به‌رپرسه‌کانی دیموکراسیخوازان چما واده‌که ن؟؟
Tuesday, 19/10/2010, 12:00
1080 بینراوە
پاش زیاترله دوو ساڵ له کێشه‌و ململانێ له‌نێو ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسیخوازاندا و دوو که‌رت بونیان تائێسته‌ش نه‌ک کێشه‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کرا بگره قوڵتر بوه‌ته‌وه،هه‌ر یه‌ک له‌باڵی مه‌کته‌بی سیاسی وباڵی سه‌رکردایه‌تی کاتی ئه‌و حیزبه به‌جیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان حکومه‌ت به‌وه ڕازیکه‌ن که شه‌رعیه‌ت لای ئه‌وانه‌و مامه‌ڵه‌ی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بکرێ ولاکه‌ی تر وه‌ده‌ر نرێ له‌مافی یاسایی وپێدانی مۆڵه‌تو بودجه‌ی مانگانه،دوا هه‌وڵیش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه بوو ڕۆژی9ی ئه‌م مانگه باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه به نیازی به‌ستنی کۆنگره بون،به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی کۆنگره‌که‌دا به ته‌له‌فون ئاگادار ده‌کرێنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه که کۆنگره‌که واز لێ بێنن بۆکاتێکی نادیار چونکه نوێنه‌ری حکومه‌ت ئاماده‌ی کۆنگره‌که نابێ،هه‌رچه‌نده پێشوه‌خت ره‌زامه‌ندی به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یان وه‌رگرتبوو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و بڕیار بو که‌نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوحۆو دادگا ئاماده‌ی کۆنگره‌که بن
ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه نه‌یشارده‌وه که‌حیزبه‌که‌یان به‌دۆخێکی زۆر نائاسایدا تێده‌په‌ڕێ و ووتی وهه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌یه‌کمان بۆده‌که‌ن،ئێستا له‌وه دڵنیاین که‌براده‌رانی سلێمانی واته‌سه‌رکردایه‌تی کاتی له‌سه‌داسه‌د به‌رێنمایی یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌جوڵێنه‌وه و به یه‌کجاری بون به‌به کرێگیراوی یه‌کێتی به‌ڵام باڵه‌که‌ی لای ئێمه‌ش قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ جاران هه‌ر هاوڕێ شوکره‌ڵای جێگری سکرتێر بوو ده‌یانوت به خواستی په‌که‌که کار ده‌کات به‌ڵام جار به‌جار به‌رگوێشمان ده‌که‌وێ گوایه هاوڕێ حاجی مه‌لای سکرتێریش دۆستی پارتیه.ئێستا ورته ورتی ئه‌وه‌ش هه‌یه گوایه‌هاورێ سامان مه‌جیدی مه‌کته‌بی سیاسی په‌یوه‌ندیه‌کانی زیاتر گوماناویه‌و به پاراستن ناو ده‌برێ وبراده‌رانی خۆشمان ده‌ڵێن شتی زۆری له ژورسه‌ره،ئێمه‌و مانانیش گیرمان خواردوه به‌ده‌ست به‌رپرسه‌کانمانه‌وه،ڕۆژێک ده‌ڵێن په‌که‌که‌ن و ڕۆژێک گۆڕان وڕۆژێک پاراستن نازانین چه‌ندی ڕاسته‌و چه‌ندی درۆ!!!به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا بڕیارمان داوه جیتر بێده‌نگ نابین وئه‌بێ بزانین سه‌رکرده‌کانی ئێمه له‌پشتی ئێمه‌وه چی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نا پێیان ده‌ڵێین ئێوه سه‌رکرده‌ی ئێمه نین وفه‌رموون بۆ ده‌ره‌وه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست