جێمێکی تری خیانەت لە د. محمود عوسمانەوە بۆ قوباد تاڵەبانی

Friday, 16/05/2014, 12:00

1558 بینراوە


لەنوسیندا ئارەزووم نیە ووشەی عەرەبی بەکاربهێنم.لێ هەندی ووشەهەیە کەمانایەکی رۆحی گرنگی هەیە لەبەر ئەوەی زۆر بەکارهاتووە ووشە کوردیە بەرامبەرەکەی ئەو هێزەی نیە وەک ووشەی(خیانەت).
هەڵبژاردنی ئەو ناونیشانە خوێندنەوەیەکی قۆنا‌غەکانی خیانەتاوی سەرانی کورد لە سەرەتای ساڵانی شەستەوەتا ئێستا2014 . ئەوساتەی د.محمودعوسمان سیاسیەکی دیاری سەرشانۆی ڕوداوەکان بوو. من مندالێکی کۆڵانە تۆزاوییەکانی مەڵکەندی وگەڕەکی حاجیحان بووم . لەقۆناغی هەلوکێن ومیزراحین دابووم . ئەم ڕستەیەم زۆر دەبیست. کێیە وەفدی بەرزانی ؟ د.محمود سۆرانی . وا سەرم سپێ بوو. د. محمود هەرسیاسیە. هەر بێ بەرهەمە .
کورد دەڵێ : قسەیان لە شێت . یان لە منداڵ. مەبەست لەوەیە منداڵ و شێت ڕاستگۆن درۆناکەن. د.محمود نەشێتە نە منداڵ . لەڕووی سیاسیەوە خۆشی نازانی چیە . چونکە سیاسەت پێکهاتووە لە دوو چەمسەر(ئایدیۆلوژی و ئیستراتیجی) کێ دەزانی(ئایدیۆلوژی و ئیستراتیجی) د. محمود چیە ؟ هێچیانی نیە.
ئەو دووجار ڕاستگو بووە. جاری یەکەم دوای ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفا بەفیتی جەلال نامیلکەیەکی دژی ماڵی بەرزانی نووسی دوای پەشیمان بووە . جاری دووهەم لەم هەفتەیەدا لەتەلەفزوینی نالیاوە چاوپێکەوتنێکیان لە تەکدا سازان . لەویدا هەم خودی خۆی هەم هەموو سەرانی کورد و نوێنەرانی کوردی بە(خائین) دانا .
ووتی لە ساڵی 2003 ئەمەریکا بە کوردی ووتووە ئێمە رازی نابین یەک سانتیمتر بخرێتە سەرهەرێمی کوردستان . ئەگەر ئەمە ڕاستە کاک د.محمود عوسمان 11 ساڵە ئێوە بازی بە کات و ئاوزان و ژیانی کوردەوە بە مادەی 140دەکەن؟
ئەو ڕۆژنامەوانە بەریزەی پرسیارەکانی لێدەکرد کەسێکی هوشیاربوو. کاشکێ ئەم پرسیارەی لێبکردایە.
باشە کە تۆ زانێت مادەی140شەقشەقەیە کوردی پێ ژیردەکرێ بۆکاتی خۆی ئەم ڕاستەیەت نەدرکاندو 11 ساڵە تۆ موچەی درۆ دەخۆیت؟
قوباد تاڵەبانی : بەیەک گوژم هەموو یەکیتی بە درۆخستەوە (نەسوسیالستن نەدیموکرات) بێ ئەوەی بەپلەی پەیژەی رێکخراوەیدا سەرکەوێت . بەبێ ئەوەی خەباتی شاخ و شاری هەبێ . بەبێ ئەوەی ڕۆژی زیندانی بووبێ . بەبێ ئەوەی ووتارێکی سیاسی لە ژیاندا نووسیبێ . بەبێ ئەوەی رۆژێك کریکاری کردبێ لەلوتکەوە سەری هەڵدا و دەمێکیشە ملیارد دەرە. وەکی مەسعود دوای مەلا مستەفای باوکی بەبێ ئەوەی بە فلتەری سیستەمی دیموکراتدا تێپەڕی بوو بەسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان .
یەکیتی یان بڵێن جەلالی پێویستی بە نەشتەرگەرێکی گەورە هەیە.
ئەوە ئەرکی کاک نەوشیرەوان بوو نەیکرد. ئیستا قوباد دەتوانی بیکات کۆمەلێ کادێری هوشیاروچالاکی. گەنج بخاتەشوێنی پێسەکان:

بروانە ئەم لینکە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7e44903c

لەنێوگشت نەتەوە وگەلانی جیهاندا سیاسەت لەسەر سێ بنەما دەچەرخێ:
1 : هوشیاری کۆمەڵگا .
2 : پێکهاتەی سیاسی کۆمەلگا .
3 : دۆزی سیاسی کۆمەڵگا.
رۆشنبیران ئەرکیانە لەسەر ئەوبیچم وقەوارە سیاسیانە ڕاڤەبکەن.چونکە بوونی ئەوان پابەندە بە پاڵپشتی هوشیاری و کولتوری سیاسی کۆمەڵگاکەوە. هیچ هێزێک سەربازی بێ یان سیاسی ناتوانی ئاوزانی سیاسی وکۆمەڵگا لە شەو ڕۆژێکدا بگۆڕی. پڕۆسێسی گۆڕانی سیاسی لە ناوچەیەکی وەک کوردستان وبەتایبەتی باشور کەبۆتە مۆڵگەی سیخورخانەی بێگانە ئاسان ناگۆڕدرێ. بۆیە هەرکەسێک گەرەکی بێ گۆڕان ڕووبدا پێیوستە لەئاستی ئەوسێ بنەمایەی کۆمەڵگاوە هەنگاوبنێ. دەکرێ بەقۆناغ بێ.ئیستا لە باشوردا لە هەموو ڕێکخراوەکان تر زیاتر یەکیتی پیویستی بەنەشتەرگەریەکی گەورە هەیە.بۆیە ئەگەر قوباد بەڕاستی گەرەکی بێ لەئایندەدا ببێ بەفیگۆڕێکی ئەکتیفی سیاسی پێویستە توانای خۆی بەکاربهێنی بۆ پاککردوەی یەکیتی لەشەلاتی و سەرسەری و دز ودرۆزن. ئەم ووتارە بەمەبەستی ئەوەنیە ئەویش ببێ بە دکتاتۆرێکی وەکی بابی . ناشتوانی ببێ چونکەسەردەم گۆڕاوە.
ئێستا هەرسێ قەوارەکە لە 2014 تا2018 لەهۆڵی تاقیکردنەوەی مادەی140دان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە