وەرچەرخانێکی مێژوویی گرنگ

Thursday, 05/07/2012, 12:00

2288 بینراوە


ڕۆژی چوارشەممە لە تاقیگەیەکی سویسری توانرا هەوڵ و کوشش و خەباتی زانستی نزیکەی ٤٠ ساڵی زانای بەناوبانگی ئوسکوتنلەندی، هیگیز بۆسۆن، ببێتە دەرکەوتە(واقیع) . کاتێ توانرا ئەو هێزە سەرەکیە بدۆزرێتەوە بەناوی(Higgs Boson) کەپێکهاتەیەکی نوێی (مادە)یە. ئەم کرۆکە گرنگە کەلەوپێش نەدۆزرابۆە، ببوە هۆکاری کەم لێتگەیشتن لەمادەو پێکهاتە سەرەکیەکانی تری گشتی مادە وەك (نیوترۆن و پرۆتۆن).

دۆزینەوەی ئەم بەشە تەواوکەرو گرنگەی مادە، سەرەتاو وەرچەرخانێکی مێژوویی گەلێ گرنگە ، نەك تەنها بۆ زانستی فیزیا، بەڵکە بۆ زانستەکانی تریش بەتایبەتی فەلسەفە، بۆ؟ بەهۆی ئەم تەواوکەرەوە زانایان لە ڕابردوو زیاتر ئەتوانن ئەو پرسیارانە وەڵام بدەنەوە سەبارەت بە چۆنێتی دروست بونی گەردوون ، نەك هەرئەوەندە، بەڵکە لە ئێستاوە کۆتایی دێت بەوەی کە چۆن لەڕابردوودا بڕوا وابوو کە ئەوەی ئەم گەردوونەی دروست کردوە کاری (خوا)بێ، بەڵکە ئەم بیردۆزە نوێیە سەرلەبەری ئەو جۆرە بیرکردنەوانە ڕەت ئەکاتەوە کە گەردوون لەلایەن خوا دروست کرابێ.

دیارە بۆ ئەم هەواڵە گرنگە زانستیە هەوڵم دا بزانم کام لەسایتە کوردیەکان کەم تا زۆر ئەتوانن تیشکێك بخەنە سەر ئەم بابەتە زانستیە مەزنە کەچارەنووسی مرۆڤایەتی بەتەواوی ئەگۆڕێ.لێ مەخابن ئەمە ئەوانە نین بتوانن کاری لەو جۆرە بکەن و کات بەو جۆرە بابەتانەوە خەریك بکەن.. ئەوان هەر لەبابەتی حزبی و ئەوانەی لەبەرژەوەندی دوو بنەماڵە دزو مافیاکەی تاڵەبانی و بارزانیدا، سەروەت و سامانی ئەم گەلە هەژارە بەهەدەر ئەدەن.. ڕەنگە هیچ لەو سایتە بەناو ئۆپۆزیسیۆن و ئەهلیانەش لەم هاوکێشەیە بەدەر نەبن و هیچیان ئاماژەیەکی بچووکیشیان پێنەداوە.

خۆشبەختانە کوردستانپۆست لەمەشدا پێشەنگە و دەرگای بۆ چەندین بوار کردۆتەوە، لەوانەش زانست.. لەبەرئەوەی بەبڕاوی من بواری زانستی کاریگەری یەکەمین و گرنگی هەیە لەسەر بواری سیاسەت . ئەوڕۆ کێ لەبواری زانستی دەستی باڵای هەبێ، بێ گومان کاریگەری هەیە لەسەر بواری ئابووری، دواتریش لەڕێگای ئابووریەوە ئەتوانرێ کاریگەری سیاسەت ڕەچاو بکرێ. بێ برەودان بەبواری زانستی ناتوانرێ برەو بەبواری سیاسی بدرێ، هەر بۆنمونە ، ئێران ، هەنووکە لەڕێگای بواری زانستی(ئەتۆمی)ئەیەوێ وەك گەورە خۆی نمایش بکا و ڕۆڵی گەورەش ببینێ.

بۆ زیاتر خوێندنەوە کلیك لەسەر ئەم لینکانە بکە:

http://www.wikipedia.org/wiki/Higgsboson

http://www.guardian.co.uk/science

http://blogs.telegraph.co.uk/news


http://www.bbc.co.uk/arabic

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە