گریلا له‌ گه‌رمه‌ی به‌رخۆدان ، لا له‌ زیندووراگرتنی که‌ڵچه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌کاته‌وه‌..

Wednesday, 31/03/2010, 12:00

2260 بینراوە


گریلا هه‌ر ئه‌وه‌نییه‌ چه‌کی به‌ده‌سته‌ ، گریلا گۆشکراوه‌ به‌ هزری مرۆڤایه‌تی، ژینگه‌ ده‌پارێزێت ، مرۆڤ ده‌پارێزیت ، مۆڕاڵی به‌رزی کورده‌واری ده‌پارێزێت ، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانهش‌ له‌ شاخدا که‌لتور و زمانیی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌پارێزێت..
کام هێز له‌و دونیایه‌دا به‌ قه‌د گریلا ژیانی خۆشده‌وێت ، ئه‌و ژیانی خۆی ده‌کاته‌ قوربانی بۆ ژیانی ئه‌وانی دیکه‌ ، تۆ دیوته‌ گریلایه‌ک بلیت: یا کوردستان یان نه‌مان..گریلا هه‌میشه‌ پڕ به‌ قورگ و دڵ و مێشکی هاورده‌کات " یا کوردستان یا کوردستان..چونکه‌ گریلا بۆ ژیان ده‌ژییت و بۆ ژیانیش بۆ ئه‌وانی دیکه‌ گیانی به‌خت ده‌کات..مردن له‌ فه‌رهه‌نگی گریلادا نییه‌ ، به‌ڵکو ڤه‌ژین و نوێبوونه‌وه‌ ئارمی سه‌ره‌کییه‌تی..ده‌با پێکه‌وه‌ له‌م فلیمه‌ ڤیدیۆییه‌ بروانین که‌ گروپێکی گریلا له‌ نێو پاکترین ژینگه‌ی ئه‌و گۆی زه‌ویه‌دا که‌ تییدا مرۆڤ و ژینگه‌ وه‌ک ئێسقان و گۆشت به‌یه‌که‌وه‌ن ، گۆرانی بۆ ژیان ده‌ڵێن:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە