ناهەقیەكى ترى دژ بەفەرمانبەرانى ئیدارەى سلێمانى

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

1300 بینراوە


وەزارەتى دارایى و ئابورى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە رێنمایى ژمارە(25),كەبەنووسراویان ژمارە(22125) لەبەرواری29/12/2010
بەرزكردنەوەی پلەیان راگەیاند بۆ فەرمانبەرانى ئیدارەی سلێمانی,كەپێشتر زوڵمیان لێ كرابوو لە ساڵى(2003)دا,بەبەراوورد لەگەڵ مووچەی
فەرمانبەرانی ئیدارەی هەولێر.كەبوو بە مایەى دڵخۆشى بۆ فەرمانبەران كە مافێكی خوراویان بۆ دەگەرێتەوە,هەرچەندە نیگەران بوون لەو ناهەقیەو
بە تایبەتی كە ئەو جیاوازیەشیان پێ نادرێتەوە لە پاش بەرواری (31/12/2003)تاوەكو بەرواری(31/12/2010).پاشان بەرێنمایی یان ژمارە(1)
كە بە نوسراویان ژمارە 582 لە بەرواری 12/1/2011 گشتێنراوە,چەند دەستكارییەكی تیا كرا كەلە بەرژەوەندی كەسانی تربوون.
وە بە نووسراوی(2420)لە بەرواری (10/2/2011)دوا ڕوونكردنەوەیان لەو بارەیەوە گشتینرا بەسەر سەرجەم دامودەزگاكاندا بۆ ئەوەی خەڵكێكی كەمتر
سوودمەندبن لە گەڕانەوەی مافە خوراوەكانیان,ئەبوایە بە تەنها دەركردنی یەك ڕینمایی ئەو كیشەیە چارەسەر بكرایە پاش لێكۆڵینەوەی تەواو لەو
بارەیەوە.ئێمە وەكو فەرمانبەرانی پلە(1)كە بە ڕاژەی خۆمان بە پێى یاسای ڕاژەى كۆن گەیشتبووین بەو پلەیە,بەلام بە پێى سیستەمی نوێى مووچە لە پلە
(2)دا دانراین,كە بە (11)قۆناغ ئەكەین بەو پلەیەى كە لە (2003)دا تیایدابوین.
پاش سەردانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارایی سلێمانی وەڵام دراینەوە كە بە هیچ شێوەیەك قەرەبوو ناكرێینەوە بە پێی ڕێنماییەك كە نیوەی بە
دەست نووسرابوو(چاپ نەكرابوو).
لە كاتێكدا كە زۆر فەرمانبەر هەن بە بێ شایستەی خۆیان بە فەرمانی تایبەت گواستراونەتەوە بۆ پلە (1)كە زۆربەشیان زیادەی مووچە ئەیانگرێتەوە.
ئایا ئەم ناهەقییە تاوەكو كەی زاڵ ئەبێت بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە بە ڕاژەی خۆیان شایستەی پلە (1)كن و پاش چاككردنەوەی موچەش مافی خوراوی
كۆنیان بۆ ناگەڕێتەوە,بە پێی خواستی ئەو فەرمانبەرانە كە بەتایبەت بون بە لێپرسراو لە وەزارەتی دارایی و چارەنووسی خەڵكانی تر دیاری دەكەن كە
زۆربەیان هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی و هەندێكیشیان بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە,لە كاتێكدا كە لە هەرێمی كوردستاندا دەرچووی زانكۆ زۆر زۆرن
و پشتگوێ خراون كە بەرپرس بن لە دیاریكردنی چارەنووسی خەڵك لە دامودەزگاكانی هەرێمدا,وە فەرمانبەرانی پلە (1)كی ئیدارەی هەولێریش ئەگەر
ئەو زوڵمەیان لێ كلرابێت مووچەكانیان چاك بكرێتەوەو قەرەبو بكرێنەوە .
هیوادارین كەوا لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ پیاداچوونەوەی هەموو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی لە كەسانی پسپۆرو شارەزا كە شایەنی ئەوە بن بڕیاری
گونجاو بدەن لە كاتی خۆیدا وەقەرەبووی مافخوراوانیش بكرێتەوە و ڵپرسراوانی ئەو زوڵمەش كە كراوە لە فەرمانبەران تووشی سزاو لێپرسینەوە بن بە پێی
یاساو ڕێنماییەكان وە گۆڕانكاری ڕیشەیی بكرێت لە وەزارەتی دارایی لە فەرمانبەرە پلە تایبەتەكانیان كە بەبێ شایستەی خۆیان پێگەیشتون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە