پارتی و دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Monday, 27/06/2011, 12:00

1939 بینراوە


بەڕێزان ماوەیە كە دەزگا حیزبێكانی سەربەپارتی لە شاری هەولێر وەكوو رێكخراوو ناوچەكان كەوتوونەتە هەڕەشە لێدان بەسەر ئەوفەرمانبەرانەی كە لە دامو دەزگاكانی حكومیین و سەر بە پارتی نیین وە بە زۆر و بە چاو سووركردنەوە ئەیانەوێ ئەفۆڕمەیان پێ پڕبكەنەوە كە خۆیان خەریكن دابەشی ئەكەن بۆزاننینی حەجمی خۆیان ..
ئەوەی من لێرەدا ئەمەوێ باسی بكەم وەزارەتی كارەبایەوو ئە دەزگایانە كە سەر بەو وەزارەتەن چەند كەسێك لە ناوچەی فەرمانبەرانی پارتی كە سەر بە رێكخراوەن كە سەرپەرشتی فەرمانگەكانی كارەبا ئەكا لە هەولێر كووتتونتە هەڕەشە لەوفەرمانبەرانەی كە پارتی نین بە گواستنەویان بۆ جێگایەكی دیییكە یان پەراوێزخستنیان لەناو ئەودایرەیەیی كە لێ دەوام ئەكەن ئەویش بە لێسندەوەی هەموو جۆرە ئیش و كارێك كە پێ هەڵئەسن وەبەتواوەتی كەنار خستنییان یان گواستنەویان بۆ دائیلرەیەك كە زۆر دوور بێت لە شوێنی نیشتە جێبوونییان بەڕاستی ئەوەی لەوێ ئەگووزەری وەكو یاسایی جەنگەڵە چوونكە ئەوكەسانەی كە سەر بەخۆیانە زۆر لەسەروو یاسا خۆیان حیساب ئەكەن وەبەكەیفی خۆیان دەوام ئەكەن سەرەڕای مموچەی دائیرەیان لە كۆمپانێكان كە لەبواری كارەبا خەریكی ئەنجام دانی پرۆژەن كار ئەكەن سوودمەندن لێیان و كار ئاسانییان بۆ ئەكرێ وەغیاب نادرێن لە كاتی نەهاتنییان بو دەوامی ئاسایی خۆیان بەڵام خو ئەگەر كەسێك لێرەو لەوێ سەر بەوان نەبێ بتوانی لە دەروەی دەوامی خۆی كارێك بۆ خۆی ئەنجام بدا ئەوا یكسەر نووسرایی لە سەر ئەكەن و ئیجرائاتی لێ وەردەگرن چوونكە بە پیی یاسا فەرمانبەر بۆیان نییە لەدوایی دەوامی خۆیان لە هیچ جێگەیەك كار بكەن هەڵبەت ئەم یاسایە خۆیان ناگرێتەوە
وەزۆرێك لەوفەرمانبەرانەی كە كاتی خۆی كراوون بە پارتی وە ئێستا نایانەوێ درێژە بە ئەندامێتی خۆیان بدەن لە ناو پارتی زۆر بەتووندی هەڕەشەیان لێكراوە تەنانەت هەڕەشەی ئەوەی بیانبەنە دەزگای پاراستنی سەربەپارتی وە ئیتر خودا بۆ خۆی بزانێ لەوێ چی ئەگووزەرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە