مەلا بەختیار سلیمانی هەتککرد ...کەس فزەی نەکرد

Tuesday, 06/05/2014, 12:00

1744 بینراوە


ئەوە میژووە مرۆڤەکان جوان دەبینی . نەک میدیایی ڕۆژ.
زۆرن ئەوانەی لەژیاندا وەک قارەمان مکیاجکراون ... لە مێژوودا ڕوویان ڕەنگی زبڵی لێنیشتووە.
فەلسەفەی ژیان جوانی ژیانەرۆحی جوانی ژیان ئازادییە . کاتێک ژیان جواندەبێ کە پێوەرە مرۆیەکان نەبێتە قوربانی ویستە تاکێێەکان. ڕەنگی جوانی ژیان بەڕەنگە جیاوازییەکانیەوە جوانە.بۆیە مرۆڤایەتی گەیشۆتە ئەو ئاستەی بۆ جوانی ژیان و ئازادی سیستەمی دیموکراسی هەڵبژێرێ . چارەکە میلۆنی مرۆڤ دەنگ بەکەسێک بدا ببێ بە خزمەتکاری شارەکەی.دەبێ ئەودەنگانە رێزی لێبگیرێ.رێزنەگرتن لەکۆی دەنگی نێوەی شارێ هیچ پێناسیەک هەڵناگرێ لەسوکایەتی و ئەتکردنی ویستی شاریك و پێلێشکردنی ماڤە مرۆیەکان نەبێ . لە ئەوروپا هەرکەسێک دەنگی پێویست بهێنی دبێ بە خاوەنی کورسیەک لە پەرلەمانی ئەوروپی. ئەگەر نەوەی هیتلریش بێ.

بەعسی و جەلالی
بەعس تەنیا ناونییە پرینسیب و کردارە. مەرجنیە ئەوەی تەنیا ئەندامی بەعس بووبێ بەعسی مۆڕاڵ بێ. ئەوەی لەدەرەوەی بەعس بێ و مۆڕاڵێ بەعسیانەی هەبێ بەعسییە.
عبدالخالق سامرائی.محمد عائش.مورتزا عبدالباقی بەعسی بوون مۆڕاڵیان لەجەلال جوانتربوو. سەیرەکەسێک بەعسی بوون شەرمەزار بکات و شەیدای ئەوەش بێ وێنەیەک لەگەڵ سەدام بگرێت؟ ئەم حکایەتی شاخ خۆشە. دەگیڕنەوە ڕۆژێک هالیکۆپتەریك دی بۆ بردنی نۆینەرانی شاخ بۆ لای سەدام. مەلابەختیار لە لیستی ناوەکاندا نابێ.کەچی لەناکاو خۆی فڕێداوەتە نیۆ هالیکۆپتەرەکەوە تا بەو ئاوتە بگات وێنەیەک لەگەڵ سەدام بگرێت.
ئەوە کێیە هاورێ بەرزان تکریتی وتاریق عەزیزە؟ جەلال یان کەسێکی تر؟

سایکۆلۆجی مەلا بەختیار
لەڕووی دەروونیەوە نەخۆشە.کاتێک نەخۆشە دەروونییەکان تووشی هیستریا دەبن کە دۆزی ڕۆژیان لاپەسەند نەبێ. سەرکەوتنی گۆڕان جەلالیەکانی توشی شۆک و هیستریا و بەلەسەبوونکردوە . چۆن شیرکۆ پێکەس خاوەنی دوو مۆڕاڵ بوو لەلایەک شینی بۆشاردەکرد لەلایەکی ترەوە دەستی لەدەستی جەلادی شاری سلیمانی جەلالدا بوو.مەلا بەختیاریش خاوەنی دوو گریکۆیرەی دەروونیە(خۆشەویستی خود و بووغزوقین)بەسنوورێک دەردەداری خۆشەویستی خودە جەرگەکانی خۆشی کردووە بەقوربانی خۆی.هێندە خۆپەرستە بیرلەئایندەی منداڵەکانیشی ناکاتەوە. خۆشەویستی باوک بۆ منداڵ سامانی زۆر نیە.بەڵکو مێژوویەکی جوانەکە تا منداڵەکانی لەدوای مردنی باوکیانەوە شانازی پێوەبکەن نەک شەرمەزاری .

مەلا بەختیار و ملازم محسن
مەلابەختیاروتەواوی جەلالیەکان دەزانن ملازم محسن موچەی تایبەتی لەلایەن جەلالەوە بۆبڕاوەتەو.مانگانە لەسلیمانیەوە بەتەتەری تایبەتیدا ناردویانە بۆ دیمشق بۆی.ئەگەر دەڵین وانیە ناوی تەتەرەکەیان بۆ دەنوسین. پاراستنی پارتیش زۆر بەئاگایە لەم کەین وبەینە.

مەلا بەختیار و بێزکردنەوە
ئەوبێزلەدووشت دەکاتەوە(شاری سلیمانی وجەلال تاڵەبانی)بەڵام زۆرهۆشیارە زیرەکە هونەرمەندی درۆ وتاکتیک توانیویتێ ئەشرافی شاری سلیمانی لغاوبکات ببێ بەخاوەنی شارێک.ئاخر وایە کەسێک سوکایەتی بە 250000کەس بکات 50 کەس نەرژێنە سەرشەقامەکان.ئەو شارە شایانی ئەو سوکایەتییە.
کاتێک تاوانی گەورە ڕوودەدات ... کەتاوانی بچوک لەبیر بکرێ .
ئەوتاوانانەی جەلال لەساڵانی شەستدا لەسلیمانی کردی.گەر شار لە کاتی خۆیدا هەڵۆیستی هەبوایە ئێستا نەوەی 2014نەدبوون بە قوربانی.

چۆن مەلا بەختیار بوو بە پاشای سلیمانی؟
ئەو کاتە بوو بە پاشای سلیمانی، کە
دوو بێوەژنی داماو
دوو دایکی سکسوتاو
دووباوکی جگەربڕاو
کۆمەلێ منداڵی هەتیوو.بەتاوانی کوشتنی جەمالی علی باپیر و شیرکۆی شێخ علی . مەلا بەختیاریان دادگای نەکرد.
کاتێک شار سووک بوو خێزانی قائیمقام سلێمانی فرمێسکی چاوی بەدۆلار سرێ.کاتێک شار سوک و ڕسوابوو کەکۆژەری 5000 داماوی هەڵبجە بە چەپڵە ڕێزان لەبەرچاوی ئەشرافی شار ئازاد بوو...

لەڕووی دەروونی کۆمەڵگاوەگەلی باشورگەلێکی تێکشکاو و نەخۆشە (ئاژەڵ ومرۆڤ) هەردووکیان بونەوەرێکی زیندوون تەنیا جیاوازیان هەستکردنە بە (بەها) مرۆییەکان. بەها یانی قورسایی وسەنگی مرۆڤ بەرامبەر بە ماف بۆ ئازادییەکەی گەر مرۆڤێک. کۆمەلگایەک ئەو بەهاییەی لێداماڵدرا . لە مرۆڤەوە دەبێ بەئاژەڵ و کۆمەڵگا بە (بەرغەل) سەرکردەی سیاسی و دینی وەک بەرغەل پێش خۆیانی دەدەن.زوربەی کۆمەڵگاکان بەو قۆناغەدا تێپەڕیون . لێ لەمپەری دژی ئەو بەرغەلبوونە ڕۆشنبیرانی جەربەزەی نەتەوەین کە ئێستا لەباشوردا بوونی نییە. ئەگەر هەشبێت بێ ڕۆڵ و ترسنۆکن. ئیستا هێزی میکانزمی بە بەرغلکردنی کۆمەڵگا میدیای دەسەڵات و ڕۆشنبیرانی دەوری دەسەڵاتن نمونەی زەق و دیار شیرکۆ بێکەس وئەوانەی خۆیان ناوناوە ڕەهندیەکان.بەڵگەی بەرغەلبوونی گەلی باشور میژوویەکە لەبەردەستماندا دەقیژینێ:

هێگل دەڵێ: میژوو بریتی نیە لەکۆمەڵێ ڕووداوی نالۆژیک و پەرشوبڵاو. میژوو دۆزێکە لەسەر ئاوزان و هۆشیاری مرۆڤ دروستدەبێ.
ئاشبەتالێ1975.جاشایەتی جەلالی1966 .31 ئاب. مارەبڕینی باشوری کوردستان لەعەرەب 2003 ومادە 140فرۆشتنی کەرکۆک. ئەمانە هەموو کارەساتن پابەندە بە ناهوشیاری تاکی کورد بێ بەهای خاکەکەی.
هیتلر هاوپەیمانی لەتەک ستالیندا شکاند بۆ ئەوەی دەستی بگاتە پیتڕۆڵی قەفقاز. گەنەڕال(تۆجۆ) سەرۆک وەزیرانی یابان هیرشی کردە سەر ئەمەریکا لە دۆرگەی(بیرل هاربر) بۆ ئەوەی دەستی بگاتە پیتڕۆڵی ئەندونیسیا. ساڵی 1982 سەرۆک وەزیرانی بەریتانی(مارگرێت تاچدەر) جەنگی دۆرگەی فۆکلاندی کرد کە 14هەزار.کم لە لندەنەوە دورە 258 سەربازی بەریتانی و649 سەربازی ئەرجەنتینی تیدا کۆژرا چونکە لە نزیک ئەو دۆرگانەوە پیتڕۆڵ دۆزراوەتەوە. کەرکوک و خانەقین و چاڵە پیترۆڵیەکانی باشور چەند لە هەولیر وسلیمانیەوە دورە .جەلال و مەسعود هەراجیان کرد. دانیشتوانی باشور هەر بێدەنگە.
(ئەنستۆیتی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک 14.11.2013) نوسوێتی لە سلیمانی 700 دەزگای سیخوری ئیرانی هەیە (سایتی مالمۆ 17.11.2013) بەدڵنیاوە ئەو 700 بنکەیە 7 فارس بەریوەی دەبەن ئەوی تری گشتی کوردە. کەسێک سیخوری بۆ بێگانە بکات وەک ئەوە وایە(گەوادی بە خیزانەکەیەوە) بکات. گەلێک ئەمە کەسایەتی بێ دەبێ خاوەنەکەی بیچمێکی وەک مەلا بەختیارو جەلال بێت.
لێگەڕێن د. هەڤال ئەبوبکر یان دەبێ بە ئەستیریەکی شار وەک کەریمی عەلەکە و عەولەسیس. یان بەڕوویەکی زیبکایەوە دەچێتە میژووەوە.
ئەوە میژووە مرۆڤەکان جوان دەبینی. نەک میدیای ڕۆژ
جنێوێکی جوانی هونەرمەند ئەحمەد کایە
ئای نیشتمانی کە داماوه
ئێمە لەسەرت دەردەکرێن و دەکۆژرێن
قاحبەکان هەراجت دەکەن. ئەوانیش لەسەرت ڕادەبوێرن

https://www.youtube.com/watch?v=__Vd1i10FqU

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە