دیوار چییە وەهمە یا ڕاستى ؟ شورایە یا خەون؟

Tuesday, 08/09/2009, 12:00

3327 بینراوە


توانا ئەحمەد و جەمال حسەین چییان لێى ئەوێ ؟ ماڵ درووست ئەكەن یا ئەیڕووخێنن؟!
خوێنەرانى خۆشەویست لە ژمارە 4969ى كوردستانى نوێدا و لەلاپەڕە 3 دا گۆشەیەكى عەجایەب و غەریب ئەبینى عەجایەبێك وەك حەوت سەرسوڕهێنەرەكانى دنیا دەكرێت مرۆڤ تێى ڕامێنێ و بەپێكەنینەوە لەسەرى بنووسێ لەوەتەى مرۆڤایەتى درووست بووە دیوار هەبووەو هەیە بۆخۆپاراستن لە مان و ژیان لە ماڵ و سامان لە دووژمن و ناحەزان ، لەسەرەتاى درووست بوونى شارستانیەتیشەوە ناوى جۆراوجۆرى هەبووە وەكوو (شورا، حەسار، چیغ) كە هەریەكەیان ڕەنگە بەكەرەستەى جۆراوجۆر درووست بكرێن ئەمانە بۆ مەرامى تایبەت بەكاردێن ئەوەشمان لە یاد نەچێت دیوار سێبەرى هەیە و مرۆڤ لەسایەى دا ئەحەوێتەوە ئەمەشیان دیسان هەر مەسڵەحەتە لێرەدا نامەوێت فیزیكانە باس لەدیوار بكەم ئەوەندەى مەبەستمە باس لە دیووى پشتەوەى گۆشەكەى شێخ نەبى و جەمالى نەهزە بكەم كە ناویان لێناوە (دیوار) هەرجارە و یەكێكێك لەم جووتە دەیانەوێت لە سایەیدا بحەوێنەوە و بنووسن.
دیوار لاى جەمالى نەهزە و شێخ نەبى چییەو چ باگراوندێكى لەپشتەوەیە ؟ سێبەرەكەى بۆ كێیە و كێ لەپەناى دا ئەحەوێتەوە؟ جەمال حسەین لەوەتەى بۆتە مدیرى بەناو گەلى كوردستان قووڕى كردووە بەسەر ئیعلامى یەكێتیدا و ڕۆژ بەڕۆژ لەمسداقیەتى كەم ئەكاتەوە تا لەهەڵبژاردنەكانى 25 ى تەمموزدا بەیەكجارەكى بەشووى دا جەمال و شێخ نەبى دووانە دزى بەكرێگیراوى ناو ئیعلامى یەكێتین بەجۆرێك شێخ نەبى ناسراو بە (توانا ئەحمەد) لەهەولێرەوە ڕیكلام ئەنێرێت بۆ جەمال لە سلێمانى و لەشیراتۆنى هەولێر لەژێر تاریكى و گڵۆپى سفرى ناو چوار دیواردا حسابەكەى بەش ئەكەن ئەم دووانە كەتاوانى دەركردنى چەندین كادرى باشى ناو ئیعلامى یەكێتی لەئەستۆیاندایە و نان بڕاو كەرى چەندین خێزانى هەژار و بێدەرامەتن ئێستا ئەیانەوێت لەژێر سێبەرى دیوارێكى وەهمیدا سەقافەت و ڕوانین بۆقوناغێكى نوێمان پێ بفرۆشنەوە ئەم دووزاتە ئەگەر تەكەتوولاتى ناو یەكێتى و ئازاد جووندیانى ئاغایان نەبووایە بەخەونیش پۆستى وایان نەئەدى دەبوو تاماون لەپەناى دیوارێكى ڕووخاودا جەمال لەڕانیەو لەچێشتخانەكەى باوكیدا بەڕیشێكى درێژى پیسەوە ڕۆژ تا ئێوارە بیخولانایەتەوە یا لەگەڵ بزووتنەوەدا لەپەنا دیوارى مزگەوتێكدا سەرگەرمى داڕشتنى پلانى تیرۆر و تۆقاندنبایە شێخ نەبیش لەحەوزەى سۆران لەپەنا دیوارەكانى سەیرانگاكانى بێخاڵ و جووندیاندا دۆندرمەو بیرەى ساردى بفرۆشتایە هەمووكەس ئەم جووتە باش ئەناسێت لەهەولێر كەس نییە لە ڕەفتارەكانى شێخ نەبى ڕازى بێت هەرلە بووغزاندنى خەڵك و كادرەكانى ناو ڕاگەیاندنى یەكێتى بگرە تا هەڵ لووشینى نەسریەى ئیعلامى یەكێتى و دابین كردنى پاتڕۆڵ و سەیارەو ماڵ و خواردن و خواردنەوەى باش جەمالیش هەمان شت هەمان بیچم و بۆنیتە بەناوێكى تر ، دڵنیام هەردووكیان ئەم ووتارە ئەخوێننەوە و دواى خوێندنەوەشى وەكوو ئەوەى نەبایان دیبێ و نەباران.
جەمال ئەگەر سێبەرى دیوارى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان نەبووایە BMW X5 ى لەكوێ بوو سایەقى كێ ئەبوو نەك سایەقى هەبێ تواناش بەهەمان شێوە .... كەواتە سێبەرى دیوار ماناى زۆرە لەلاى تواناو جەمال بریتین لە (مانەوەلە پۆست ، دزینى نەسریە ، ڕابوواردنى باش ، پاتڕۆڵ و BM ، خواردن و خواردنەوە ، بەنزینى بەلاش ، ڕازى كردنى دڵى ئازاد جووندیانى ...هتد).
ئەمانە ڕۆژێك دێت سزاى تاوانەكانیان لێدەسەنرێتەوە ئەمانە ڕۆشنبیرى كووردن بۆیە حاڵمان جوانە ڕاستە ئەڵێن (بەردێك دووبەرد دیوارێك دیوار و دووان ماڵێك) ماڵ لەدیوار درووست ئەكرێت ئەى ئافەرم بۆئێوە، كە گۆشەكەتان ناوناوە (دیوار) چوونكە دیوار بناغەى دەوڵمەند بوون و سەروەت و سامانە كە ئەم دیوارە قووڕە یاخوا زوو بڕوخێ بەسەرتانا و تڕۆ ده‌کرێت و ئەو ڕۆژەش زۆر نزیكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە