ژمارەیەکی زۆر لە زێرەڤانى پارتى دەیانەوێت واز بهێنن

Wednesday, 04/04/2012, 12:00

1043 بینراوە


پەیامنێری كوردستان پۆست (4) هەولێر
ئەفسەرێكى هێزى زێرەڤانى سوپاى 4 تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند بە هۆى كەمى موچە و زۆری کار و دەوام، ژمارەیەکی زۆر لە زێرەڤانى دەیانەوێت وازبهێنن وازیان هێناوە، بەردەوام رۆژانە داوای دەست لە کارکێشانەوە یان داوای گواستنەوە دەکەن بۆ شوێنەکانی تر.
سەرچاوەكە بۆ كوردستانپۆست وتى: ئێمە هەمیشە لە حاڵەتی ئامادەباشییداین، نازانین نە ئینزارە و نە هیچ كەچى 14 رۆژ دەواممان پێدەكەن بە 7 رۆژ ئیسراحەت، بێ ئەوەى لە ماڵ و حاڵمان ئاگادار بین، ئامر سریەكانمان بەیانیان سەعات 9 دێن و 10ى شەو دەچنەوە ماڵەوە، هەموو كێشە و واجباتەكان لەسەر شانى ئێمەیە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت من لە فەوجێكى سوپاى 4 دەوام دەكەم كە ئەكرەم دێكۆنى بەرپرسیەتى، هەر سریەیەك 100 پێشمەرگەى زێرەڤانى بووین، بارەگاى فەوجیش 200 پێشمەرگە، هەر فەوجێكیش 5 سریەیە، واتە 700 پێشمەرگە بەڵام ئێستا لەو ژمارەیە 300 پێشمەرگەى زێرەڤانى ماون و ئەوانى تر لەبەر موچەی كەمى و زۆرى دەوام و حساب بۆ نەكردنى بەرپرسان وازیان لە زێرەڤانى و پارتى هێناوە.
سەرچاوەكەى كوردستانپۆست وتى من خۆم ئەگەر بەیانى ئیشێكى باشم دەسكەوێت واز دێنم و ئەو سوكایەتیە قبوڵ ناكەم، كە ئەم دەسەلاتە و بنەماڵەى بارزانى پێمانی دەکەن، ئەوانە دەیانەوێت ئێمە بكەنە قەڵغان بۆ پاراستنى سەروەت و سامانی خۆیان كە لە میللەتیان دزیوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە