لیستی کوردستانی یان لیستی گه‌نده‌ڵستانی..
Thursday, 25/06/2009, 12:00
2551 بینراوە
بێ گومان هه‌ر تاکێکی کورد بگریت له کوردستان بێزاری و ماندووبونی پێوه دیاره به ده‌ست ئه‌م دوو ده‌سه ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستانه‌وه، جا ڕێژه‌ی بێزاری یه‌که له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه چگه له‌و که‌سانه‌ی نه‌بێت که به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته داهات دزه‌ی میلله‌تی کوردی داماودا، ئه‌وانیش چه‌ند که‌سانێکن که زۆر نزیکن له دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی. ئیتر نازانم چۆن خه‌ڵکانێک هه‌بن ده‌نگ بده‌ن به ئه‌و دوو حیزبه تاوانباره‌ی که تاکو دوێنێ کوڕی هه‌ژاری کوردیان به گوژئه‌دا له دژی یه‌ک، که چی ئێستا که‌وتوونه‌ته وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی یه‌کتر له به‌رامبه‌ر دژایه‌تی کردنی ئه‌و لیستانه‌ی که ئازادی ڕاده‌ربڕین و داواکانی خه‌ڵکی کوردستان و خزمه‌تگوزاری و گۆڕان و چاکسازیان له به‌رنامه‌دایه بۆ کوردستان. ئاخر چۆن ده‌نگ ئه‌ده‌یت به و دوو ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی که دوای 18 ساڵ نه‌یتوانیوه دابینی ساده‌ترین مافه‌کانی ژیانی تاکی کورد بکات، نه‌یانتوانی یه‌وه کێشه‌ی نه‌بوونی ئاو و کاره‌با له ماوه‌ی 18 ساڵ دا چاره‌سه‌ر بکات جا ئومێدی چی ئه‌که‌یت له‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کوردستان وا جارێکی تر ده‌نگی پێ ئه‌ده‌یت که دڵنیام پاره‌ی دزراوی ئه‌و میلله‌ته ڕه‌ش و ڕووته‌ی کوردستان که ته‌نها یه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له ماوه‌ی ساڵێک دا دزیووێتی به ڕاده‌یه‌کی باش کێشه‌ی کاره‌با پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرا .
زۆر زۆر شه‌رمه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه حوکمڕانی یه یاسا به‌رقه‌رار نه‌بێت له کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان په‌نا ببرێته‌وه بۆ دادگای باڵای بغداد، ئه‌وه‌تا نمونه‌ی کێشه‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشان و کێشه‌ی لیستی هیوا. نازانم ئه‌م دوو حیزبه چۆن ئه‌توانن و ڕوویان دێت بانگه‌شه بۆ خۆیان بکه‌ن له کاتێک دا تاکو ئێستا پاره‌ی بوودجه‌ی ئه‌و میلله‌ته داماوه وه‌کو برا به‌ش ئه‌که‌ن له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا که‌س نازانێ ئه‌و پاره چی لێ دێت و بۆ کوێ ئه‌برێ. ده به‌سه خۆتان شه‌رم بکه‌ن و واز بهێنن گه‌ر منه‌تی کوردایه‌تی و شۆڕش و خه‌باتکردنیش ئه‌ده‌ن به چاوماندا ئه‌وا ماوه‌ی 18 ساڵه ئه‌خۆن و ئه‌دزن به‌سه تێرتان نه‌خوارد دڵنیام ته‌ئمینی ژیانی خۆتان و حه‌وت پشتی دوای خۆشتان کردووه. لێ گه‌ڕێن با جیتر ناشرین نه‌بێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستان به‌ده‌ست ئێوه‌وه، حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستانتان کرده حوکمه‌تی هه‌رێمی گه‌نده‌ڵستان، په‌رله‌مانتان کرده په‌رله‌مانی په‌رله‌مانتاره خه‌وتووه‌کان، ده‌ستوورێکی کاڵ و کرچ و ناته‌واوتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان به ئه‌مری مه‌کته‌بی سیاسیتان له په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو و بێ شه‌رعیه‌تدا په‌سه‌ندپێ کرد. لێ گه‌ڕێن با له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی جیاواز ڕه‌نگی جیاواز و بیری جیاواز هه‌بێت، ئێوه‌مان بینی ئه‌زانین کێن و چیتان پێ یه و چیتان پێ ئه‌کرێ بۆ خزمه‌تی میلله‌ت.
ئێوه‌ش خه‌ڵکی کوردستان تکایه چاوکراوه بن و ڕاستگۆیانه و به ویژدانه‌وه بڕیار بده‌ن کێ هه‌ڵئه‌بژێرن و ده‌نگ به کێ ئه‌ده‌ن به درۆی باق و بریقی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوو حیزبه‌ی بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن له بیرتان نه‌جێت ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی و برسێتی 18 ساڵی ڕابردوو، وه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دز و نادادپه‌روه‌ر و بێ ئازادی ئه‌م دوو حیزبه کۆتایی پێ بێنن، چونکه ڕوون و ئاشکرایه لای هه‌مووان بوونی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته ناعادله ته‌نها گه‌نده‌ڵی و دزینی داهات و بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه و به‌س هیچیان پێ نی یه بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست