كەركوك نە دڵەو نە قودسی كوردستانە بەڵكو بۆ گیرفانە .. بۆ گیرفانە

Wednesday, 28/07/2010, 12:00

1050 بینراوە



ڕاستیەكان دەبنە وەڵام بۆ پرسیارە بێ دەنگەكان

لەگەڵ هاوڕێ یەكى بیانیم سەردانى ناحیەى قەرەهەنجیرم كردكە لەبەینى چەمچەماڵ و كەركوك دایە شوێنێكى گەشت و گوزارییە زیاتر لە 600 ماڵ دەبێت چاومان بەهەندێ لە دانیشتوانى ناحیەكە كەوت ، پرسیمان ئەم ناحیەیە سەربەكوێ یە ؟؟ ئەوەى سەیرە ئەم ناحیەیە هەتا ئێستا ووتیان مەعەسكەرە بەڵام ئەوەى جێی سەرسوڕمان بوو وتیان زیاتر لە 10 ئەنجومەنى هەیە !! هەریەكەو دوو موچە زیاترى هەیە یەكێكى لە كەركوك و یەكێكى دى لە كوردستان ئەوەى شایەنى باسە بۆ پارە وەرگرتن سەربە هەردوولان بەڵام بۆ چاككردنى بارى گوزەرانى و چاككردنى جادەوكۆڵانى ناحیەكە سەربە هیچ لایەك نین لەبەر ئەوەى هاوكارى ناكرێن ، یەكێك دانیشتوى ناحیەكە وتى : براكەم ئەم ناحیەیە مەجموعەیە پارەیەكى باش ئەخۆن دەسەڵاتیش ئەڵێ كوانێ گەندەڵى ! هەر هەمان هاوڵاتى ووتى : تا ئێستا سێ مودیر ناحیە گۆڕاوە بەڵام تەنها سەد مەتریش لە جادەو كۆڵانەكانمان چاك نەكراوە ئەم ناحیەیە هەمووى خانوەكان بەپارەى خۆمان چاكمان كرد هەمووى كەلاوەبوو بەڵام هەتا ئێستا ئەوەى شایەنى باسە كارەباكەمان تۆزێ باش بووە ئەوەى كە زۆر ئازارمى دا ئەم ڕاپۆرتە بڵاوبكەمەوە لەهەموو عێراقدا نەم بیستبوو هاوڵاتیەك لەبرسا بمرێ بەڵام هاوڵاتى (فاتیح) كە خێزان داربوو لەیەكەم رۆژی جەژن نانى جەژنى نەبوو لەبرسا و لە خەفەتا مرد !! بەڵام ڕزگار عەلى هەتاكو ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆنى داوە بە ئەنجومەنەكان هەر یەكەو ئەوەندەیان وەرگرتووە بەمەرجێ هەریەكەو دوو دەوامیان هەیە بۆ نموونە : (م . لوقمان عەزیز / سەرۆكى ئەنجومەنە + مامۆستایە زیاتر لە سێ موچەى هەیە ، م . حمید ڕەشید / مدیر مەكتەبى ناوەندى ، م . لوقمان حەكیم ، م . كامەران عەزیز ، شێخ فەتاح / ئاسایش + ئەنجومەن !! .... هتد) ئەمەش بریتی بوو لە ناوى چەند بەرپرسێكى گەندەڵ كە لەلایەن ڕزگار عەلیەوە دانراون ، ئایە موچەى رزگار عەلی ئەوەندە هەیە كە خێری پێ بكا و پارە بە ئەنجومەنەكان بدات ؟ ئەم پارە هی كێ بوو ؟ بەڵام بۆچی هەر یەكەو 25 ملیۆن + دوو موچە وەردەگرن ؟؟؟!!! وە بۆچی هاوڵاتیەك لەبرسابمرێ و نانى جەژنى نەبێ ئەمە یەكسانى و دادپەروەریە ؟!!!!! باشە لەم ناحیەدا ئەم هەموو دزە هەبێ ئەبێ لەكوردستان چەند دز هەبێ ؟!!!!! وە دەبێ چەند كەس ماڵی كاول بێ و لەبرسا بمرێ و خانەوادە تێك بچێ ؟!!! كێ بەرپرسە لەم كوردستانە گەندەڵە ؟!!! ئایە رزگار عەلیە ؟ ئایە ڕزگار عەلى كە كەركوك رزگار كرا چی هەبوو ؟ ئێستا تەنها سێ خانووى هەیە كە بەهەزارەها دەفتەرى تێ چووە ؟ ئایە ئەم پارەت بەم حەوت ساڵە لەكوێ بوو ؟!! ئایە پارەكەى (فاتیح) و هاوڵاتیانى كەركوك و قەرەهەنجیر و هەژرەكانى تێدایە ؟ چۆن ئەیخۆى ؟ خۆ خوا هەیە ؟ چاوەڕوانى ڕاپەڕینێكى تر بن بۆ ڕاماڵینى دزەكان... بەڵێ پێویستە ببێ ..... لە كاتى سەدام حوسێندا خەڵكى گەلی عێراق ، گەلی كورد بەتایبەتى بێزاربوون _ بێزاربوون بەڵام لەبرسا كەس نەمرد هەژار نەبوون ، ئێستا لەسایەى حكومەتى كوردى هەم بێزارین و ، هەم هەژارین كێ بەم وەزعە ڕازیە با دەنگ بدات ویژدانى خۆى رازى بكات .......




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە