ڕوونكردنەوەیەك لە سایتى كۆمەڵنیووزەوە

Monday, 06/06/2011, 12:00

882 بینراوە


ڕۆژنامەى چاودێر لە ژمارە 226 ى ڕۆژى دووشەممە 6-6-2011 و لە لاپەرە 1 دا و بە مانشێتێك كە هەڵگرى وێنەى (سایتى كۆمەڵنیووز)ە دەنوسێت: "كۆمەڵى ئیسلامى، گوتارى میدیایى توندتر دەكات"، بۆیەش ئێمە وەك (سایتى كۆمەڵنیووز) كە پێكهێنەرى بابەتە ڕەخنەییەكەى (ڕۆژنامەى چاودێر)ین بە پێویستى دەزانین ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ ڕاى گشتى ڕابگەیەنین:
سەرەتا بۆ هەموو لایەكى ڕادەگەیەنین ئەو هەواڵەى ڕۆژنامەى چاودێر وەك نمونەیەك هێناویەتەوە و خەتى سوور لە دەور كێشاوە، لێدوانێكى ڕۆژنامەوانیە و سەبارەت بە ڕاپۆرتەى هیومان ڕایتس وۆچ بڵاو كراوەتەوە و هیچ پەیوەندییەكیشى بە كۆمەڵى ئیسلامیەوە نیە، تەنیا وەك كارێكى پیشەیى ڕۆژنامەنوسى گوازراوەتەوەو سەرچاوەكەشى نوسراوە.
سەبارەت بەو چەند سەردێرى هەواڵەیتریش كە ڕۆژنامەكە ڕیزى كردووون: (ناكۆكى نێوان دەكەوێتە یەكێتى و پارتییەوە، پارتى چۆن و بۆچى نەیهێشت كۆسرەت ڕەسوڵ بچێتە ناو هەولێرەوە، لە گەورەترین دادگاى جیهان داوا لەسەر پارتى تۆمار دەكرێت، ئەندامێكى سەركردایەتى پارتى ڕەخنە لە حزبەكەى دەگرێت، لە هەولێر هێڵەكانى ئەنتەرنێت لەكار دەخرێن و دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە)، ڕۆژنامەى چاودێر هەموو ئەم هەواڵانەى لە ئەرشیفى سایتى كۆمەڵنیووزدا وەرگرتوون و هى ئەم كاتە نین .
بۆیەش بە پێویستى دەزانین ڕایبگەیەنین لە ژێر ڕۆشنایى ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەى ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و بە فەرمانى مەكتەبى سیاسى كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان ئێمە دوور بووین لە هەر هێرشێكى ئیعلامى بەڵام هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە وەك چۆن كارمانكردووە ئاواش بەردەوام دەبین لە ڕەخنەى مەوزوعى لەسەر ئەداى حكومەت و دوو پارتە حوكمڕانەكە كە ئەوەش بەشێكە لە پڕۆژە و ئەركى پیشەیى و ڕۆژنامەنوسیمان.
ڕێزیش دەگرین لە بۆچوونەكەكانى ڕۆژنامەى چاودێر و لە ڕەخنەش سڵ ناكەینەوە.

سایتى كۆمەڵنیووز
6-6-2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە