دادگای چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵ کوژی ڕژێمی ئێران لێکۆڵینه‌وه‌ بکا

Sunday, 21/10/2012, 12:00

1360 بینراوە





ڕۆنامه‌نووسی یاسایی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی له‌نده‌نی به‌ناوی ئه‌ون بۆکۆت 12/10/ 2010 باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
لیژنه‌ی دادگای سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌ن بۆ جاری دووه‌م کۆده‌بێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ندین ئێرانی له‌ له‌نده‌ن به‌هۆی تۆڕی ئه‌لکترۆنی په‌یوه‌دنی ئینته‌رنێت، له‌گه‌ل چه‌ندین خه‌ڵکی تر له‌ ئێران بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ ده‌ڵێت له‌ نێوان ساڵه‌کانی 1981 - 1989 دا له‌ ئێران نزیکه‌ی 20000 بیست هه‌زار به‌ندی سیاسی به‌ده‌ستی ڕژێمی ئێرانی تیرۆرکراون، به‌ڵام هێشتا سه‌رنجی جیهانی شارستانی ڕانه‌کێشا وه‌ک ڕووداوی کۆمه‌ڵکوژی 3 هه‌زار که‌سی له‌' شرابینیسکا' له‌ وولاتی بۆسنیا له‌ کاتی شه‌ڕی ئه‌هلی هه‌ڵوه‌شانی وولاتی یۆغۆسلافیا. به‌لام له‌م مانگه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م کاری کۆمه‌ڵکوژیه‌ ده‌کرێ له‌ کۆشکی ئاشتی له‌ شاری هه‌یگ له‌ وولاتی هۆڵه‌ندا که‌ دادگای جیهانی چاودێری مافی مرۆڤی لێ یه‌. ئه‌م کاره‌ وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و به‌ چاودێری لیژنه‌ی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ له‌ساڵی 2007 وه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ دانراوه‌. وه‌ک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت تیرۆرکردنی ئه‌م خه‌لکانه‌ به‌ فه‌توای ئیمام خومه‌ینی خۆی بووه‌ که‌له‌و ماوه‌دا سه‌رۆکی ڕژێمی ئێران بوو.
چه‌ند پارێزه‌رێک سه‌رۆکاری ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن وه‌ک پارێزه‌ری به‌ریتانی جیۆفری نایس، باس ده‌کا که‌ دادگای تاوانه‌کانی شه‌ڕ ئه‌وه‌20 ساڵه‌ دانراوه‌ و ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وا له‌ خه‌ڵکی جیهان بکا که‌ به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز بیربکه‌نه‌وه‌، هه‌ر وه‌ک دادگای ناوچه‌یی و ناوخۆی وولاتان بۆ چاودێری پارێزگاری مافی هه‌ر هاو وولاتیه‌ک له‌ هه‌رلایه‌ک ئه‌م دادگایه‌ به‌شێوه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ هیچ ڕژێمێک به‌ ئاره‌زووی خۆیان که‌س تیرۆر نه‌که‌ن. هه‌رچه‌ند دانانی ئه‌م دادگایه‌ ته‌نها به‌ ئیمزای ڕازی بوونی 121 له‌ 200 وولات له‌ جیهانا دانراوه‌و ئێران ئیمزای نه‌کردووه‌ و هێشتا ئه‌مریکای سه‌رو ڕوسیاو وولاتی چین ئه‌ندامیان نیه‌ له‌م دادگایه‌دا. به‌لام ئه‌م دادگایه‌ ده‌توانێ خه‌لکانی تاوانباری ئه‌و وولاتانه‌ش که‌ ئیمزای بوونی ئه‌م دادگایه‌یان نه‌کردووه‌ وه‌ک لیبیاو سودان‌ دادگایی بکرێن ئه‌گه‌ر تاوانبار بن. هه‌روه‌ها ئه‌م پارێزه‌ره‌ باس ده‌کاو ده‌ڵێت، شێوازی ئه‌م دادگایی کردنه ‌به‌ دوو به‌ش ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌لکانه‌ی که‌ ئاگادار و چاودێری ئه‌م جه‌ریمانه‌ بوون، یا ده‌توانرێ په‌یوه‌ندی به‌ شایه‌ته‌کانه‌وه‌ بکرێت به‌هۆی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌ر له‌وولاتی خۆیانه‌وه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن و په‌یوه‌ندیان پێوه‌بکرێ. یه‌که‌م جار لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ڕژێمی ئێران کرا ئه‌م ساڵ له‌ هاویندا، له‌ ده‌زگای ئه‌منه‌ستی ئینترناشنا له‌له‌نده‌ن و نزیکه‌ی 75 که‌س شایه‌ت ئاماده‌بوون، هه‌ندێکیان خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ندبوو بوون، جارێکی تر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌کرێ له‌ نێوان به‌رواری 25 -27 ی مانگی 10 ئه‌م ساڵ دا.
یه‌کێک له‌و پارێزه‌رانه‌ی که‌ ئاماده‌بوو به‌ناوی حه‌مید سابی که‌ پارێزه‌رێکی ئیرانیه‌ له‌ ساڵی 1979 وه‌ له‌ ڕژێمی ئێرانی ڕایکردووه‌ یه‌کێکه‌ له‌ لیژنه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌ یه‌‌و یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م لێژنه‌یه‌، هه‌روه‌ها داواکراوه‌ له‌ ڕژیمی ئێران که‌ خه‌ڵکی ڕژیم بنیڕن و به‌شداری بکه‌ن، به‌لام هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م هه‌واله‌وه‌ که‌ بلاوبووته‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ئێرانی باسیان بلاوکردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌ند له‌وه‌پێش که‌س له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ی نه‌نووسیبوو. هه‌تاجارێک وه‌ڵامی ڕژێم له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو ووتیان: 'به‌ڵێ ئێمه‌ ئه‌وانه‌مان کوشت، چوونکه‌، بوارماندان تۆبه‌ بکه‌ن و‌ په‌شیمانی ده‌ربڕن له‌تاوانه‌کانیان که‌ دژ به‌ حکومه‌ت کردویانه‌ به‌لام په‌شیمان نه‌بوون، ده‌بێ بکوژرێن.'
وه‌ک زیاتر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: هه‌زاره‌ها له‌مانه‌ که‌خۆیان موسوڵمان بوون و نوێژکه‌ربوون، به‌لام که‌ڵکی نه‌بوو ده‌بوو یا به‌هه‌ڵواسین یا به‌ گووله‌ بکوژرێن. هه‌تا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ هێشتا کچ بوون ده‌بوو ده‌سدرێژی بکرێته‌ سه‌ریان پێش ئه‌وه‌ بیانکوژن، زۆربه‌ی لاشه‌کانیان به‌ کۆمه‌ڵ کراون به‌ژێر گڵه‌وه‌.. وه‌ک پارێزه‌ری ئێران سابی ده‌ڵێت:وا دیاره‌ چه‌ندین ساڵی پێچووه‌ هه‌تا که‌سوکاری ئه‌م تیرۆرکراوانه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌یه‌که‌وه‌و ئه‌م که‌یسه‌ ئاماده‌که‌ن له‌به‌رده‌م دادگای جیهانیدا هه‌ر که‌سوکاری ئه‌مانه‌ خۆیان پاره‌یان کۆکردووه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌سره‌فی ئه‌م کامپه‌ینه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چه‌ندین شایه‌تمان له‌ هه‌موو لایه‌نێکی جیاواز هه‌یه‌ خه‌لکێکی زۆر موسوڵمان و خه‌لکانی چه‌پ و کۆمۆنیست و ماوی، زۆربه‌ی ئامانه‌ خۆیان به‌ند بوون و ئافره‌تێک له‌مانه‌ خۆی 4 برای به‌ده‌ستی ڕژیم تیرۆرکراوه‌. لێکۆڵینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌ له‌له‌نده‌ن کرا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بلاوکرایه‌وه‌ له‌ کاتی خۆیدا هه‌تا له‌ ئێرانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی کراوه‌ به‌ چه‌ندین شایه‌ته‌وه‌، جاری دوهه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ کاتی خۆیدا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بلاوده‌کرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ دادگای خه‌لکانی جیهانه‌ و هه‌مووکه‌س ده‌توانێ سه‌یریکا، هه‌روه‌ک سابی پارێزه‌ر ده‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌سه‌لاتمان نیه‌، به‌لام ده‌سه‌لاتی ڕه‌وشتیمان هه‌یه‌و ڕۆژێ ده‌بێ که‌ ئه‌مانه‌ وه‌لامی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانیان بده‌نه‌وه‌.
وه‌ک له‌باسی قسه‌ی شایه‌ته‌کانه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن: کچیکی 6 سالان له‌ کرماشنه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌نکی 600 میل ڕۆشتووه‌ بۆ بینینی دایکی به‌ناوی سوزان ئه‌میری له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین، به‌ڵام له‌وێ ڕێیان نه‌داوه‌ دایکی ببینێ‌. له‌پاش ماوه‌یه‌ک لاشه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ وه‌ک به‌ندیخانه‌ پێی ڕاگه‌یاندون له‌ گۆڕستانی خافه‌ران له‌ نزیک تاران نێژراوه‌، به‌لام هێشتا گۆڕی خۆی نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لاشه‌ی تردا به‌ کۆمه‌ڵ نێژراون، هه‌روه‌ها چه‌ندینی تر چیرۆکی ده‌ڵ ته‌زێن له‌باره‌ی تیرۆرکراوه‌کانه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌رواری 20/10 له‌ باسی وه‌زعی کوردی سوریا ده‌ڵێت، ناوچه‌ی کورده‌کانی سه‌روی سوریا ئازاده‌و ئالای کوردوستانیان هه‌ڵکردووه‌ و خه‌ڵکێکی زۆر به‌هیواداری سه‌ربه‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێن وا ڕزگارمان بوو له‌ ڕژێمی سوریا، به‌لام، وه‌ک ڕۆژنامه‌ی تایمز باس ده‌کاو ده‌ڵێت: تورکیا بی ده‌نگ نابیت له‌م جۆره‌ سه‌ربه‌خۆیی یه‌ی کورد له‌ سوریا، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا کورده‌کانی سوریا 2 به‌شن و مه‌ترسی هه‌یه‌ بیانده‌ن به‌ دژ یه‌کدا، به‌شیکی له‌ ئه‌فرین دانیشتوون و نایانه‌وێ شه‌ڕ له‌ دژ که‌س بکه‌ن، به‌شێکی تر له‌ گه‌ل له‌شکری ڕزگاری سوریای د‌ژ به‌ به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌جه‌نگن و تورکیا یارمه‌تیان ده‌دا و ڕێگه‌یان ده‌دا له‌ تورکیا ئاماده‌گه‌ری شه‌ڕ بکه‌ن‌.
وه‌ک له‌م باسه‌دا دیاره‌، هه‌روه‌ک به‌رده‌وام تورکه‌کانی ڕژێمی ئۆردوگان له‌ ئه‌وروپا به‌ ئاشکرا ده‌ڵێن، نایانه‌وێت کوردی سوریا هیچ جۆره‌ ئازادیه‌کی وه‌ده‌ست بێنن، و ئه‌وروپاش به‌هچ جۆرێ دژایه‌تی تورکیا ناکا له‌م هه‌لوێسته‌دا، چونکه‌ ناتۆو / ڕۆژئاوا به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ گه‌ل تورکیایه‌ وه‌ک به‌کرێگیراوی خۆیان له‌ناوچه‌که‌دا، به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و کوردانه‌ی که‌ باوه‌ڕ به‌ تورکیای فاشی ئاتاتورک ده‌که‌ن سه‌یری ڕابووردوناکه‌ن که‌ چۆن ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ کوردی به‌کار‌هێنا بۆ قه‌لاچۆکردنی ئه‌رمه‌نی، هه‌روه‌ها کوردی عه‌له‌وێ به‌کارهێنا له‌دژ کوردی سوننه‌ بۆ قه‌ڵاچۆکردنی یه‌کتر و له‌ پاش ئه‌وه‌ش له‌شکری جه‌ندرمه‌ی تورک هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار جێنۆسایدی کوردی کردووه‌ و ده‌یکه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌شداری قه‌لاچۆکردنی کوردی سوریا بکا هه‌روه‌ک جه‌ندرمه‌کانی تورک و ئه‌تاتورک و ئۆردۆگان تاوانبار وشه‌رمه‌زاره‌ ‌ له‌ مێژووی ناوچه‌که‌دا.
ده‌بوو کوردی سوریا ئێستا زیره‌کبن و شه‌ڕی براکوژی نه‌که‌ن --- و شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی تورکی فاشی نه‌که‌ن---، وه‌ک به‌شار ئه‌سه‌د بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی وازی لێ هێناون ده‌بوو ئێستا زیره‌ک بن و شه‌ڕ له‌ دژ که‌س نه‌که‌ن، چونکه‌ ئه‌وروپاو ناتۆو ده‌زگای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕێگا له‌ قه‌لاچۆکردنی کورد ناگرن به‌ ده‌ستی تورکیای فاشی، هه‌روه‌ک بێ ده‌نگ بوونیان له‌ به‌کارهێنانی کیمیاوی له‌دژ کورده‌کانی باکور. باسی پارێزگاری مافی مرۆڤ و دادگایی تاوانباران کاتێک ده‌که‌ن که‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تیا بێ. له‌ ڕواندا / ئه‌فریقا یه‌ک ملیۆن له‌شه‌ڕی نێوان 2 خێڵی هووتو توتسی جێنۆسایدکران تاوانباری سه‌ره‌کی وه‌ک ئه‌فریقاییه‌کان ده‌ڵێن فه‌ره‌نسا خۆی بوو.
ده‌بوو کوردی سوریا هه‌روه‌ک کورده‌کانی باشوور به‌شداری شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه‌ نه‌که‌ن، و یاره‌مه‌تی تورکیای فاشی نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ک کۆمه‌ڵێک لایه‌نی کوردی به‌کارده‌هێنن به‌ناوی له‌شکری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌کۆمه‌کی تورکیا، ئه‌وانه‌ جاشن و په‌یوه‌ندیان به‌ ناوی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌وه‌نیه‌، چوونکه‌ له‌ مێژودا ئاشکرایه‌ له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین دا ڕژیمی شیعه‌ی فاتیمیه‌کانی میسری له‌ناوبرد کامپه‌ینی خاچه‌کانی تێک شکان بۆ داگیرکردنی ناوچه‌که‌.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خه‌لکی ناوچه‌کانی سوریاو لوبنان کورد بوون و که‌ کورد ده‌سه‌لاتداربوون، نه‌ ئه‌وروپاو، نه‌ خاچه‌کان و، نه‌ ڕۆژئاواو، نه‌ڕوسیا ئه‌و پیاوه‌ ئازایه‌‌ بوون به‌هه‌مویانه‌وه‌ نه‌یانتوانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین تێک بشکێنن ناوچه‌که‌ داگیرکه‌ن، چونکه‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ یه‌کگرتووبوون به‌سه‌رکردایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و وبنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبیه‌کان بۆ ماوه‌ی 90 ساڵ، به‌لام به‌ ته‌عریب کردنی ناوچه‌که‌ و به‌ده‌سه‌ڵاتبوونی پاپه‌تیه‌کان، چه‌ندینی وه‌ک ڕژێمی به‌شار ڕێوی بوون به‌ده‌سه‌لاتدار و وا ده‌بینین ناوچه‌که‌ به‌رده‌وام کاول ده‌بێ.
هه‌روه‌ک دیموکراسی ئێستا بیانویه‌که‌ بۆ ڕۆژئاوا که‌ ده‌سه‌لاتیان به‌هێزکه‌ن له‌ ناوچه‌که‌دا کێشه‌ی ئاینی نێوان ئه‌یوبیه‌کان و خاچه‌کان ته‌نها بیانویه‌ک بوو که‌ ئه‌وروپیه‌کان بێن‌ ناوچه‌که‌ داگیرکه‌ن خه‌ڵکانی تیرۆرکه‌ن. چونکه‌ سه‌لاحه‌دین چه‌ندی له‌ خاچه‌کان کوشت ئه‌وه‌نده‌ی له‌ هێزه‌کانی دژایه‌تی تورک و عه‌ره‌ب کوشت هه‌تا هه‌موو هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ی یه‌ک خست بۆ دژایه‌تی و تێکشکانی ده‌سه‌لاتی ڕۆژئاوا له‌ ناوچه‌که دا‌.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا کێشه‌ی نێوان ئیسلام و جوله‌که‌ نه‌بوو، له‌ چه‌ندین کامپه‌یندا که‌خاچه‌کان ده‌هاتن بۆ داگیرکردنی قودس خه‌ڵکی جوله‌که‌و ئیسلامیان به‌بێ جیاوازی قه‌سابی ده‌کردو هه‌زاره‌ له‌ خێزانی جوله‌که‌کان له‌ دیمه‌شق په‌ناهه‌نده‌بوون، و مه به‌ست ته‌نها تالانکردن و ژێرده‌سته‌ کردنی ناوچه‌که‌ بوو، هه‌رچه‌ند هه‌ردولا به‌ناوی ئاینه‌وه‌ شه‌ڕه‌کانیان ده‌کرد، بۆ زانینی ئه‌م ڕاستیانه‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی مێژوویی له‌ ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا هه‌یه. ‌ سه‌لاحه‌دین لای خه‌ڵکانی زانیارو ئه‌کادیمی ئه‌وروپی سه‌رکرده‌یه‌کی بێ وێنه‌بوو له‌ جیهانا، به‌لام به‌داخه‌وه‌ هێشتا لای زۆرله‌ خه‌لکانی زانیاری کورد که‌ ڕاده‌ی هۆشیاری و زانیاریان نه‌گه‌شتووه‌ته‌ ڕاده‌ی پێشکه‌وتووی زانیاری ڕۆژئاوا تا له‌ و ڕاستیه‌ مێژووییه‌ تێ بگه‌ن و لۆمه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی سه‌لاحه‌دین، سه‌لاحه‌دین ئیمپراتۆرێکی دروستکرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئه‌یوبیه‌کان هاتن نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن له‌ سه‌رڕێگای سه‌لاحه‌دین، و سه‌لاحه‌دین پێش کۆچی دوایی وه‌ک جارێک له‌ گه‌ڵ سه‌یف الدین عادلی برای باس ده‌کاو ده‌ڵێت: 'ده‌زانم دوای مردنی من خاچه‌کان به‌هێزده‌بنه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ و ناوچه‌که‌ داگیر ده‌که‌ن.' ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە