وەك هەنگاوێكى نوێ بۆ لاوان ماڵپەرى پەنجەرە كرایەوە

Saturday, 27/06/2009, 12:00

2395 بینراوە


وەك دەستپێشخەریەكى ترو بەمەبەستى خزمەتكردن بەلاوان, گەیاندنى زانیارى بە لاوان, ماڵپەرى پەنجەرە كە زمانحاڵى سەنتەرى گەشەپێدانى چالاكى لاوانە كرایەوە, ئەم ماڵپەرە هەموو زانیارى لاوانەو, كۆمەڵایەتى و سیاسى و وەرزشى و وە هەر لایەنێكى تر تایبەت بێت بە خزمەتكردنى لاوان دەگرێت خۆ. یادگار میراودەلى بەرپرسى پەیوەندى و پرۆژەكانى YADC ووتى كە ئەم ماڵپەڕە هەڵقوڵاوى حەزى لاوان دەبێت و بێجیاوازى زانیاریەكان بۆ لاوانى خۆشەویست پەخش دەكات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماڵپەڕە گشت چالاكیەكانى سەنتەرى گەشەپێدان بڵاودەكاتەوە. لەلایەكى ترەوە دارا ئەحمەد بەرێوەبەرى تەنفیزى ماڵپەرەكە ووتى: ئەم ماڵپەرە گشت بوارەكانى هونەرى, وەرزش, سیاسى, كۆمەڵایەتى, گەشەپێدانى مرۆیى دەگرێتە خۆ, وە ئەوەشى ووت كە نایانەوێ ماڵپەرێكى تەواو سیاسیى بێت,ئەوەندەى ووشیارى سیایى تیابێت.وە دارا ئەوەشى ووت كە ماڵپەرەكە پەیامنێرى دەبێـت لە ناوخۆو دەرەوەى ووڵات و چاوروان دەكەین بە هێزترین ماڵپەرى لاوانە دەربچێت لە هەرێمى كوردستان. ماڵپەرى پەنجەرە زمانحاڵى سەنتەرى گەشەپێدانەو زانیارى و هەواڵەكان بە زمانى كوردى و ئینگلیزى پەخش دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە