بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هەولێر ئایا دەزانن پارێزەر خالید هاوسەرى روناكبیر ئەڤین ئیبراهیم فەتاح چۆن مرد..؟!

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3040 بینراوە


مرۆڤ لە كوردستان ئەوەندە كەم بۆتەوە كە زۆر ئاساییە ئەگەر بە هەزاران تۆن خۆراكمان رۆژانە دەرخواردمان بكەن، زۆر ئاساییە ئەگەر چ داودەرمانى ئێكسپایەرى ئەو دونیایە هەیە بەسەردا ساغ بكرێتەوە، كە ماف و حورمەتى مرۆڤ لە وڵاتێك نەما ئیدى ئەم شتانە زۆر ئاساییتر دەبنەوە، پارێزەرى خوالێخۆشبوو(خالید) كە دەكاتە هاوسەرى روناكبیر ئەڤین ئیبراهیم فەتاح، نووسینگەى پارێزەرایەتییەكەى لە شارى هەولێر لە باڵەخانەى هیوا بوو لە نهۆمى دووەم، لەبەر پیسی و شێی زۆر ژوورەكەى گۆڕی و دواى دوو هەفتە لە ناكاو و بێ هیچ هۆیەك كۆچی دوایی كرد، هۆكارەكەیشی ئەو پیسی و پۆخڵیەى ئەو باڵەخانەیەبوو، خۆم دەیانجار و ئێستاش لە تانكى ئاوى ئەو باڵەخانەیە پشیلە و جورجى تۆپیوى بۆگەنیى بووم بینیووە و هەموو پارێزەرەكانى ئەم باڵەخانەیەم لێ ئاگاداركردۆتەوە و هەموویان بینیویانە، بۆیە رۆژێك هەڵسام بە بردنى كەمێك لە ئاوەكە و لە تاقیگەدا پشكنینمان بۆی كرد كە پیس و ژەهراوى ببوو، یەكێ لە دكتۆرەكان پێمى گووت كە هەركەسێ 10 رۆژ بەردەوام ئەم ئاوە بخواتەوە دەمرێت یان دووچارى شێرپەنجە دەبێت، بۆیە ئێستا مردنى خوالێخۆشبوو پارێزەر خالید دەخەمە ئەستۆى ئەم باڵەخانە و خاوەنەكەى و با تەرمى خوالێخۆشبوو كاك خالید دەربهێنن و بیپشكنن ئینجا قسەكەى من دەسەلمێت چونكە خوالێخۆشبوو بەردەوام لەم ئاوەى دەخواردەوە من دراوسێی بووم و ئاگاداربووم، دواى مردنى كاك خالیدیش نەوێراوم باس بكەم لەبەر دۆستایەتیم لەگەڵ خاوەنى باڵەخانەكە، تا نووسینى ئەم بابەتەش تەنها لەپێناو رۆحى خوالێخۆشبوو كاك خالیدە.


تیبینى:
بالەخانەى هیوا لە شارى هەولێرە لە شەقامى ئاراسە خاوەنەكەى توركمانێكى سەر بە جبهەى تركمانیە بەنااوى نرمین



ئاراس شانەدەرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە