له شکرکێشی تاڵه بانی بۆسه رسلێمانی گڕڕی به ردایه به رزانی......!

Monday, 25/04/2011, 12:00

1249 بینراوە







جێ ی داخه که مێژوومان پڕه له شه رمه زاریی تاوانی په نابردن بۆ له شکرکێشی داگیرکه رانی کوردستان به مه به ستی قه ڵاچۆکردنی نه یاره کان بێ گوێ دانه‌ به رژه وه ندیه نه ته وییه کانمان .
ئه وه تا کابرا تاوانباره خڵه فاوه که ی یه کیه تی تاڵه بانی بۆجارێکیتر په نای بۆله شکری داگیرکه ری عێراقی عه ره بی برده وه بۆکپ کردنی ده نگی ئازادی خه ڵکی سڤێڵی به شه ره فی خۆڕاگر..به تایبه تی له ناوچه ی سلێمانی .جێ ی سه رنجه که تاڵه بانی ته نیا که سه که له دوو سه ده ی جیاوازدا خیانه تکاری ڕاپێچ کردنی داگیرکه ران بۆ کوردستان ئه نجام بدات ،ئه وه بو له سه ده ی رابوردودا پاسدارانی ئێرانی تانزیک ناوچه کانی که رکوک به ڕێ کرد ،ئێستاش که سه ده ی بیست ویه که هه مان خیانه تکاری دووباره ئه کاته وه .
مه سعودی بنه ماڵه ش پشکی شێری به رکه وتوه له مجۆره خیانه تکاریانه ،ئه وه بو بێ شه رمانه نۆکه ری بۆله شکری داگیرکه ری تورکیی کرد دژبه گه ڕیلاکانی باکوری کورستان .دواجاریش هێنانی له شکری سه دامی له ۳۱ئابدا بۆقه ڵاچۆکردنی جه لالیه کان .
نه فامی وگه وجیه تی بارزانی وتاڵه بانی له وه دا خۆی ئه بینێته وه که زۆربه هه زیلانه ده یانه وێ بۆ کپ کردنی ده نگی بوێروئازاد لاسایی گۆڕبه گۆڕ سه دام بکه نه وه ، هه رچه نده ئه وان هه رسێکیان له یه ک بۆگه ناو تێرئاوکراون وله یه ک له وه ڕگاش کاوێژیان پێ کراوه ، به ڵام ئه وان زیاد له سه دام سوک وبێ نڕخ ترن.
دژایه تی کردنی تاڵه بانی وبارزانی بۆ سلێمانی مانای ڕاگه یاندنی پرسه ی مه رگی خۆیانه وبه س،گه رنازانن یانایانه وێ بزانن به ڵام هه رئه بێ مل به ن وبزانن........که سلێمانی چه ندانی وه کو ئه وانی ئه تک وڕسواکردوه ....که سلێمانی سرکه وماڵی بوونی بۆنیه ....که سلێمانی هه میشه له سه رپێ یه وناسره وێ .......خۆڕاگری وفیداکاری سروشتیه تی سلێمانی .
سلێمانیه ک ئه مه سروشتی بێت ئیترئێوه ی دووبنه ماڵه ی ڕسواوشه رمه زار چۆن جورئه ت ئه که ن سه رتان دای له به رد سلێمانیه که م به گێره شێوێن چۆن ناو زه د ئه که ن....ئێوه له قزم قزمترن ته نانه ت به وه ستانیشه وه ناگه نه بنی پێڵاوی گه نجی شاره که م .بێ گومان له شکرکێشیتان هه موانی نیگه ران وئازارداوه به ڵام ڕق ئه ستوریشمانی به ره و لوتکه گه یاندوه .بۆیه له داهاتویه کی نزیکدا کاردانه وه ی به زه برو چاوه ڕوان نه کراوی به دواوه دێت .
وه ک ئه ڵێن به م له شکرکێشیه ی تاڵه بانی مه سعودی بنه ماڵه گڕڕی گرتوه وسره و تی لێ بڕاوه عه وداڵی تۆڵه کردنه وه یه له تاڵه بانی وداروده سته که ی ....چونکه خواستی مه سعود ئه وه بوه که تاڵه بانی په نای بۆ ئه و ببردایه وزێره فانیان ڕه وانه ی سلێمانی بکردایه ...ئه مه ش بۆ به دیهێنانی دوو مه به ستی گڵاوی بنه ماڵه ی بارزانی :
یه که م بۆ تۆڵه کردنه وه ی ڕسوابون وشاربه ده ر کردنی مۆڵگاکانیان له ناوچه کانی سلێمانی....دووه م مه به ستی گڵاویان کۆنترۆڵ کردنی هه موو ناوچه کانی کوردستانه بۆبنه ماڵه که یان (هه ر ئه م ترسه ش بوه تاڵه بانی ناچارکردوه په نا بۆ مالیکی ببات نه ک بۆ مه سعود).
ئه گه ری ئه وه له ئارادایه که مه سعود بۆ تۆڵه سه ندنه وه به نیازه زیاترکلک وگوێی یه کیه تی بکات به ناچارکردنی تاڵه بانی وملدانی تا سه رۆکایه تی وه زیران ڕاده ستی نێچیربکاته وه ،به مه ش زیاتر نه یارانی بنه ماڵه پچوک ئه بنه وه و پێگه ی بنه ماڵه یان به هێزترئه نوێنێ و نێچیریش قاییل ئه کات .
ماوه ته وه بڵێین ئاخۆسبه ی مالیکی داواکاریه کانی چی ئه بێ له ده سه ڵاتی کوردی بۆقه ره بونه وه ی له به رانبه ر ڕازی بونی له شکرکێشیه کاندا....با.چاوه ڕوان بین ئه م جاره ش .

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە