دوونیایەکی سەیرە گوڵم زەکەریا مریشك مان لی دەکات بە چۆلەک

Tuesday, 24/08/2010, 12:00

2831 بینراوە


بەڵی زەکەریا هەستاوە گۆرانی (بالای) هونەر مەند (حوسین علی) کە لە ساڵەکانی 70 کان بۆ 80 کان وتویەتی زەکەریا ش لە 2010 بە ناوی ساقی وتویە تەوە ،هەڵساوە دەستکاری گۆرانیەکەی کردوەو ئاوازی گۆرانیەکەی گۆریوەو کردویە بە هیخۆی زۆر بی شەرمانە دەڵیت ئاوازی زەکەریا عبدوڵا باشە کاک زەکەریا ئەمە کەی هی تۆیە دەتەویت بەم جۆرە کارانەت هاو کاری منداڵانی وڵاتە کەمان بکەیت ؟؟ یان تەنها بۆ بازر گانی بوو؟



سەرەتا
بمبورن هەوادارانی دەنگی زەکەریا دڵگران مەبین نوسینەکەم راستە وە هەمیشە ڕاستیش ڕەقە، دڵنیابین زەکەریا هەڵتان دەخەڵەتینیت .
زەکەریا چۆن بو بە هونەر مەند بە بردنی ئاوازی هاوریکەی خۆشتان باش دەزانین ناشیرین ترین هەڵسو کەوتی لای کورد دزیە !!! بەڵی زەکەریاش سەرەتای هاتنی بۆ ناو هونەر بە دزین هاتە ناوەو کەواتە ئەمیش وەك مەنسول و (....) کانی کوردستان چۆن بون بە بەر پرس و پلە دار ؟؟ بی گومان بە سوتفە یان واستە یان بە دزی بووین بە مەنسول و پلەدار. کەواتە زەکەری عبدوڵا ش بە سوتفە و بە دزینی ئاواز بو بەو کەسەی کە پی دەوتریت هونەر مەند،!!!
نمونە بە چاوی خۆمان بیستمان زانیمان یەکەم سیدی زەکەریا ئاوازی زیاد ئەسحەد بوو کە دزی لە زیاد ئەسعد کردی بە هی خۆی ،
دوەم نمونە چەندین گۆرانی یەکیک لەوانە (گەنجی پیری، رۆژگاری بەختیم کە لە ئەسڵدا یۆنانین، گۆرانی ئازیز وانابیت ،کە ئەسڵی هی سبیلجانە،گۆرانی بۆتە نەمام ئاوازەکەی هی ئیبۆ تەتلەسە...هیتر)
نمونەی سێەم زەکەریا خۆی باش ئەزانی زانی باوی نەماوەو جەماوەری نەماوە کاتیك گۆرانی بەسەر حیزب و پارت و لایەنی سیاسیدا دە ویت،زەکەیا کلاوەکەی جارانت با بردی ؟؟ دواتر چی کرد بە هەدەفی خۆی ؟
منداڵی بی باوک و دایکی کرد بە هەدەف بۆ سەرف بوونی سیدی وتی داهاتی سێدەکەم بۆ منداڵە بی دایک و باوکەکانە !!! ئەمەش خۆی لە خۆیدا بازرگانی کردنە بە خوینی شەهید بە نەوەی شەهید بەو منداڵە بی باوکانە، وا چەند مانگ تێپەڕی کرد ، سێدەی بڵاو کرایەوە گوێمان لە بەڕیز زەکەریا نەبوو بۆ داهاتەکەی ، باشە تاکەی درۆ کردن تاکەی هەڵ خەڵەتاندنی میلەت تاکەی گووێچکەک پر کردن بە ئاوازی ئەرەبیسک و تورکی ،
سێدەی زەکەریا بڵاو نەکرابوویەوە کەناڵەکانی کوردیەکان.بە شان و باڵی زەکەریایان هەڵدەدا شانی وایە باڵی وایە، کەتیایدا دیمانەیەکی زەکەریا ی لە خۆ گرتی بوو کە تیایدا زەکەریا خۆی دەی ویت هەموو ئاوازەکانی هیخۆمە واتا زەکەریا .. باشە ئەمە راستی بو یان من خەونم دیت .. باشە گریمان من خەونم دبینی باشە خۆ هاورێ کانم دۆستانم خەونیان نەدیت وەك من ،
بەڵی زەکەریا هەستاوە گۆرانی (بالای) هونەر مەند (عوسین علی) کە لە ساڵەکانی 70 کان بۆ 80 کان وتویەتی زەکەریاش لە 2010 هەڵ ساوە دەستکاری گۆرانیەکەی کردوەو ئاوازی گۆرانیەکەی گۆری وەو کردویە بە هی خۆی زۆر بی شەرمانە دەڵیت ئاوازی زەکەریا عبدوڵا باشە کاک زەکەریا ئەمە کەی هی تۆیە دەتەویت بەم جۆرە کارانەت هاو کاری منداڵانی وڵاتە کەمان بکەیت ؟؟ یان تەنها بۆ بازر گانی بوو؟
منیش دەڵیم زەکەیا تۆ جیاوازیت وەك زۆریک لە هونەر مەندانی تر کە چۆن ئاوازی بێگانە دەکەن بە هی خۆیان وا دەزانین ئەم میلەتە لە گوێی گایا خەوتوە،، ئەوەشیت بیر نەچیت ئاوازی گۆرانیەکەت بۆ فۆلکلۆری دەگەریتەوە نەک هی تۆ. چونکە زۆرێك لە هونەر مەندان پێش تۆ وتویانە ، یان تۆ دەتەوەیت وەك چۆن لەسەیاسەری دەسەڵاتەوە داهاتی منداڵان دەخۆیت و لافی پێلێ ئەدەیت دەتەوێت هونەریش وا بشێوێنی وەك خۆت دەتەویت ؟ نانا ئێمە نەخەوتوین هێشتا زووە بۆ خەو،
وە لێرەوە من پێت دەڵێم ریکلام بە منداڵانی کورد مەکە وە خۆت شیرن مەکە و منەت باریان مەکە جونکە دڵنیابە میلەت باش دەزانێت ئەو پارانەی تۆ کەیف و سەفای پی دەکەیت بۆ (ئیسپانی، بریتانیا، ئەستەمبووڵ ، هیتر) باش دەزانین پارەی نەوەکانی کوردە نەک هی خۆت تۆ دەمێکە قەرزداری مندالانی کوردی ..
من تێناگەم بۆچی هونەرمەندە رەسەنەکان مان بۆ نموونە(بورهان مەجید، کەریم کابان، ناسر رەزازی، نەجمەدین خوڵامی،حسن گەرمیانی. شەهین تاڵەبانی. حسن دەرزی،عەباسی کەمەندی،مەریوان سەفاهەدین،سابیر کوردستانی،.........هیتر) بۆ بە 3 ساڵیش ناتوانین سێدەیەک بەر هەم بهێنین کاتی بەر هەمی دێنین لەسەری قەرزار دەبنەوە لە کاتیکدا خەرجی تەواوی سێدەی ئەم هونەر مەندانە ناگات بە 2 گۆرانی تۆ ؟؟ ئیتر ئەم پرسیارە بۆ بەریزیت جێدە‌یەڵم
بەس تکایە کاک زەکەریا وەك چۆن هونەرەکەت بە تورک بوون بردوە .گەر هیچ نەبیت منداڵانی کورد بە تورکبون مەبە...


کەی دەبێت ئێمە خۆمان کاری خۆمان جێ بە جێ بکەین؟؟؟


دوا کارم لە هەموو ئەو کەسانەی لە بواری هونەر کار دەکەن ، با بەس بیت بێگانە پەرستی با بەس بیت دووژمن پەرستی ، ئەوەندە کاری تورک و عەرەب پیرۆز و فەرز مەکەن بەسەر میلەت، تۆزێ بگەرینەوە بۆ دواوەو سەیر بکەن ئیمە چ هونەرێک و هونەر مەندێکمان هەیە..تکایە واز بهێنن لەم سەرلێ شێواویە بێ ماناو بێگانە پەرستیە .با بەس بێت دژایەتی کردنی یەکتری ..هەوڵبدە ن جێو پەنجەی خۆماڵی پیوە بیت نەک تورکی فاشت و عەرەبیک..نەک فەخر بە تورکێکەوە بکەن کە باوەڕی بە نەتەوەی کورد و بونی خاکمان نییە ...سەدساڵ بکەین بیگانە پەرستی هەر دەهێنین نشوستی،بەداخەوە کە داهاتی
ووڵاتمان دەدرێت بە تورک و عەرەبیک بۆ ئەوەی ئەوان ڕاهینان و زانیاری خۆیانی پێ زیادبکەن . کەی دەبێت ئێمە خۆمان کاری خۆمان جێبەجیێ بکەین .. باشە بازرگانی ئازاد موزیکیشی گرتۆتەوە؟؟ ..تکایە با هەووڵبدەین ئێمەیش بەرهەم هێنبین ، ئەوان بین داوای هاوکاری مان لی بکەن نەک ئیمە ...
ئەمەش گۆرانیەکە کە هونەر مەندی گەورەی کۆچ کردوو (حسین علی) وتویەتی، وە من تەنها توانیم ئەمە بدۆزمەوە ئەگەر نا چەندین هونەر مەندی تر ئەم ئاوازەیان وتوە بەس کاک زەکەریا دەڵێت ئاوازی زەکەریا عبدووڵا وا دیارە ساڵی 70 کان زەکەریا ئەم ئاوازەی داناوە تازە بڵاوی دەکاتەوە پارەی نەبوە تۆماری کات تا ئیستا

خۆشە ویستان ئەمەشیان قسەکانم راست دەکاتەوە کە زەکەریا خۆی بە دەمی خۆی دەڵیت سێدەکەم هەمو ئاوازەکانی هی خۆمە باشە ئەمە بەڕێستی بوو؟؟؟



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە