ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

ئاگادارییه‌ک له‌ ده‌زگای په‌رییه‌کانی یاماتان

Monday, 01.17.2011, 12:00

1513 بینراوە


هاوڵاتیانی کوردی به‌ڕێز
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌زگای کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی په‌رییه‌کانی یاماتان له‌ رۆژی 12 / 1/ 2011 له‌لایه‌ن گروپێک له‌ ژنانی کورد، له‌ وڵاتی سوید، دامه‌زرا.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ کۆمه‌کی مادیی کۆبکرێته‌وه‌ بۆ یارمه‌تییدانی ئه‌و ژن و پیرێژنانه‌ی که‌ پێویستیان پێیه‌تی.
ئێمه‌ دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌م ده‌زگایه‌ی ئێمه‌‌ له‌ ژێر چاودێریی داموده‌زگای سویدیدا ده‌بێت‌ و ژمێریاریی ره‌سمی بڕواپێکراومان هه‌یه‌، که‌ مه‌رجه‌ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایه‌ هه‌موو ژمێریاریی ده‌زگاکه‌ ساڵانه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر چاودێری ده‌زگا سویدییه‌کان. هه‌موو ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی‌ کۆده‌کرێته‌وه‌، بۆ ژنانی کورد به‌ کاردهێنرێت. له‌ داهاتوودا پرۆژه‌ داده‌نێین وه‌ک خه‌ڵوه‌تگای پیریی له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، یان دابینکردنی کار بۆ ئه‌و ژنانه‌ی، که‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان سواڵ ده‌که‌ن.
به‌ هاریکاریی هه‌موومان ده‌توانین ژیانی زۆر له‌و ژنه‌ کوردانه‌ بگۆڕین و داهاتوویه‌کی باشتر بۆ زۆر له‌و منداڵانه‌ دابین بکرێت، که‌ به‌هۆی هه‌ژارییانه‌وه‌ ناچار بوون له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان شت ده‌فرۆشن، یان سواڵ ده‌که‌ن.
به‌مزوانه‌ ژماره‌ی حسابی بانک بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌، تا هه‌ر که‌سێک ویستی یارمه‌تیی بدات‌، کۆمه‌که‌که‌ له‌ سه‌ر ئه‌و حسابی بانکه‌ دابنێت.

له‌گه‌ل رێز و پێزانینی خۆمان
ده‌سته‌ی کارگێڕیی ده‌زگای په‌رییه‌کانی یاماتان
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0737137622




(دەنگدراوە: 0)