لە نزیکەوە ئاسۆ فەرەیدون بناسن!

Thursday, 08/05/2014, 12:00

3438 بینراوە


ئاسۆ فەرەیدون کوڕی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینە،  مامۆستا فەریدون یەکێک بوو لەو ئەندامانەی، کە کاژیکیان دروست کرد، هەرچەندە کەسایەتییەکی بەڕێز بوو، بەڵام لە بواری کارکردندا خۆشارەوە و ترسنۆک بوو، پاش ئەوەی لە سلێمانی هەستی کرد ژیانی لە مەترسیدایە، بۆیە وای بەچاک زانی خۆی بۆ بەغدا بگواسێتەوە، ساڵانی ١٩٦٠/ ١٩٨٠ زۆرکەس لە بری ئەوەی لە دەست حکومەت هەڵبێن، دەچوونە نزیک دەسەڵاتەوە و دادەنیشتن تا وا ڕابگەیەنن کە کەسێکی ئەمینە، هاتۆتە بەغدا و دەستی بە کڵاوی سەری خۆیەوە گرتووە، کاری سیاسیی ناکات کە مەترسی هەبێت بۆ حکومەت، بۆیە بە نەقڵ بوونیان بۆ بەغدا و شارە عەرەبییەکانی تر وایان لە حکومەت دەگەیان، کە بڵێن ئێمە بە دەستی خۆمان هاتووینەتە بن هەنگڵتان تا چاودێرییمان بکەن،  جگە لە کار و پیشەی رەسمی خۆمان، هیچ شتێکی تر ناکەین... 

مامۆستا فەرەیدون بەمە توانی لە زۆربەی گیروگرفت و تەنگەشەکانی کوردستان خۆی بپارێزێت و حکومەت دەستی بۆ نەبات. لە بەغدا وەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کاروباری سەرووی عێراق، دامەزرا. موکەرەم تالەبانی، کە ناسراوە بە یەکێک لە جاسوسەکانی (کەی. جی. بی)، هەروەها کاری بۆ بەعسیش دەکرد، توانی خوشکەکەی خۆی لە مامۆستا فەرەیدون نزیک بکاتەوە و بیکاتە هاوسەری. زۆربەی ئەم سیاسیی و تڕوتفاقانەی کورد کە بەسەرانی خەباتگێڕی کورد ناسراون، سیاسەتێکی شەیتانیانەیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە رێگای ژن و ژنخوازییەوە هەوڵ دەدەن لە ناو خۆیاندا لە یەکتر نزیک ببنەوە  تا لە رێگای خزمایەتییشەوە خۆیان بەهێز بکەن، نهێنی یەکتر بپارێزن و ببنە کەڵە خائین و کەڵەگا بەسەر میللەتەوە،  رەوا بە دەسەڵاتیان بدەن و لە مەترسی تێداچوون دووربکەونەوە، هەڵبەتە مەبەستی دیکەشی تێدایە، ئەوەی موکەڕەم تالەبانی بۆ ئەو مەبەستەش بوو، کە خوشکەکەی دا بە فەرەیدون عەلی ئەمین، تا بیخەسێنێت و بەخەیاڵی خۆی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی ئەگەر بوونی هەبێت ئەم یەکێکی لێ بەنج بکات، بیخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی و دەزگا جاسووسیەکانەوە.
مامۆستا عەلی ئەمین وای لێهات، وەک دەگێڕنەوە ژنەکەی داخی زۆری کردە دڵییەوە، ماڵ و دەرەوەی لێکردبوو بە دۆزەخ، هەمیشە بەزم و هەرایان بوو (بە داوای لێبوردنەوە ناتوانم لێرەدا دەست بۆ سەرچاوەکە بەرم ئەوەی، کە ئەمەی گێڕاوەتەوە)، ئەم کوڕەشیان کە بوو، ئەوەندەی تر ژیان لە لای فەرەیدون تاڵ و ناخۆش بوو، ئاسۆی کوڕی کوڕێکی چەقاوەسوو، تەژی لە گیروگرفت و سەرئێشە، هەر بۆیە پاش تەمەنێکی ناخۆشی پڕ گیروگرفتی خێزانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە داخی بنەماڵەی موکەڕەم تالەبانی نەخۆش کەوت و سەری نایەوە.

********************
ئەم دەموچاوە تازەیەی کە یەکێتی نیشتمانی هیوای پێی بوو،  ناوی ئاسۆی فەریدون عەلی ئەمینە. پێی خۆشە نازناوی دایک و موکرەمی خاڵی هەڵبگرێت، بە ئاسۆ تالەبانی ناو بهێنرێت، چونکە ئەم ناوە چەورە و دەستکەوتی باشی بەدواوەیە، ئاسۆ لە بەغدا ژیاوە و کٶلێجی پزیشکی لەوێ خوێندوە، دایکی تالەبانییە و ساڵی ١٩٩٧/١٩٩٦ مکرم تالبانی ئامۆژگاری ئاسۆی کرد، کە بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی چونکە ئەیزانی روخان و نەمانی سەدام حسێن نزیک بۆتەوە. ئەم گەڕانەوەیە بۆ ئاسۆ ئاسان نەبوو، چونکە ئاسۆ لە یەکێتی قوتابیانی بەعس بوو، ئەمەش لەو کات و سەردەمەدا ئاسایی بوو، هەموو قوتابییەک بەتایبەتیی لە زانکۆکاندا داوای ئەوەی لێدەکرا بچێتە ناو ئەو رێکخراوانەوە کە بەعس دروستی کردبوون، زۆر کەس ملی دەنا و لە رێگای ئەم رێکخراوانەوە دەبووە بەعسی، کاک ئاسۆ فەریدون پەیوەندیەکی یەکجار زۆری بە لێپرسراوە گەورەکانی بەغداوە هەبوو، زۆر تێکەڵیان بوو. 
 موکەرەم تاڵەبانی خاڵی ئاسۆ توانی ئاسۆی خوشکەزای رازی بکات، کە بار بکات و بچێتە سلێمانی.
ئاسۆ هاتە سلێمانی و لە نەخۆشخانەی سلێمانی وەک موقیم دامەزرا، جەلال تالەبانی یارمەتی و ئاسانکاری بۆ کرد، هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بەناو هەموو کەسدا بڵاوی کردەوە کە ئەو تاڵەبانیە و خزمی مام جەلالە، ئیتر ناوبانگی دەرکرد بە حوکمی ئەوەی لەو سەردەمەدا یەکێتی لە سلێمانی لایەنگری زۆر بوو.  هێرۆی برایم ئەحمەد لە نەخٶشخانەی چەمی ڕێزان دایمەزراند، ئەوە پێچەوانەی یاسا بوو، چونکە مقیم دوری بۆی نەبوو لە نەخۆشخانەی ئەهلی کار بکات.
ئیتر وردە وردە ئاسۆ فەرەیدون خۆی لە د. نەوزاد سالح رەفعت و خوشکەزاکانی د. نەوزاد نزیک کردەوە،  ئەو کات خوشکەزاکانی د. نەوزاد لەلای  د. نەوزاد وەک حیمایە کاریان ئەکرد و هەندێک ئۆتۆمۆبێلی تازەیان پێ بوو، کە رێکخراوە جیهانیەکان هێنابوویان بۆ خزمەتی خەڵک، بەڵام د. نەوزاد دەستی بەسەردا گرتبوون و بۆ خۆی بەکاری دەهێنان.
ئاسۆ بوو بە برادەرێکی نزیکی خوشکەزاکانی د. نەوزاد و بەو ئٶتٶمۆبێلانە دەچوونە دەرەوە بۆ گەڕان و سەیران، بەڵام هەمیشە لەگەڵ کچدا، کە هەندێکیان فەرمانبەری فەرمانگەی تەندروستی بوون، بەهۆی د. نەوزادەوە کە سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستی بوو ئیستغلالی ئەو کچانەیان ئەکرد. ئەم کارە زۆر پەرەی سەند. ئاسۆ بەڵێنی بە یەکێک لەو کچانە دابوو، کە بیهێنێت، کچەکەش باوەڕی پێدەکات و دەیقومێنێت......... ، دوایی وردە وردە دەر دەکەوێت کە ئاسۆ درۆ ئەکات و .......... .... . . . . . . . .  .  تا وای لێدێت ئاسۆ زۆر ئەترسێ و ئەچێت لە هێرۆو مام جەلال ئەپاڕێتەوە تا ڕزگاری بکەن، ئەوانێش ڕەوانەی بەریتانیای دەکەن. ئاسۆ فەرەیدون پێش چەند ساڵێک گەڕایەوە.  هێشتا چیرۆکەکە کۆتایی نەهاتووە، لە پاشەڕۆژدا چەند زنجیرەیەکی تری لێدەبێتەوە.
کاکە دکتۆر ئاسۆی کوڕی فەرەیدون عەلی ئەمین بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت هێشتا مەترسییەکە لەسەری ماوە، بەڵام جارێ بەهۆی ئەوەی خوشکەزای موکەڕەم تالەبانییە و بنەماڵەی برایم ئەحمەد و جەلال تالەبانیی مەڵاسیان داوە، .... هێشتا پەردە لەسەر بەشێکی ئەم شانۆگەرییە هەڵنەدراوەتەوە.
فەرمانبەرێکی خەستەخانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە