ئۆج ئالان: ئیسلامی رادیكال و ئیسلامی میانڕەویش پروژەی ئەمەریكان

Saturday, 04/06/2011, 12:00

1565 بینراوە


عەبدوڵا ئۆج ئالان لە دیداری روژەی چوارشەممەی لەگەڵ پارێزەرانی وەلامی AKPی دایەوە كە نوێژی مەدەنی گەل دەكاتە ئامانج و وتی، پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن كە ئێمە زەردەشتین، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە زەردەشتێتی لەسەر زور ئاینی دوای خوی كاریگەری هەبووە. ئۆج ئالان دەلێ كە ئیسلامیەتی ڕاستەقینە ئیسلامیەتی مەدینەیە، لەسەر ئەوەش وەها درێژەی بە هەلسەناگاندنەكەی دا:
ئیسلامیەتی مەدینە ڕاوەستە لەسەر كێشەكانی كومەڵگە دەكات، زكریان دەكات و، چارەسەریان بو دەبنێتەوە، وشەی (زكر) لەوەوە هاتووە، زكر بەواتای تاوتوێ كردنە، ئەوانەی لەسەر من بە شێوەیە و لەسەر زەردەشتێتی و ئاین پڕوپاگەندە دەكەن، لە ئاین تێناگەن، لە ئاینی ئیسلامی دا ئیمان بنەڕەتیە، ئیمان نەبێ، عیبادەت قیمەتێكی نیە.
ئەوانەی ئەو پڕوپاگەندەیە دەكەن بەرهەمی پروژەی پشتێنەی ئەمەریكان، ئیسلامی رادیكال و ئیسلامی میانڕەویش پروژەی ئەمەریكان. لەسەر ئەوێ‌نەش وتی:
بە كودەتای 12 ئەیلول ئیسلامی میانڕەو وەك پروژەیەك بەسەر توركیادا سەپێنرا، ئەو چەمكەی ئەمڕو لەسەر دەستەڵاتە، چەمكی ئیسلامیەكە كە بەرهەمی ئەمەریكا و سەرمایەداریە، ئیسلامی دەستەڵات نوێنەرایەتی چەمكی ئیسلامی سەڵتەنەت دەكات، هیچ پەیوەندیەكی ئیمان بە ئاینەوە نیە ، چەمكی ئاینیان چەمكی ئاینی دەمامكە، خاوەنی چەمكێكی ساختەن لە ئایندا، لە بنەڕەت دا لە بەرئەوەی كە ئیمانیان نیە و لە بەرئەوەی كە نوێنەرایەتی ئیسلامی راستەقینە ناكەن، نكوڵی لە گەوهەری ئیسلام دەكات، رەتی دەكاتەوە و، عیبادەتەكەشی ساختەیە.
ئۆج ئالان ناڕەحەتی AKPشی بەوەوە بەستنەوە كە ئەو پەردەی لەسەر چەمكی ساختەی ئەوانی لەمەر ئیسلام هەڵماڵیوە و دەڵێ لەبەرئەوەی كە دەمامكەكانیانم فڕێ دا، هێڕش دێنن، پڕوپاگەندە دەكەن.
ئۆج ئالان داوای كرد كە گەل لە نەكەونە نێو گەمەی چەمكی ئیسلامی ساختە وشیار بێ و لەسەر ئەوەش وەها دوا:
دەبێ لە ئیسلامی دەسەڵات، ئیسلامی سەڵتەنەت خو دوور بگرن و، ئیسلامی راستەقینە لە ژیانیان دا پەیڕەو بكەن، بە پێی گەوهەری ئیسلام مزگەوتەكانیان، پەرستگەكانیان لە گەڕەكەكان و لە هەر جێیەكی گونجاو دا ئاوا بكەن، ئەگەر یەكسەر نەشیكەن، دەكرێ لە شوێنی كراوەدا نوێژ بكەن، پاشان دەكرێ ئەو جێ كراوانە بە پێی دەرفەت و توانستی خویان بكەنە پەرستگە و مزگەوت، ئەوانە دەكرێ بە شێوەیەكی دریژخایەن و هەمیشەیی بیری لێبكەنەوە، دەبێ بە پێی ئەوەش خویان رێكخستە بكەن.
ئۆج ئالان داوای كرد كە گەل لە دوای نوێژ، لەسەر پرسەكانی كومەڵگە پلاتفورمی جوراوجور سازبكەن و گفتوگو بكەن. لەسەر ئەوەش وتی:
لە سەردەمی مەدینە خەڵك دوای نوێژ كۆدەبنەوە و هەوڵی چارەسەر كردنی پرسەكانیان دەدا و خوبەخو ئامانج و جەوهەری ئەو جێیانە ئەوەیە.
عەبدولا ئۆج ئالان، جارێكی دیكە سەرنجی راكیشایە سەر 15ی حوزەیران و وتی: لە پاش 15ی حوزەیران 3 ڕەوش دێنە ئاراوە. واتە یان دەبێت پێڤاژوكە بكەوێتە سەر سێ رێ، دوو لەو رێیانەش رێی دەوڵەت و پەكەكە یە، و سێهەمیشیان رێگەی (ئۆج ئالان)ە كە چارەسەری دەستوری بنەڕەتی و دیموكراتی دەستنیشان دەكات.
ئۆج ئالان، رایگەیاند: ئەو رێگەی ئەو دەستنیشانی دەكات لەبەر چاو بگیرێت، بەڵام AKP هەوڵ دەدات شتێكی تاك لایەنە بكات و لە وەها دوخێكدا ئەویش خوی دەكیشێتەوە. عەبدولا ئۆج ئالان، سەبارەت بە 15ی حوزەیران لێدوانی گرنگی دا و لە بەر سێبەری دواین چاوپێكەوتنی ئیمرالی، رەوشی پاش (15ی حوزەیران) كە دێتە ئارا، لە ژێر سەرناو دا دەستنیشان كرد.
ئۆج ئالان ، بارودوخی شیمانە كراو وەك سێ رێ بەناو دەكات و لەو سێ رێیەش دوانیان وەك، رێی دەوڵەت و پەكەكە دەستنیشان دەكات و دەڵیت: رێی یەكەمین ئەوەیە كە هەتا روژگاری ئەمرومان بە شێوەیەكی یەك لایەنە بەردەوام بووە، رەوشێكی بە تەواوەتی نادیار ئاگربەستێكی یەك لایەنە، بەڵام زیاتر رەوشێكی قەیراناوی بەردەوام دەبێت، پاش (15ی حوزەیران)یش ئەو رەوەشە درێژەی دەبێت، ئەگەر لە سەر ئەو رێیە بەردەوام بن، ئەوا بەو واتایە دێت كە لە ناوبردنی كوردان لە لایەن AKPوەش بەردەوام دەبێت. رێگای دووەمینش ئەو‌ رێیە كە كە قەندیل پێیدا بڕوات، واتە پەكەكە و كەجەكە دەتوانن پێڤاژوكە بگرنە دەست و شە‌ڕ بگەیەنە ئاستی ناوین، من نازانم ئایا خاوەنی ئەو هێز و ئامادەكاریەن، لە ڕەوشێكی وەها دا پێویستی بە چەمكەكانی وەك پاراستنی پاسیف - ئەكتیف نییە و بەكار نایەن، دەوڵەتیش لە بەرامبەر رەوشەكە ئامادەكاری دەكات و رێبازەكانی خوی بەجێدێنێ.
عەبدوڵا ئۆج ئالان ، رێگای سیهەمینیشی وەك، رێگای چارەسەری خوی بەناو كرد و بە رێگای چارەسەری دیموكراتی دەستنیشانی كرد.
ئۆج ئالان، بو پێكهێنانی ئەو پروژەیەش داوای كرد، هەلومەرجەكەی بگوڕدرێت و وتی:
من لێرە لە رەوشێكدا نیم سەروكایەتی كردەیی بكەم، مومكنیش نییە من بەم هەلومەرجەی ئیستاوە بەردەوام ببم، ئەگەر دەوڵەت ئەم رێگای سێهەمینە گرنگ ببینێت و لەبەر چاوی بگرێت، ئەو من بو پێشكەوتنی چارەسەری وەخو دەكەوم، پەكەكەش بەو چارەسەریەوە پەیوەستە و بەو پێیەش لە چەك داماڵرێت، من لایەنگری چارەسەری دەستوری بنەڕەتی دیمو‌كراتیم، ئەگەر دەوڵەت دەرفەت بداتە چارەسەری دیموكراتی، منش دانوستانەكان بە ئاشكرا بەرێوە بەرم، بەڵام ئەگەر AKP بڵێت: نەخێر من بەخوم و تاك لایەنە بەڕێوەی دەبەم، منیش ئەوە لە سەداسەد قبوڵ ناكەم و خوم دەكێشمەوە.
ئۆج ئالان وتی ئەگەر AKP تا (15 حوزەیران) هەگاوێكی بەرچاو نەنێ، ئەوە هەلێكی تر پێ نادرێ.
ئۆج ئالان وشیاریەكی وای دا، ئەگەر AKP بڵێ هەموو شتێ بە رەزامەندی خوم دەكەم، ئەوە دەبێتە راگەیاندنی شەڕ‌، ئەگەر پەرە بە چارەسەری دیموكراتی نەدرێ، ئەوە شەڕیكی مەزن ڕوودەدات، زیان بە هەموو كەسێكیش دەگەیەنێ.
ئۆج ئالان رایگەیاند كە ئەو لە ساڵی (2005)ەوە، زور دەرفەتی بە AKP داوە، بەڵام ئەوان درێژەیان بە گەمەی سەرقاڵ كردن و خەڵەتاندن داوە.
ئۆج ئالان وتی هەر بوئەوەش دەبێ بە هەرحالێك بێ تا (15 ی حوزەیران) هەنگاوی بەرچاو بنرێ و وەها دڕێژەی بە هەڵسەنگاندنەكەی دا: لەبەر پێویستی و باوەڕی من بە چارسەری دیموكراتی و ئاشتیانە تا ئیستا دانم بە خودا گرت و بە هەناسەدرێژەی راوەستام، ئەگەر تا (15 حوزەیران) لەسەر چارسەری دەستوری دیموكراتی لێدوانێك نەدرێ كە كورد رازی بكات ئەوە دەرفەتێكی تر بە AKP نادەم، ئەگەر AKP بلێ من تەنیا خوم دەستورێكی یەكلایەنە ئامادە دەكەم، و بە رەزامەندی دڵی خوم هەڵسوكەوت دەكەم ئەوە بە واتای راگەیاندنی شەڕ دێ و خو بە خو وەڵامی راگەیاندنی شەڕیش دیارە، لە دوخكی وادا بە منیشەوە، نە قەندیل، نە بەدەپە و نە هیچ كەسێك ناتوانێ رێ لە توڕەیی گەل بگرێ، خۆبەخۆ لە دۆخێكی وادا رێگرتن لە گەل بەدبەختیە، ئەگەر منیش رێ لە گەل بگرم، رێ لە كاردانەوەی دیموكراتیانەی گەل بگرم، دەبێ رەخنەی زور توندیش ئاراستەی من بكرێ.
ئۆج ئالان رایگەیاند كە ئەگەر پەرە بە چارسەریەكی دیموكراتی نەدرێ، ئەوە دەولەت و قەندیل ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، لە دوخێكی واشدا، لەوانەیە هەندێ كەس لە ناوەڕاست دا بمێنن، هەندێ رێكخراوی كومەڵگەی مەدەنیش كە لە نیوەڕاستدا دەمێنن، دەكرێ لە ناو كۆنگرەی كومەڵگەی دیموكراتیدا بەشدار بن. ئۆج ئالان نمونەی لەسەر دەزگاگەلێكی وەك (مەزلوم دەر)، (موستەزعەف دەر)یش هێنایەوە كە دەكرێ لە نێو كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی جێ بگرن، هەر بوئەوەش دەكرێ لەگەڵ هەردوولاش دا دیدار ئەنجام بدرێ.
ئۆج ئالان لە درێژەی هەڵسەنگاندنەكەی دا وشیاریەكی واشی دا: ئەگەر پەرە بە چارسەری دیموكراتی نەدرێ ئەوە شەرێكی مەزن ڕوودەدات، هەموو كەسێ زیانی لێدەكەوێ، لە دوخێكی وادا، شتێكی ئەوتو نامێنێ كە بەدەپە پێ هەڵستێ، لە دوخی هەڵگیرسانی شەڕدا، لە بەرقەراركردنی چارەسەریشدا، ئەوەی سەردەكەون كوردن، دەبێ كوردیش بو هەردوو ئەگەرەكە ئامادە بن.
ئۆج ئالان هەروەها وتی، زیاترین كاریگەری شەڕ لە سەر جەردەوانان دەبێ، هەر بوئەوەش روون كردنەوەیەكی وای دا: ئەگەر شەێ‌ توند ببێ، جەردەوانەكان زیاترین زیانیان بەردەكەوێ، لە بەرئەوەی كە دەوڵەت ئەوان بو ناو شەڕ‌ تاو دەدات، شەڕ لەسەر ئەوانیش بەرێوەدەبەن، دەبێ دیدار لەگەڵ ئەنجام بدرێ، بانگەوازیەكی نوێیان لێ بكرێ.
لەسەر هەڵبژاردنەكانی (12ی حوزەیران) ئۆج ئالان رایگەیاند كە ئەو هەڵبژاردنە تەنیا بە مانای خوبەڕێوەبردنی دیموكراتیكە و لەوبارەوە وتی، دەبێ هەموو كەسێك بە روحی سەفەربەری تێبكوشێ و وشیار بێت، رێگا نەدات لە هەڵبژاردنەكەدا فێڵ بكرێ. عەبدوڵا ئوجەلان داوای كرد كە هەموو كەسێك بە روحی سەفەربەری بەشداری خەباتی هەڵبژاردن بێ، هەڵبژاردن بە مانای ئەرێ كردنی خۆسەری دیموكراتیە.
لەوبارەوە وتی، ئەو هەڵبژاردنە دەبێ ببێتە هەڵبژاردنی ئەرێكردنی خۆسەری دیموكراتی. ئەگەر لە رێگای ئەو هەڵبژاردنە بتوانرێ هەنگاوێكی گەورە بەرەو پێشەوە بهاوێژرێت، ئەوە بە مانای ئەرێكردنی خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتی دێت. گەل لە نێوان خۆسەری دیموكراتی AKPدا دەبێ بژارێك بكات، ئەگەر لە هەڵبژاردندا ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنرێ و بە هۆیەوە خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتیك ئەرێ بكرێت و لە كردەوەدا جێبەجێ بكرێت. ئەگەر ئەنجامێكی باش لە هەڵبژاردن نەیەتە دی، ئەوەش بەو مانایە دێت كە خۆسەری دیموكراتی قەبوڵ نەكراوە. پێویستە گەلەكەمان ئەوە تێ بگات، بۆیە لە ماوەی ئەو دە روژەی كە بو هەڵبژاردنەكان ماوە دەبێ بە روحێكی سەفەربەری خویان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بكەن.
ئۆجەلان رایگەیاند كە AKP و دەوڵەت كە هەول دەدەن ئەنجامەكانی هەڵبژاردن وەرگەڕێنە كار بو بەرژەوەندیەكانیان و وشیاریەكی بەم شێوەیەیدا هەموو جورە زورداریەك پەیڕەو دەكرێ، .بویە لەو بواردە دەبێت گەلەكەمان ڕێ و شوێن بگرێتە بەر و داكوكی و خاونداری لە دەنگ و سندوقەكانیان بكەن، دەبێت وێرای وشیار بوون چاودێر لە سەر سەندوقەكانیان دانێن.
ئۆجەلان بە تایبەتی بو هەرێمی چەولیك وشیاریەكی بەم شێوەی دا و وتی: دەوڵەت لە سەر ئەو هێلە گەمەگەلێكی مەزن بەرێوە دەبات. هەوڵدەدات سیاسەتەكانی جوداكاری و لەسەر بنەمای ناوچەگەری و زاراوەپەرستی پەیرەو بكات زوریش نەبێ، هەندێكیش لەو بوارەدا ‌ سەركەوت، لە سێگوشەی چەولیك - موش - ئامەد چەندین كردەوەی قیزەون ئەنجام دراوە، هەوڵ دەدرێت سیاسەتە قیزەوونەكانی دەوڵەت لەو هەرێمە پەیڕەو بكەن. بەڵام لە بەرانبەر ئەوە لە چەولیك، قارەمانگەلێكی لێ هەڵكەتووە كە وەك چون قا‌رەمانی مەزنمان لە موسكو ئاگری لە جەستەی بەردا، میلیتان گەلێكیش تێدا هەڵكەوتووە بە وێنەی ئەحمەد یەلدرم كە لە موسكو‌ كە ئاگری لە جەستەی بەردا و كەسایەتی بەو شێوەیە كەسایەتی مێژوویین.
دەبێ بە ئەندازەی مستەفا ملچوك خاوەنداری لێبكەن و یادی بكەنەوە. سیاسەتانی دەوڵەت كە دیەوێ لە چەولیك بەرێوەی بەرێ زور قوڵ و فراوانن دەیانەوێت جیاوازی لە نێوان زاراوەكانی كرمانی و زازاكی بكەن، دەبێ گەل ئەو راستیانە ببینێت و وشیار بێ و یەكیەتی خوی لەسەر بنەمای دیموكراتیانە پێكبێنی، ئوج ئالان رایگەیاند كە ئەو دوای هەڵبژاردنەكان لەسەر پارتێكی چەترئاسا، لێدوان دەدات و وتی :
گەورە و بچووك تەواوی پارت و رێكخستنەكان بەشداری ئەو كارە بكرێن. ئۆج ئالان لە كوتایی لێدوانەكەیدا سڵاوی ئاراستنەی هەموو ئەو كەسانە كرد كە خەباتی بەرەی رەنج ئازاد و دیموكراتیدا بەرێوەدەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە