گوندى دۆڵەگۆم ناوەندێكى ژینگە تێكدانە

Saturday, 16/11/2013, 12:00

1655 بینراوە



لە باشورى كوردستاندا ژینگەپارێزى بەڕاونەكردنى ئاژەڵان و پەلەوەرانى كێوى و نەبڕینى دارى تەڕ گووتراون، بە پاكو خاوێنى گشتیانە نەگوتراون ژینگە پارێزى وە جیا لە شارەكان و گوندەكانى باشورى كوردستان سەیرانگاكانیش پیس كراون بە خواردنەكان و خوارنەوەكانى بەرپرسان و پاسەوانەكانیان و چەكدارەكانیان بە تایبەتى وە تەندروستیەكانى خۆشیان نە پاراستووون تەواو خۆیان و خەڵكیان بە ئاژەڵ كردون بە خواردن و خواردنەوەو پاڵ دانەوە خەوتن، كانیەكان و كارێزەكانو بیرەكان و گردەكان و دۆڵەكان و چیاكانى چواردەورانى دۆڵەگۆمى سەرجاخان لە ڕۆژهەڵاتى كوڕیس و لە باكورى قۆنگرێ و لە ڕۆژئاواى دەرو وبابل . لە مێژە بوونەتە ناوەندو گۆڕەپانى ئاژەڵان و پەلەوەرانى كێوى بە تایبەتیش ڕاوكردنى بزن و نێرى كێوى بە گوندەكانى سەرتەنگ و ئەلبانەو چواردەورانیان و كوێستانەكانیشیانەوە وەكو (شیلانە و گوێزەو ڕەبەن و كانى كەنێر و ئەشكەوتى خاتو بەلكیس) یشەوە كە بە ئاشكراو بە نهێنیش گەریلایانێكى لێ هەن دەرەقەتى ڕاوچیانیش نەهاتوون ڕاوچیەكانیش بەر پرسانێك و پاسەوانانێك و چەكدارانێكى گۆڕان و یەكێتى و پارتى بوون و پۆلیسى دارستانى یەكێتى و گۆڕانیش پێشگران و ڕێگرانیان نەبوون و هاوكاران و هەماهەنگانیشیان بوون ئەوساڵ دوازدە جاران چومە دۆڵەگۆم و دەوروبەرانى ڕاوچیانێكم ترساندن و گوتیان پرسانمان بە بەرپرسانى دۆڵەگۆمیان كردون گوتم ئەوان ڕاوچیان نین و بە ئێوەشیان نەگوتون بڕۆن راو بكەن كە تاهیر حەماغاو باییز حەماغاو لوقمان حاجى قادرو حاجى رەسول مەحمودو مستەفا محەمەد ڕەسوڵ و هەژارى براى مستەفا و فەقێ مەحمود مینە كولەكەو ئیسماعیل قادر مینە قەڵات و محەمەد مەحمود مەلامینەن، باییزو محەمەد پارتین و ئەوانى تریش یەكێتى و گۆڕانن كە هەریەكن و ناوەكانیان لەیەكترى جیاوازن تاهیر و باییز باوك بران واتا لە باوكێكن و لە دایكێك نین فەرماندانێكى خانەنشین كراون و پێشتر ڕاوچیان بوون محەمەد بەرپرسى ئاسایشى لقى (11)ى ڕانیەى پارتى یە لە شارى هەولێر مستەفاش لە شارى قەڵادزێ بەرپرسى ئاسایشە ئیسماعیل كارگێڕى مەڵبەندى (24)ى رانیەیە فەقێ فەرماندەیەكى سەربازى یە لەشارى ڕانیەو لوقمانیش لە شارى ڕانیە بەرپرسى مافى مرۆڤەو هەژاریش لە ساڵى 1997دا چۆتە ئەوروپا لە ماڵپەڕى كوردستان پۆست دا دوو نوسینى بڵاوكردونەتەوە یەكەمى پلینۆم و دووەمى میرى لەبزێڕینەو زۆر لە مێژە پەیوەندى یان لەنێوان ئەوان و مندا نەماون ئەوان بەرپرسانە گەورانى دۆڵەگۆمیانن نەمانى پەیوەندى لە نێوان من و بەرپرسانى دۆڵەگۆمیاندا بەهۆى جیاوازى چینایەتى و حیزبایەتیەوە بوو هەرچەندە من بەناوەڕۆكو بە كردەوە هیچ حیزبێك نیم لە كۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستاندا لە ساڵى 1983 هەتا ساڵى 1991 من و لوقمان و هەژارو مستەفا و ئیسماعیل حاجى بەیەكەوە بوویین دۆڵەگۆمیان هەژارانى زانستن و زۆرایەتیشیان هەژارانى سامانیشن لە جارى هەشتەمم دا بوو كە چومە ناو گوند ماڵانى ئەحمەد مەلامینە و بابەكر ماماڵى و خدرى مەحمود خدر ئاڵى و قادر حاجى سمایل و مستەفا عەباس ڕەسوڵى لێ بوون مستەفا عەباس و ئومێد ئەحمەد مەلامینەو حوسێن مەلا چكۆل ئامۆزاى ئەحمەد خانووى حوسێنیان هەڵوەشاندبوو دارەكانیان سوتاندبوون و چل تێلیس خەڵوزانیان كردبوون گوتیان دەیانبەینە گوندى بێخرەى باكورى دۆڵەگۆمى ناوچەى مەرگەو لەوێشەوە بە كەڵەكى حەمەى مامەوڵا بێخرەیى پێشمەرگەى دێرین بووى پارتى لە چۆم دەیانپەڕێنینەوە بۆ گوندى نورەدینى ناوچەى پشدەرى شارى قەڵادزێ و دەیانبەینە قەڵادزێ و دەیانفرۆشین گوتم مستەفا بنەماڵەكەى تۆ لایەنگرانى یەكێتی و گۆڕانن ئەوانى تریش لایەنگرانى پارتین زۆرایەتى پۆلیسان و ئاسایشان و دژە تیرۆرو پێشمەرگان و پاسەوانانى سنورانى یەكێتى بزوتنەوەى گۆڕانن دڵنیابن هەركە لە چۆم پەڕینەوە پۆلیسانێكى دارستانى قەڵادزێ خۆیان پێتان دادەن و دەتانگرن و پارەو خەڵوزانیشتان لێ تان دەستێنن و هیچ بەرپرسانێكیش بەرگریانیان لێتان ناكەن و ناچاردەبم من لە بەرپرسانێك بەرببم پێم ئازاد دەكرێن بەڵام پارەو خەڵوزانتان پێم وەرناگیرێنەوە گوتیان وانى یە تۆ هەر ڕقت لە بەرپرسانە لێرەش و لە قەڵادزێ ماڵەكانمان بارەگایانێكى بەرپرسانێك و پاسەوانانێك و چەكدارانێكیانن گوتم دەى باشە هەر لە چۆم پەڕینەوە و پۆلیسانێكى بزوتنەوەى گۆڕان خۆیان پێ یاندادان و گرتیانن خەڵوزان و دووهەزارو پێنج سەد دۆلاریان لێیان ستاندن هەرمنیش بووم بەرگریكەرو ئازادكەریان پارەو خەڵوزانیشیان چوون وەرنەگیرانەوە گوتم هەر لە خۆمەوە و بەبێ هۆكار نەمگوتون و نەمنوسیوە جەماوەرى گوندەكەى من هەر گەوجان و گێلانى رابردوانیانن سەرۆك ئاپۆى گەریلاریان گوتەنى هەتا كۆیلە هەبێت ئاغاش دەبێت.
رەنجدەر دۆڵەگۆمى

وەفادارى
هۆ شێرە سوورەى ئازیزم
چوار وەرزە بۆتە پاییزم
هەمیشە گەڵا ڕێزانە
لانەت بەسەرما وێرانە
هەرچوار وەرزەكە ڕەش پۆشم
كۆتایی هات قسەى خۆشم
دایە شێتەم هێنایەوە
برینى كۆنى كولایەوە
لەڕێگاى پیرۆز لانادەم
هەتاكو دەمرم ئامادەم
كۆرپەكانت بێ ناز ناكەم
وەك گوڵ پەروەردەیان دەكەم
بەو هەموو ژان و ئێشەوە
هەنگاو دەنێم بۆ پێشەوە
3/11/1996




چارەنووس
لەو كاتەوەى كەباوكم بەجێی هێشتم
نەمزانى بوو كەشادى بۆ نەهێشتم
كاتێكى بووم بەمنداڵى هەشت ساڵە
دایكیشمیان لێ دابڕیم بەو حاڵە
لەگەڵ دوو براو خوشكێكم دا مامەوە
هەتا ئێستا تاوێك نە حەسامەوە
هەرچەند هەتا ئێستاش هەر دەربەدەر بووم
بێ لانە بووم هەر كەسێكى كۆچەر بووم
لانەى غەمیش بەسەرمدا ڕووخا بوو
بەڵام هیوام بەئاسۆی ڕوون هەرما بوو
كاتێ نەمان ئەحمەدو عەلی یە سوورە
كەوتمە دۆزەخ سووتاندمى ئاگرە سوورە
شەوو ڕۆژان بەدڵ و بەچاو دەگریەم
وەك و عیساى پەپولەى كورى مریەم
بەبێ كەسی وەها لەخاچ دراوم
لەسەر پاكى و ڕاستى ئەشكەنجە دراوم
21/12/1996 ڕانیە

یاد
كەتۆ نەماى عەلیە سورە
كەوتمەوە ناو ئاگرە سورە
هەموو ژیانم لێ تاڵكرا
بارى سەرشانم گران كرا
شێوان بیرو هۆشی پاكم
تەواو بێكەس بووم لەخاكم
دۆست و برادەریشت نەما
بەنەمانت كەوتنە سەما
پاكى ڕاستى وەفا دارى
هەڵوێست دڵسۆزى وشیارى
هەمووى بارى كردو ڕۆیی
بەرەو شوێنى ڕەنجەڕۆیی
هاو رێبازانت وەها بوون
نمەك پیس كەرو بێ وەفا بوون
فرێیان دا ڕەوشتى وڵات
چۆڵیان كرد سەنگەرى خەبات
هەر من بەتەنیا مامەوە
بەبێكەســـــــی توامەوە

6/9/1996 ڕانیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە