لەم بەرەو لەو بەریش

Tuesday, 20/11/2012, 12:00

1749 بینراوە





لەم بەری مێزێکی هەتا ڕادەیەک درێژ چەند کەسێک رۆ نیشتون. لەو بەرەی هەمان شوێن چەند کەسی دیکە و سەر مێزەکەش باوەشێکی زل مۆز، هەرمێ، ترێ و ... دانراوە. گۆیا لە هەر دوو بەران قسە لەسەر یەکگرتنەوەیە!
شاکاری لە ئامێز گرتن و دەم پان کردنەوە و چاو لە چاوی یەکتر کردن من وە بیر شێخ ڕەزا تاڵەبانی دێنێتەوە کە چەندە مەزڵومانە رۆحی سپارد و ژیانی کۆتایی پێ هات. سەرم لە کاری خودای گەورە گێژ ماوە لەوها رۆژگارێکدا کە نزیکەی 13سال لە هەزارەی سێ دەستی پێکردووە جەماعەتێک وێنەی ماسی بە دەم قولاپەوە پەلەقاژەیانە چۆن لەوە زیاتر کڵاوی شەرعی بۆ خۆیان و بۆ لایەنگرانیان دروست بکەن. هەر نەبێ لە مێژوی ئەو 33 ساڵەی رابوردوو دا ی ئەوە جاری یەکەم نییە شانۆی دابڕان و سناریوی تێکەڵ بوونە لە سەر کاغەزی رەش تۆمار دەکەن، بۆ خۆیان نەبێ قەت تاکی کورد نازانێ داهاتویان بەرەو کوێ دەچێ.
هەر دەڵێی مامۆستای سیاسەتن و ئەوان دەبێ بڕیار بدەن. لە هەمان حاڵدا کوڕە فەقیر و هەژاریش وەکی پاسەوانی شەخسی و یا پێشمەرگە دەبێ خۆیان بۆ بە کوشتن بدا. لە هەمان حاڵدا لە باکوری وڵات ئەوە دەبینین رۆڵەکانی فیداکاری نەتەوەکەمان چۆن چۆکی بە فاشیزم و دونیای بەرژەوەندی خوازبیانی داوە.
دوو منداڵی تەمەن حەوت ساڵان کاتێک لێک دڕدوونک دەبن و پێکەوە شەڕ دەکەن، دایکی ئەو منداڵانە پێکەوە ئاشتیان دەکەنەوە. هەزاران جار دایکی شەهید، باوکی شەهید، کوردی دڵسۆز، نووسەرو شاعیر تکایان لە ئێوە کرد ئەو ئاکارە سووکانە وەلا نێن و لە جیاتی چاو لە ئاسمان دەکەن فڕۆکەی ئامریکایی کۆماری ئیسلامیتان بۆ لە ناو بەرێ چاو لە پێش خۆتانبکەن ئاسۆی دواڕۆژ سەیر بکەن. ئێوە لە سەر ناوی وشەی دێموکڕات و حیزبی دێموکڕات مەزنترین بێحورمەتی بە قازی موحەممەد و هەڵوێستی قازی موحەممەد دەکەن. ئەگەر دوژمنی کورد، هیچ حیسابێک بۆ کورد ناکا خۆ ئێوەش بە شێوەیەکی دیکە کورد لەبەر چاو ناگرن! ئەگەر دوژمنی کورد خوێنی شەهیدی کورد بە چاوێکی بێ بایەخ دەنرخێنێ ئەوە نییە ئێوەش شەهیدو لەت کرد، 2ی رێبەندانو لەت کرد، کێل و بەردی شەهیدو لەت کرد! ئەگەر دوژمن زیندانی بۆ تێکۆشەری کورد دروست کردووە، ئێوەش حورمەتی تێکۆشەری کوردتان لەبەر چاوان نییە.
دەست هەڵگرن لە وێنەکێشان و دم پان کردنەوە، کاروانی رێگوزەری فیداکارانەی نەتەوەکەمان دەگاتە جێ، زستان دەڕوا و بەهار دێ. کەسانێک لەو کاروانە جێ دەمێنن کە دەرس لە مێژو وەر ناگرن و خۆ بە زل زانی بکەنە رێباز. لە خەوی یارانی کەهف ڕابن و راستییەکان بکەنە ئاوێنەیەکی تەواو نۆما. مەگەر ناڵێن دوکتور قاسملو پێغەمبەری ئاشتییە؟ ئەدی ئێوە کێن؟
بێ گومان دژبەری ئاشتی...


جەعفەر کەریمی
فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە