بانگەوازێك بۆ پارێزەرانى شارى سلێمانى و دەوروبەرى

Thursday, 19/01/2012, 12:00

1602 بینراوە


سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان بانگەوازى لقى سلێمانى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان
بۆ پارێزەرانى شارى سلێمانى و دەوروبەرى

لە پاش سڵاو
لقى سلێمانى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان بەنیازە ژوورى پارێزەرانى سەر بەلقى سلێمانى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان دابمەزرێنێت.. بەمەبەستى بەرگریى كردن لە ڕۆژنامەنووسانى سنوورى شارى سلێمانى و هاوەڵى كردنى ڕۆژنامەنووسانمان لە كاتى دادگاییەكاندا، بۆ دروستكردنى ژوورى بەرگریى لە ڕۆژنامەنووسان چ لە دادگاكاندا یان لەناو كەناڵەكانى خۆیان و بەسەركردنەوەى كێشەى یاسایى ئەندامانى لقەكەمان..

بۆ ئەم مەبەستە هیوادارین پارێزەرانى شارى سلێمانى بە پیر داواكەمانەوە بێن و هاوكارى ڕۆژنامەنووسان بن، هیوادارین پارێزەرانى ڕۆژنامەنووسى و ئەو پارێزەرە بەڕێزانەى لە بوارى ڕۆژنامەنووسیدا سەرقاڵن و سەرجەم پارێزەرانى ئەندامى كاراو بەشدار مەشقكارى سەر بە لقەكەمان هاوكارمان بن و ڕێنماییمان بكەن بەمەبەستى دروستكردنى ئەو ژوورە.

چاوەروانى هیمەتى بەڕێزتانین
لەگەڵ ڕێزماندا...

كاروان انور

سكرتێرى لقى سلێمانى



وێنە بۆ/
كارگێریى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە