت ده‌گرن
... پێم نا‌لێن فه‌رقیان چیه
له‌گه‌ڵ به‌عسی گۆر به گۆر چوو
ئه‌وان به عاره‌بی ئازاریان ده‌داین
ئه‌وانه‌ش به كوردی ئازارمان ده‌ده‌ن
ته‌مه‌نی دكتاتۆره‌كان تا سه‌ر نیه
ته‌مه‌نیان یه‌كجار زۆر كورته
ئه‌مرۆش نه‌بی سبه‌ی
ئه‌م شانۆیه كۆتایی دێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست