ئەنتۆن کیلەرو چرای سور بۆ کاک مەسعود بارزانی

Friday, 19/08/2011, 12:00

1810 بینراوە


لە کوردەواری قسەیەک هەیە دەڵێ (قسە، قسە دەهێنێتە کایەوە)، ئەگەر کاک مەسعودو مام جەلال نامەی یەکەمی ئەنتۆن کیلەریان بخوێندبایەوە، ئەو نۆزدە ساڵە پڕ دەردەسەریە تۆشی کورد نەدەبوو، ئێستا ئەو بەشەی کوردستان لەسەر چوارچێوەی سنوری ویلایەتی موسڵ لە عێراق جیاکرابۆوەو کرابوو بە دەوڵەتێکی بچکۆلە، ئەوەتا دوای نۆزدە ساڵ ئەنتۆن کیلەر نامەیەک لەرێگای میدیا کوردیەکانەوە بۆ کاک مەسعود بارزانی دەنێرێت و داوای خانەنشین بوونی لێدەکات، کە ئێمە پێمان وایە ئەو ماستە بێ موو نیەو دەبێ کاک مەسعود ئەو نامە زۆر بەباشی بخوێنێتەوە پێش ئەوەی بچێتە ریزی ئەو سەرۆکانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆر دەسەڵاتیان لەدەست دەردەهێنرێ. http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=14287
ئەنتۆن کیلەر ئەو ماناسە نێو نەتەوەییەیە کە ئەمریکاییەکان رایانسپارد کە ببێتە راوێژکای من بۆ پڕۆژەی ویلایەتی موسڵ و پڕۆژەی نەوتی کوردستان. (we were all but favorably inclined to lend a helping hand when two American colleagues, Patrick Martin and Philip Wainwright, brought an exiled Kurdish leader into contact with the editor in May 1991. Here again, the jury is still out on whether or not we should have followed our gut reaction).
http://www.solami.com/a33b.htm
بەڵام جەلال تاڵەبانی فریوی داو پڕۆژەی ویلایەتی موسڵی بەناوی حیزبی پارێزگارانەوە پێ بڵاو کردنەوەو ئەوەش بوو بەهۆی دڵگرانی من لە ئەنتۆن کیلەرو پوچ بوونەوەی کارەکەی حیزبی پارێزگاران، لەپاڵ جەلال تاڵەبانی و پاریزگارانیشدا، پاراستنی پارتی داود باغستانی بە پارەیەکی زۆرەوە ناردە لای و ئەوانیش زۆر هەوڵی لێک دورخستنەوەی من و کیلەریان دا، وایان دەزانی من لەژێر دەستی کیلەر دام، نەیاندەزانی کیلەر راسپێراوە کە کار بۆ من بکات، هەوڵەکانی ئەوانیش پوچەڵ کرایەوە.
ئەنتۆن کیلەر لەسەرەتادا بەمنی دەگوت نابێ تۆ بەهیچ شێوەیەک بایەخ بۆ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دابنێی چونکە ئەوانە رێگرن لە پێش سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام من وتم دەتوانم ئەوان رازی بکەم بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەکانم، ئەو گفتوگۆیە بوو بە هۆی ئەوەی لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٢ دا بەناوی گەورەترین دەسەڵاداری هاوپەیمانان نامەیەکی کراوە بۆ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بنوسێ و داوی لێ بکات کە دەوڵەتێکی سێ قۆڵی لەگەڵ سەردار پشدەری دروست بکەن، نامەکەی دایە ئەو کۆمپانیا نەوتیەی کە لەگەڵ من هات بۆ کوردستان، کۆمپانیا نەوتیەکە نامەکەی دایە کاک مەسعودو مام جەلال، ناوەرۆکی نامەکە بەکوردی و بەئینگلیزی لەئەو لینکەدایەو کە لاپەڕەی یەکەم تەواو بوو (NEXT) لیدە دەتباتە لاپەرەی دووهەم و بەو شێوە تا تەواو دەبێ:
http://www.kurd-oil.net/kurdish/image6.htm
بەڵام جەلال تاڵەبانی دەیان پیلانی پێک هێنا بۆ پوچکردنەوەی ئەو نامە، یەکێک لە پیلانەکانی کاک مەسعودی فریودا بۆ نەخوێندنەوەی نامەی ئەنتۆن کیلەرو لەناو بردنی پڕۆژەی ویلایەتی موسڵ و پڕۆژەی نەوتی کوردستان و دروست کردنی دەوڵەتێکی دووقۆڵی پەنجا بە پەنجا.
لێرەوە دوو بەدوو بێمنەتی خۆیان بۆ کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی دەربڕی و شانیان لە عێراقچیەتی توند کرد، خۆیان کردە بلوێنەرێکی بێ وەڵام و بێجگە لە شەڕە خۆبەخۆکان، دوا رۆژی کوردیشیان گەیاندە ئەو رۆژە کە بەئاشکر دەسەڵاتدارانی عەرەب و تورک و فارس هەوڵی لەناو بردنی کورد دەدەن و کۆمەڵگای نێونەتەوەیش بۆ لەناوچونی ئەو دوو دەسەڵاتە خۆیان بێدەنگ کردوە.
لەندەن ١٨ ٨ - ٢٠١١
http://www.kurd-oil.net



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە