د. نوری عوسمانی سەکرتێری ئەنجومەنی وەزیران . بە ئەمری کێ هەوڵی تیرۆر کردنی داود باغستانی ئەدا.؟

Friday, 19/02/2010, 12:00

1532 بینراوە


ئاشکرایە لەم کوردستانەی خۆمان کە ماوەی 18 ساڵە دو دەسەڵاتی دژە کوردو دژە ئازادیو مافی مرۆڤ بەڕێوەی ئەبەن و هەمیشە هەمو کات هەوڵی گرینگیان تەنها بۆ ئەوە بوە تا نەهێڵن کەسانێك کە بە خواست و ئامانجی ئەوان هەڵس و کەوت ناکەن کۆنتڕۆڵیان بکەن و دیلو کۆیلەیان بکەن و چاو ترسێنیان بکەن تا بە خەیاڵیش بیر لە مافو ئازادیەکانی خۆیان نەکەنەوە تا خەڵکی کوردستان وا ڕابهێنن کە ئەگەر بەبەر چاویشیانەوە دزی و فەسادیان لە میللەت کرد کەس زاتی ئەوەنەکات پەنجەی تاوان بۆ دزی و فەسادی و بێ ئابڕوی و نیشتمان فرۆشی و نۆکەریان بۆ داگیرکەران و دوژمنانی کورد باس بکاو لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاویان بکاتەوەو خەڵکی کوردستانیان لێ ئاگادار بکاتەوە بۆیە لە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانەوە هەردو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و دواکەوتوانیان بە بەرنامە کاریان بۆ ئەوە کردوە میللەت هەمیشە زەلیل بێت و چاو لەدەستیان بێت و دەست بە کڵاوی خۆیەوە بگرێ تا با نەیبات بۆیە بۆ ئەو مەبەستە بە دەیان و سەدان سانسۆرو هێرشی دڕاندانەیان کردۆتە سەر پێکهاتەی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و هەر کەس و لایەنێك بە پێچەوانەی خواست و ئامانجە نەگریسەکانی ئەوان ناڕەزایەتی دەربڕیبێت یان مەسجێکی ئاگادار کردنەوەی ناردبێت بۆ هاولاتیان سەبارەت بە کارە ئابڕو بەرانەکانیان ئەوان هەڵیان کوتاوەتە سەری و هەوڵیان داوە بە زوترین کات دامکوتی بکەن یان ئەگەر پێویست بکات لەناوی بەرن هەرکەس لە ناو ئەم دو دەسەڵاتەی بنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی پۆستی هەبێت و یەك تۆز دەسەڵاتی هەبێت خاوەنی گروپ و میلیشییان چەکداری خۆیەتی و بە ڕاستو چەپدا لە قەتڵ و عام کردن و لە ڕفاندنی خەڵک و سەرانە لێسەندن و لە تەعداکردنی ناموسی خەڵك و لە هەر کارێكی ناشیاوی تر ئەوەی پێیان خۆش بێت بێ سڵەمینەوە ئەیکەن چونکە نەعوزو بیللا خۆیان لێبۆتە خواو میللەتیش بە عەبدی خۆیان ئەزانن بۆیە لەم کوردستانە کە ڕۆژانە دەبیستین و دەخوێنینەوە کە لە فڵانە جێ کەسێک تیرۆر کرا یان فڕێنرا یان ئەرز قوتی داو ئاسەواری نەما پێویست ناکات دەستی تاوان بۆ دوژمنانی دەرەکی ڕابکێشین ئەوەی کە ڕودەداو دەگوزەرێ هەر هەموی چەکدارو میلیشیا ناشەرعەیەکانی بەرپرسانی سەرانی دەسەڵاتن جا هەندێکیان یان لە پێناو پولو پارەدا بە خواستی داگیر کەران جێ بەجێی دەکەن یان بە خواستی خودی بەرپرسانی کورد. چونکە زۆرێك لە بەرپرسانی کورد وەك چۆن لە ڕابوردو نۆکەرو ئەڵقە لە گوێی موخابەرات و ئەمن و ئیستخاباراتی بەعس بون و لە دوای ڕاپەڕین فایلە قەبەکانیان بۆ خەڵكی کوردستان ئاشکرابو بە هەمان شێوە ئەمڕوش زۆرێك لە بەرپرسانی ئەم دو بنەماڵەیە بە سەرۆكەکانیشیانەوە خزمەتچی و ئەڵقە لەگوێی داگیر کەرانی کوردستانن. ئەگینا د. نوری عوسمانی ژنبرای سامی عەبدولڕەحمان تا دوێنێ خوشکەکەی لەبەر دەمی دەرگای بنەماڵەی بارزانیدا کەوتوبو تا مەسعود لە ڕاهی خوا پلەو پۆستێکی بداتێ ئێستاش دوای ئەوەی بەخت یاوەری بو کرایە سەکتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حوکەمەتەکەی نێچیر و تائێستاش لەهەمان پۆست ماوەتەوەو سەکرتێری بەرهەم ساڵحە ئەم کابرایە لەو کاتەوە ئەم پۆستەی وەرگرتوە هەرچی بۆی کرابێ و بۆی لوابێ لە دزی و داوێن پیسی و لە ده‌ڵاڵی له‌شفرۆشی بۆ بنەماڵەی بارزانی کردویەتی ئێستاش بەرنامەی تیرۆر کردنی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل کورد داود باغستانی داڕشتوەو بەخۆی و بە 25 چەکدار هەوڵی تیرۆر کردنیان داوە لە نزیك عینکاوە بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتو نەبوە. پێدەچێت ئەو هەوڵی تیرۆر کردنەی داود باغستانی لەلایەن کەسێکی وەك د. نوری عوسمان کە پلەی سەکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە مەسجی دەزگا موخابەراتیەکانی کۆماری ئیسلامی بێت چونکە لەم کوردستانە کەس دوژمنی داود باغستانی نیە جگە لە دەزگا سیخوڕیەکانی کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران کە لە ناو هەمو شارە کوردیەکانی کوردستانی باشوردا وەك هەولێرو سلێمانی و دهۆک و تەنانەت کەرکویش بەهەمان شێوەی دەزگا موخابەراتیەکانی تورك بنکەو بارەگای نەهێنیان هەیە و خەریکی چالاکین دژی نەیارەکانیان. لەم ساتە وەختەی ئێستاش ئەگەر خوێندنەوەیەك بۆ ئەو هەوڵی تیرۆر کردنە بکەین داود باغستانی ئەم ڕۆ بە کەسێکی سەرسەختی ئێران و دەزگا موخابەراتیەکانی دەوڵەتانی دراوسێ ئەژمار دەکرێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە