کەمپینێک بۆ ئاوەدانکردنەوە قەزای پشدەر و دژی دابەشکردنی بودجەی ناوچە ڕاگوێزراوەکان

Sunday, 23/10/2011, 12:00

1266 بینراوە






ئاگاداری .....بۆ سەرجەم نوسەر و رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و کۆمەڵە و رێکخراوەکان و چین و توێژە جیاجیاکانی قەزای پشدەر و شاری قەڵادزێ و کوردستان .
وەک ئاگادارن کەبڕی ١٠٠ملیار دینار لەبودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕاگوێزراوەکان تەرخان کرابوو کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە .بەڵام لەدابەشکردنی ئەو ١٠٠ملیار دینارە بەپێی دەرچوونی بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ نەکراوە بەڵکو بەپێی رێژەی دانیشتووان دابەشکراوە ،کە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بریارە دەبووایە ڕەچاوی زیان و وێرانکارییەکانی ناوچە ڕاگوێزراوەکان کرابا نەک دانیشتووانی ئێستای شارەکان.

ئەوەی قەڵادزێیەکان و دانیشتووانی ناحیەکان و گوندەکانی قەزای پشدەری تووشی شۆک کردووە بەرکەوتنی ئەو بڕە کەمەیە کە تەنھا ٥ملیار دینارە بۆ ئاوەدانکردنەوە ناوچەکە کە لەکاتێکدا قەڵادزێ و ناحیەکان و تەواوی گوندەکانی قەزای پشدەر بەر شاڵاوی پرۆسەی ڕاگواستن کەوتوون بەتەواوی ئەو قەزایە وێرانکاراوە بەشێوەیەکی بەرنامە دڕێژراو لەلایەن رژێمی بەعسی ڕووخاو .
دابین کردنی ئەو بودجەیە بووە جێگای خۆشحاڵی دانیشتووانی قەزای پشدەر کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە بودجەیەکی تر تەرخان دەکات بۆ ئەوەی دەستی وێرانکاری رژێمی لەناوچوو نەھێڵێت ،بەڵام بێبەشی کردنی شاری قەڵادزێ و ناحیەکان لەو بودجەیە کەبەشێکی زۆر کەم بەر گوندەکان دەکەوێت ،ئەو رێژەش زۆر کەمە کە بەر ئەو ناوچەیە کەوتووە کەناتوانرێت ھیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی پێ جێبەجێ بکرێت ئەوی چۆن دەتوانرێت تەواوی قەزایەکی پێ ئاوەدان بکرێتەوە و بێ جیاوازی کۆمەڵێک پرۆژەی بۆ جێبەجێ بکرێت ؟
دانیشتوووانی شاری قەڵادزێ و ناحیەکانی (سەنگەسەر ،ژاراوە،ھەڵشۆ ،ھێرۆ ،ئیسێوە) و گوندەکانی قەزای پشدەر داواکارن لە ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە لیستە جیا جیاکانی ناو پەرلەمان کە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە بکرێت لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو ١٠٠ملیار دینارە ڕەچاووی وێرانکاری و ڕاگواستنی ناوچەکان بکرێت بەو شێوەیە دابەشبکرێت نەک بەشێوەی ڕێژەی دانیشتووان ئێستای شارەکان کەوە دەبێتە ھۆی بێبەش بوونی ناوچەڕاگوێزراوەکان ، کە شارێکی وەک قەڵادزێ و قەزایەک بەتەواوی ڕاگوێستراوە بۆ ئۆردوگاکان ئەو ناوچەیەش کراوەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو بەچەندین قۆناغ پرۆسەی ڕاگواستن ئەنجام دراوە لە٢٦/٦/١٩٨٩قەزایە بەتەواوی بووەتە ناوچەی قەدەغەکراو بۆ تەواوی دانیشتووانەکە زیانی زۆر لەسەرجەم ڕووە جیا جیاکان بەر ناوچەکە کەوتووە .
بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە کەھەر بەرێزیک پشتگیری لە پێداچوونەو و بەرکەوتنی بودجەی زیاتر بۆ قەڵادزێ و ناحیەکان دەکات دەتوانێت لەم کەمپینەدا بەشداری بکات و ناوخۆی تۆمار بکات
Email: [email protected]
 
رۆژنامەنووسانی قەزای پشدەر١
http://www.qeladze.com/index.php?option=com_content&view=article&id=728:2011-10-23-16-53-04&catid=161:2010-10-23-12-24-22&Itemid=274

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە