پەرتووكەكانی رێبەری گەلی كورد لە توركیا قەدەغە دەكرن

Friday, 20/11/2009, 12:00

1296 بینراوە


بەرپرسانی تورك لەلایەك بانگەشەی چارەسەركردنی پرسی كورد دەكەن و ئازادیەكان بەرفراوان دەكەن لەلایەكش پەرتوك قەدەغە دەكەن. هێزەكانی دەوڵەتی تورك پاش ئیزمیر، لە مێرسینیش دەستیان بەسەر پەرتوكەكەی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا گرت. دوێنێ ئێوارە لە مێرسین پۆلیسی تورك هەڵیكوتایە سەر عەمباری كۆمپانیاین گواستەنەوە و دەستیان بەسەر 3 هەراز دانە لە پەرتوكە نوێیەكی ئۆجەلاندا گرت.
پۆلیس بێجگە لە پەرتوكەكان، پارێزنامەكەی ئۆجەلانیش كە لە 3 بەرگ پێك هاتوە دەستیان داگرتووە سەری و كەسێكیان بەناوی جونەیت تاكوش دەست بەسەر كرا. هەر دوێنێش پۆلیس لە ئیزمیر، دەستیان بەسەر 2 هەزار و 970 دانە لە پەرتوكە نوێیەكی ئۆجەلاندا گرتبوو.
جێگای ئاماژەیە پارێزنامەكەی ئۆجەلان كە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای ئامادەی كردبوو، بە ناوی شارستانی دیموكراتی و شارستانی كاپیتالیزم و سۆسیۆلۆجی ئازادی، بە 3 بەرگ چاپ كرابوو.
ئەم 3 بەرگە تا بەئەمرۆ هۆگرانێكی زۆری هەبووە، و بریاریشە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە زارەوەی كرمانجی ژێرین و ژوورینی زمانی كوردیش چاپ بكرێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە