ژمارەیەك پەرلەمانتار داواى بەدواداچوون بۆ نیو ملیۆن واژۆكە دەكەن

Tuesday, 24/04/2012, 12:00

2831 بینراوە


دواى ئەوەى كەمپینێك بە ناوى (نا بۆ مانەوەى بنكە سەربازى و هەواڵگیریەكانى توركیا لە خاكى هەرێمى كوردستان و گۆڤارى هاودەم بە یارمەتى (گەنجانى وڵات پارێزى كوردستان) واژۆى (470000) چوارسەدو حەفتا هەزار هاوڵاتیان گەیاندە پەرلەمان بۆ داخستنى بنكە و بارەگا سەربازى و هەواڵگریەكانى توركیا لە ئێستادا ژمارەیەك پەرلەمانتار داواى بەدواچوون بۆ داواكاریەكانیان بكەن.
ئەمەش نوسراوەكە:

بۆ/ بەرێز سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
بابەت/ یاداشت بۆ دانیشتنى تایبەت
ســــڵاورێز ...
لە ئەنجامى راگەیاندنى كەمپینێك بە ناوى (نا بۆ مانەوەى بنكە سەربازى و هەواڵگیریەكانى توركیا لە خاكى هەرێمى كوردستان داواكارى گۆڤارى هاودەم بە یارمەتى (گەنجانى وڵات پارێزى كوردستان) تان ئاراستە دەكەین. بە واژۆى (470000) چوارسەدو حەفتا هەزار هاوڵاتى. ئێمەى ئەندامانى پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردوە پشتگیرى داوكاریەكانیان دەكەین. بۆیە داواكارین بە داواداچوون بۆ داواكاریەكانیان بكرێَت و كارى پَویستیان بۆ ئەنجام بدرێت.
هاوپێچ:
واژۆى (470000) چوارسەدو حەفتا هەزار هاوڵاتى
هاوپێچ نوسراوەكە و ناوى پەرلەمانتاران بە سكان:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە