با لەمەڵبەندو كۆمیتەى كفری-یەوە دەست پێبكرێت

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1486 بینراوە


ئەگەر رۆژێك دەستەى نەزاهەو لێپێچینەوەو (من این لك هژا) دروست كراو هاتە بوون، ئەوا دەبێت و پێویستە لەپێشدا لەمەڵبەندی كفری (شانە خەوتووەكەى یەكێتی)یەوە دەست بكرێت بە لێپرسینەوەو فیلتەر كردن و گیرفانیان تەسلیم بە سندوقی دەوڵەت بكرێت، ئنجا شۆڕ ببێتەوە بۆ لێپرسینەوەى مەڵبەنەكانی تر، چونكە ئەگەر لەكونی زەردەواڵەدا زەردەواڵەیەكت هێنایە دەرەوە ئەوا هەموو زەردەواڵەكانی تر خۆیان دێنە دەرەوە، ئەمەش ئەگەر لەگیرفانی ئەم مەڵبەندەوە دەست پێكرا ئەوا مەڵبەندەكانی دیكەش پێویستە لەسەریان خۆیان بڵێن فەرموون ئەوە ئێمەش ئامادەین.
ئەم مەڵبەندە لەوەتى دروستكراوە مانگانە 28 بۆ 32 ملیۆن دینارى ئاودیو كردووە عەفو پێدراوە، كە هەموومان دەزانین ئەو پارەیەش موڵك و ماڵی میللەت و خەڵكە ئەوان بۆ خۆیان و مۆنیكاو كحولاتەكانیان سەرف و تەفروتوناى دەكەن، من دڵنیان ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە فەرشەكە لەژێر پێ ئەو دوو حزبە دەست سورە بە خوێنی كورد، لاببات و حكومەت لەسەر بنەمای سیستم و دەسەڵاتێكی یاسایی بەهێزو دەستەیەكی نەزاهەدا دروست بكرێت، ئەوا لێپرسینەوەو بەرەو رووكردنەوەى دادگا لەناوچەو كۆمیتەو لق و مەڵبەندەكانەوە دەستپێدەكات و لەمەكتەب سیاسی و ڤیلاو باڵەخانەكانەوە كۆتایی دێت.
ئەدی نازانم بەچ حەقێك و لەكوێی دەهێنن 32 ملیۆن وەردەگرن، نازانم هەر ئێوە شۆڕش و پێشمەرگایەتیتان كرد؟، بۆ كێ كردتان؟، منەتتان نەبێ نەتانكردبا زۆر لەئێستا باشتر بوو، ناسیۆنالیستی عەرەبیتان لەناوبرد كەچی ناسیۆنالیستییەكى توندرەِوی كوردیتان دروست كرد، بەخوا جوانە ئەگەر ئێوە وا بكەن باش ئەبین بە دەوڵەت!!!، دەك دەستتان خۆش بێ بۆ ئەو خەباتەی كە كرتتان، ئا ئەمە بەرهەمەكەی بوو كە هەموو خەڵك هاوارێتی بەدەستتانەوە.
بێم بڵێن ئەو 32 ملیۆن دینارەە لەچیداو بە چییەوە سەرف دەكەن؟
ئەندام مەڵبەندێك بۆی گێڕامەوە كە كە ئەو 32 ملیۆن دینارەە بە پێدانی دوو موچەو ئەملاو ئەولاوە سەرف دەكرێت، نەك خزمەتكردنی دوو گەنی شارەكە یان بەستنی كۆڕێك، وتى هەر ئەندام مەڵبەندێك جگە لەموچەكەى خۆی 600 هەزار دیناری دەدرێتێ، كە بە هەردوو ئەو بڕە پارەیەی وەری دەگرێت، دەگاتە ملێونێك دینار زیاتر واتا موچەى دوو مامۆستا، ئاخر پێم بڵێن ئەوەندەى نیو مامۆستا قازانجتان هەیە بۆ ئەم شارە تاوەكوو دوو هێندەى مامۆستایەك پارە وەردەگرن، پێم ناڵێن ئەو پارەیە موڵكی كێیەو سەرچاوەكەى كوێیە؟، ئەگەر ئەڵێن سەرچاوەكەى حزبە ئەدی حزب لەكوێی هێنا؟، حەیف بۆ مرۆڤێك زەڕرەیەك ویژدانی نەبێت، پارەى میللەت قوت بدات. هەروەها وتى دوو جێگری مەڵبەند هەیە، جێگری یەكەم و جێگری دووەم هەیە، یەكێَك نەزانێت و شارەزا نەبێت ئەڵێ ئەمە وەزارەتی دەرەوە یان سەرۆكایەتی وڵاتە دوو جێگری هەیەو زۆر سەرقاڵی كارو خزمەتكردنە، هەر یەكێكیان جگە لەموچەكەى خۆی، 650 هەزار دیناری پێدەدرێت؟!.
بۆیە دەمێكە كارم بۆ گۆڕان كردووەو بەردەوامیشم لەسەر كاركردن، بەوەى فەرشی دەسەڵاتدارێتی لەژێر پێی یەكێتی و پارتی بهێنرێتە خوارەوەو دڵنیاشم خەڵكی ئەوەندە بێزارە ئەو فەرشە دەهێننە خوارەوەو ئاكام هەموو پارە خۆرەكان راپێچی لێپێچینەوە دەكرێن.
بابێیە سەر كۆمیتەكان كە هەر كۆمیتەیەك بینایەكی گەورەى زەوتكردووەو نازانم سەرقاڵی چین، بیریان چووەتەوە كە سەردەمی ئەندام كۆكردنەوەو حزبایەتی بەسەر چووەو كاڵ بووەتەوە، باشتر وایە ئەو بینایانە بۆ سەنتەرێكی رۆشنبیری یان خزمەتكردنی گەنجان و منداڵان تەرخان بكرێت نەك كۆمیتەیەك بینایەكی زل و 4 ئەندامی تێدا كۆبووەتەوە.
هەر ئەوەمان قازانج كرد لەئەنجامی مەڵبەند مەڵبەندێنەو كۆمیتە كۆمیتێنە شارەكە پڕ بوو لەشەقاوەى كوتلەبازى و ئەوەتا هەر رۆژەى یەكێك بە ناو شاردا تەقە دەكات و كەسیش دەستگیری ناكات و دەڵێت من عایدی فڵانە مەڵبەندو فڵانە كۆمیتەو فڵانە كوتلەو كاك فڵاًنم، بەڕاستی شەم شارەتان كردە قوربانی كوتلەبازی و كرتتان بە شاری شەقاوەكان و عەرزی عەزەڵات. دەك لێتان بەزیاد بێ، دەستتان خۆش.
  25/4/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە