خولەکان

Tuesday, 10/12/2013, 12:00

1871 بینراوە




ئەو شەوەی کە هەواڵی شەهید کردنی کاوە گەرمیانیم بیست ئیتر هەر زوو لەوە گەیشتم کە هەم جۆری خوێنی کاوە و هەم جۆری خوێنی کچانی ئامادەیی جەمال تاهیری کچان هەر یەک خوێنە ،ئاخۆ چ ئامێرێک بێت ئەم دو خوێنە لەیەک جودا بکاتەوە .
دوو جۆر خوێن دوو جۆر ئەتک کردن دو جۆر تۆڵە ، من باش لەوە گەیشتوم خەڵکی کوردستان بە تایبەتی گەرمیان و سلێمانی بەم جۆرە کەسانە نامۆ نابن بۆ دۆزینەوە ، کە کچی وڵاتەکەم ئەتک کرا هەر خولە بوو کە خوێنی کاوە ڕژا هەر خولە بوو کە هەرەشە و چاو سورکردنەوە تاوی سەند هەر خولە بوو کە بازار و کەسابەت کەلەپچە کرا هەر خولە بوو ، خولەکان واز لە کوردستانم ناهێنن ،هۆ ئەی ئەوانەی کە ناوتان خولەیە ، چاک بزانن مەرگتان نزیک بۆتەوە تۆڵەی هەمو ناپاکی و بەدرەوشتی و دزی و تاڵانیەکانتان لە لێواری مەرگ نزیکی کردونەتەوە ، ئەبینن بە چاوی خۆتان لە ناوەراستی شاردا وەکو بەعسیەکان ملتان ئەکرێت بە پەتا درەنگ یا زوو کەوتوە.........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە