بەودیموكراسیەتەى سەرۆ قادر باسى دەكات كێ توندرەوە؟!

Sunday, 31/05/2009, 12:00

2953 بینراوە


یەكەم هەنگاو بۆ گۆرینى واقعیەت گۆرینى شێوازى تێروانینە لە واقعیەت،دوور لە هێرش كردنە سەر هەموو جۆرە ناسینێكى هۆیەتى و زانستى بنەما ستاندەرەكان ،تا كۆمەلًگایەكى تەندروست بێتە وجود،بە هاوبەشى ئیرادەى تاك و گروهەكان نەك بە تەسلیم كردنى ئیرادەكان بۆ ئیرادەى فەرمانڕوا بەگەمەى نوسین.
بابەتێكى سەرۆ قادر لە ژمارەیەكى رۆژنامەى خەبات لە ژێر ناونیشانى (باڵى دیموكرات چۆن دەستكەوتەكان پەرەپێدەدەن)بڵاوكراوەتەوە،كەتیایدا هێزو لایەنە سیاسیەكانى كوردستانى بۆ چوار باڵى جیا جیاى پۆڵین كردوە،باڵى یەكەمیان كە دیموكراتە داویەتەپاڵ پارتى و یەكێتى ،دومیان بەناوى باڵى توندرۆیى فەوزەویەكان كەلە باڵى بەناو دیموكرات جیابونەتەوە داویەتە پاڵ گروپى نۆشێروان (كۆمپانیاى ووشە)،باڵى سێ یەمیش ئیسڵامى توندرۆیە،كە بە یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان وكۆمەڵى ئیسلامى كوردستانى لكاندوە،وباڵى چوارەم پێكهاتەى غیرە كوردن كە گومان لە دیموكرات بونیان ناكات هەروەك دەڵێت كە لەهەموو حاڵەتێكدا دەدەنەوە پاڵ باڵى دیموكرات.
ئەوەى جێگاى پرسیارە سەبارەت ئەم هەموو باڵ بالێنَەى بۆ كوردستان دروست كردوە بۆمان روون بكاتەوە بە كام پێوەر ئەم ناو ناونیشانەى بەم هێزو لایەن سیاسیانەوە لكاندوە، چونكە سەرۆ قادرلەچاو پێكەوتنیكى لە سایتى(kurdistanan) كە لە ساڵى 2006 لەگەڵیدا سازدرابوو دەڵێت(من وەك نوسەرێك هەوڵم داوە ...........كاتێك قسە دەكەم بەهەموو قەناعەتەمەوە ئەو باسە دەكەم كەپێم وایە دەبێت بكرێت ولەو میانەدا من چ پۆستێكم هەیە دوایى دێتەوە بیرم ولەرەئیدا دابەستەى ناونیشانم نیە) ئینجا نازانم بەكام پێوەر ئەم هێزانەى كوردستانى پۆڵین كردوە وەك نوسەر یان وەك بەرپڕسى راگەیاندنى پارتى دیمكراتى كوردستان یان وەك بەرێزێكى كۆنە ماركسست پێش گواستنەوەى سەنگەرەكەى ،دێمەوە سەر باڵ بالێنەكەى سەرۆ قادر وتۆمەت باركردنى یەكگرتووى وكۆمەڵ بە توندڕەوى،كاتێك خۆیان بە تەنیا بەقەدەر هەرچوار حزبى لیستى خزمەتگوزارىوچاكسارزى ونۆشێروان دەعواى دادگاى لەسەر تۆماركراوە بە هۆى توندرەویەكەى،جارێك بەفرۆشتنى جنێو بە گەلى كورد وجارێك خستنە پاڵى تۆمەتى تیرۆرستى بە میانەروانى خزمەتكارى میللەت ودواتریش فرۆشتنى سیفەتى ناشیاو بە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى...
دواتر لەدرێژەى نوسینەكەیدا، كەس بە بەدیلىلیستى یەكێتى وپارتى نازانێت هەرچەندە ئەمە هەقى خۆیەتى،بەڵام كە دەڵێت جگە لەمانە (لە هەموو حاڵەتێكدا چارەنوسى ولاتەكە بەرەو نادیار دەبەن)! ،مەگەر چارەنوسى كەركوك وناوچە دابراوەكان زۆر دیار بێت،لە ژێر سایەى دیموكراتەكان؟!دواتر باس لە بژاركردنى كەموكوڕیەكانى ناو نیزامى دیموكراسى دەكات،ئەگەر ئەم پرسە بخەینە بەردەم خەڵكى كوردستان،پوختە وڵامێكمان دەستدەكەوێت كە ئەم سیستەمەى ئێمە نە ئەدرێسَكى هەیە ،نەدەستورێكیش دیارى بكات ،ئاخۆ نیزامى ئێمە پێویستى بە بژاردن هەیە یاخود بە دامەزرادن وناونان.
كەلە مەرجەكانى بەدیموكراتبونامن یەكەمین هێناوە لەسەر ئاستى جیهاندا ، بەڵام لە رێزبەندى دواوە ،وەك هەڵبژاردنى خاوێن ،مافى مرۆڤ،گواستنەوەى ئاشتیانەى دەستەڵات،شەفافیەت...هەر بۆیەش چاكسازى لە هەرێمەكەماندا لەرۆیشتنى كیسەل سسترە چونكە راستیەكان وەك خۆى ناخرێتە روو وەك هاوشێوەی ئەم بابەتانە،ئەمەش ئەوە دەگەینێت كە تا ئێستا خەڵكانێك ملكەچى كۆمەلێ باوەرو پرۆسەو نەریتى دكتاتۆریەتن،هێزە دڵسۆزەكان بە توندرەو ومخرب وغوغائیین ناودەبەن وتەنیا بەسەر شان وباڵى دەستەڵاتدا هەڵدەڵێن، هەروەك وابێت كە تا ئێستا پاشماوەى پَشكەوتنى نوێ و بنەماى پرۆسەى خزمەتگوزارى وچاكسازى وگۆرانكاریمان پێنەگیشتبێت.
لەكۆتاییدا خاڵى سەرنج راكێش ئەوەیە كە گەمەیەكى نوسین وەك گێرانەوەیەك ناتوانێت هیچ پەیوەندێكى لۆژێكى لەگەڵ ئەو شتە هەبێت كە واقعە ،بەڵكو نوسین پێویستە رەنگدانەوەى واقع بێت دوورلەم نوسینانەى كە تۆمەت هەڵدەچنن بۆ بەرهەڵستكاران.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە