جەند دێرێك لە بیناو خزمەتكردنى پاشماوەى كەسو كارى ئە نفالكراوەكان لە گەرەكى زانكۆ نزیك خانووەكەى مامۆستا سوارە

Wednesday, 25/07/2012, 12:00

1224 بینراوە




من لێرە نامەوێت بەگشتى باسى كەم تەرخەمى كورد وەبەتایبەتى تریش كوردى باشوور بكەم چەند كەم تەرخەمبوون بەرامبەر بە جینۆساید ناساندنى كارەساتى جەرگ برى بەناو ئە نفالكراوان ، راستە چەند هەوڵێك هەبووە لەلایەن چەند ریكخراو حزبێك وەبەتایبەتیش ریكخراوى چاك كە خۆم ئەندامم لەو ریكخراوە چەندجار ناوى موستەشارەكانى بڵاوكردۆتەوە بۆ راگەیاندنەكان ، بەڵام هەتائیستا لە گوڵ كاڵتر هیچیان پێ نەگوتراوە ، بەس ئەوەش نابیت ببیتە هۆى ساردبوونەوەى چالاكوانى كورد بۆ ناساندن و چەسپاندنى مافى كوردان و بە جینۆساید ناساندنى ، هەروەك ئاشكرایە هەتائیستا ساغ نەبۆتەوە كەكارەساتى هۆڵۆكۆست ئایا كوشتنى جوولەكەكان لە شەرى جیهانى دوەم چەند هەزارە هەندێك دەلین پینج هەزارو هەندێك دەڵێن زیاترو هەندێكیش دەلێن زۆر كەمترە من نامەوێت باسى ئەم ژمارەیەبكەم كەم یازۆر گرنگ كارەساتێك بوو بەسەر ئەوانیش داهات ، بەڵام چۆن قەوارەى زایۆنى و جوولكە هەتائیستاش سەرانە لەو ووڵاتە وەردەگرن قەرەبوو دەكرێنەوە چەند جار سەرۆكەكانى ئەلمانیا بە فەرمى داواى لیبۆردنیان لە حكومەتى ئیسرائیل كردەوو هەتا كاتێیك موستەشارى ئەلمانیا سەردانى ئیسرائلى كرد بە ئەنجلییامیركلیان ووت نابیت بەزوبانى ئەلمَانى قسەبكەى دەبیت بەئینگلیزى بد وێى ى ، ئەوان ئاوا كاریان بۆ تاكى خۆیان كردووە لە كاتێكدا كارەساتى ئەنفال و جینۆساییدكردنى كوردان لەلایەن رژێمى بەعس ژمارەىئەوكەسانەى لەم پرۆسەیە لەناوچون جینوسایید كرا زۆر ژمارەى لە جوولەكەكانى كەلە كارەساتى هۆڵۆكۆست لەناوچون زیاترە، بەڵام ئیمە ئایا حكومەت وەكو بیوویست ریزى لە كەسو كارى خەڵكى پاشماوەى ئەنفال ناوە ، لە كاتیكدا بێوویست بوو سەر ژمێرییەكى جددى بكریت و قەربووى ماددىو مەعنەوى ئە م خەڵكانە كرابایەوە ، هەر نەبیت ئەم هەموبیرە نەوتە دەدۆزرێنەوە بابیرەنەوتیكیان تایبەت بۆ قەرەبووى ئەم خەڵكانەبێت ، ئەوەى دەمەوێ باسى بكەم ئەوەیە لەناو هەڵەتەكانى زەوییەكانى حەمەباییزان 600 بارجەزەویان دابش كرد بۆ كەس و كارى پاشماوەى ئەنفالكراوەكان كەزۆربەیان لەم بەشە پێك دێن كە هەندێك یشیان زەوییەكانیان فرۆشت لەبەر كەم دەرامەتى ، وەدواى هەوڵ دانیكى زۆر توانیمان لە كاتى هەلبژاردنى پەرلەمان بەسە قەتى زیرابەكە بۆ ئەو گەرەكە بكریت و تۆزێك ئەم پیسیەى لەسەر ئەرز نەمینیت بەهەر جۆرێك بیت بچیتە ژێر زەوى وەتێكەڵەیەك بكریت بۆ شە قامەسەركییەكان ئافریم بۆ شارەوانى نیەى توانى رەبتەكە بكات لەكەل جاددە قیرەكە خۆمان پارەمان كۆكردەوە بۆ هاویینەكە ئەم رەبتەمان دروست كردوە بەهەر جۆرێك بیت ،كەبۆ زستانەكە ئەبیتە گۆمى ئاوولێرەوە داوا لە سەرۆكى شارەوانى قایمقا مو دەزگا بەربرسەكان دەكەین بەزووترین كات ئەم گەرەكەمان بۆ قیر یا كۆنكریت بكەن چونكە خۆیا ووتیان ئەم گەرەكە تایبەت بەكەسو كارى ئەنفالكراوەكانە ئەوەیە راستى ،لاى سەرەوەو زانكۆ هەمو گەرەكەكان قیرو كونریت كراوە تەنها ئەم بەشەى ماڵە ئەنفالكراوەكان ماوە ئەوەیە ئەوەیەرێز لە كەسوكارى ئەنفالكراوەكان......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە