كامێرا و پێناسەكانى رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانى لەلایەن ئاسایشی كەلارەوە نەدراوەتەوە

Saturday, 23/04/2011, 12:00

1075 بینراوە




دواى سوكایەتى و لێدان و ئەشكەنجەدان و دەستگیركردنى رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانى،لەلایەن ئاسایشی كەلارەوە تا ئێستا كامێرا و پێناسەكانى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان و نێودەوڵەتى و ئاوێنە دەستى بەسەردا گیراوە و نەدراوەتەوە.
لەمبارەیەوە كاوە گەرمیانى بە كوردستان پۆستى راگەیاند" پاش لێدانێكى زۆر و ئەشكەنجەدان و سوكایەتى پێكردن و دەستگیركردنم،تا ئێستا كامێرا و پێناسەكانى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان و نێودەوڵەتى و ئاوێنە كە لەلایەن ئاسایشی كەلار و گەرمیانەوە دەستى بەسەردا گیراوە نەهێنراوەتەوە،هەرچەندە قائیمقام و سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان لەهەوڵدا بوونە،بەڵام تا ئێستا نەدراوەتەوە". دەستگیركردنى منیش نەك تەنها سوكایەتییە بە میدیا ئازاد بەڵكو شكانى سومعەى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستان و نێودەوڵەتییە كە من ئەندامى كاراى ئەوانم و تا ئێستاش بەدەمەوە نەهاتون هەرچەندە بەرپرسی سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان نوسینگەى گەرمیان و هەموو لیژنەكانیشم ئاگاداركردوتەوە".
گەرمیانى ئاماژەى بەوەیشكرد بە ئۆتۆمبیلى جۆرى فۆرت براوە بۆ گرتوخانەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی گشتى گەرمیان،وتى"تا ناو ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەلایەن ئاسایشەكانەوە سوكایەتیم پێكراوە تەنانەت لەناو بەڕێوەبەرایەتیەكەش،بەراستى ئەمە قوڕقۆشمكردنە دەمى رۆژنامەنووسان و ترساندانى قەڵەمەكانە لەكاتێكدا من بریندار بوومە دەبوایە بۆ نەخۆشخانەى گشتى كەلار ببرایەم كە چی دەستگیر دەكرێم بەبێ فەرماندى دادور و بێ گویدان بە سایی رۆژنامەگەریی.
كاوە باسی لەوەیشكرد"لەماوەى رابردو بەرپرسی نوسینگەى گەرمیانى رۆژنامەنووسانى گەرمیان لەگەڵ سەرپەرشتیارى ئیدارەى كۆبوییەوە،كە گوایە پێشیلكارى بكرێتە سەر رۆژنامەنووسان لێپێچینەوە دەكات".وتی"تەنها هەر ریكلام بووەو هیچی تر".
شایانى باسە لەدواى روداوە خوێناوێكەى 25 شوباتى شارى كەلار،كاوە گەرمیانى پەیامنێری ئاوێنە چەندین جارە بەر هێرشی هێزە ئەمنییەكان بكەوێت،تەنانەت ماوەى دوورۆژ لەژێر چاودێرى پزێشك دەبێت لەنەخۆشخانەى گشتى كەلار،بەهۆی سەختى برینەكەیەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە