زاڵمای خه‌لیلزاد ، له‌ هه‌وڵێر چی ده‌کات؟!..

Thursday, 07.14.2011, 12:00

1117 بینراوە


 بۆ چەند ڕۆژێك دەچێت(زالمای خەلیل زاد) لە هەولێرەو میوانی دەسەلاتە و راست و چەپ دەگەڕێت وپارچە زەویەكانی دەفروشێت . به‌ هۆی ناله‌باری هه‌لومه‌رجی کوردستان ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه‌ چی هه‌یه‌ و نییه‌ له‌ کوردستان بیفرۆشێت و به‌ پاره‌که‌ییه‌وه‌ رابکات. لیرەدا   لە دەسەلاتی مافیای  مه‌سعود و هه‌روه‌ها حکومه‌تی  ئەمەریكا ده‌پرسین : یەكەمیان ئایا ئەم كابرایە ئەم پارچە زەویانەی  له‌ ژێر  چ تایتلێک  وەرگرتووە؟!..پاش ئەوەی ئیستا هیچ پۆستێكی نەماوە چی دەكات لە هەولێر؟ كە لە دەسەلات بوو چی كرد بۆ كورد یان هەولێر تا ئەوپارچە زەویانەی پێ ببەخشرێت؟ یان ئەمە نرخی چاوپۆشیەكانیتی لە گەنده‌لی كە جەنابیشی تێوە گلاوە؟.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ وه‌لام بداته‌وه‌ ، ئێمه‌ دڵنیاین مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی شه‌ریکه‌ دزی ئه‌و کابرایه‌ تالانچییه‌ن و وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌ ، به‌لام ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین نامه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی بنووسین ، که‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ راسپێردراوه‌ تا کوردستان تالان بکات؟ و یا نا؟!..پێویست ده‌کات حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا مساده‌ره‌ی هه‌موو موڵک و ماڵی بکات که‌ دزراوی قووتی خه‌ڵکی کوردستانه‌.