خوایە تۆخمی مەلا بەکرێگیراوەکانی وەک نمونەی مەلا خەتێ، مەلا مستەفا و مەلا سەمەد ببڕیت!

Sunday, 25/03/2012, 12:00

2438 بینراوە


لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردی لەسەردەمی نویدا داگیرکەرانی کوردستان لەڕێگای ناردنی بەکرێگیراوان بۆ ناو جەماوەر و بەکار هێنانیان بۆ تارومارکردنی بەرەی ڕزگاریخوازیی کوردستان خەلکی پێ چەواشە دەکەن. ئەو مەلایانە بە بەرگی کوردی و بەزمانی کوردی گورزی هەرە گەورەیان لە کورد و کوردستان داوە، کە دوژمن لە مەیدانی شەڕدا بە هەزاران چەکدار خۆی توانای وەشاندی ئەو گورزانەی نەبوو لە کورد بدەن.

بەڵگەی یەکەم مەلای خەتی بوو بە خۆفرۆتن بۆ دەسەڵاتی تورکە جانەوەرەکان، ڕاپەڕینی دژی زوڵم و زۆرداری تورک حەرام کرد و فتوای کەی ئەوەبوو هەر کوردێکی موسولمان دژی زۆرداری تورک ڕاپەڕین بکات تەلاقی لە ژنەکەی دەکەوێت، چونکە تورک برای موسولمانە. فتواکەی مەلای خەتی یەکلایەنە بوو کە تەنیا کاریگەر بوو بۆ کورد. بەلام زۆرداری دەسەلاتی تورک و کوشتن و بڕین ڕەوا بوو.
مەلای مەحەمەدی کۆرە کە میری ڕەواندز بوو ، ئەویش ناوبانگی دەرهینا بە میری کۆرە لەسەر دەستی تورکەکان پەروەرد بوو. مەلا مەحەمەدی کۆرە فەرمانی برایانی ئیزدی هینا و هەمویانی ڕامالی لە دەشتی ڕەواندز تا دەگاتە چیای شنگار. سەرداری بەناوبانگ عەلی بەگی میری ئیزدی بە فەرمانی تورکەکان لە گەلی عەلی بەگی بەدەست بەکرێگیوەکانی میری کۆرە کوژرا . ئەوە ئەو سەردەمە بوو کە تورکەکان پاکتاوی نەژادیان دەست پێکرد لە ژێر ناوی ئیسلام بۆ مەبەستی مانەوەی تورک بوو لەدەسەلات. تورکەکان جاری یەکەم نیە کورد فری دەدەن بەناوی ئیسلام و مەزهەبی سوننە. دابەشکردنی کوردستان لەسەردەمی سولتان سەلیم و شەڕی چالدیران هەمان بەلینیان بە مەلا ئیدریسی بتلیسی دا کە دژی شیعەی ئیران بجەنگێت، تا فەرمانڕەوایی پێ بدرێت بەسەر هوزە کوردەکانی سوننە مەزهەب لەژێر سایەی دەولەتی عوسمانی. دوای ئەوەی مەلا ئیدریس توانی خێلە کوردەکانی سوننە مەزهەب ڕازی بکات و سەرکەوتنیان بەدەست هێنا دژی دەسەلاتداری سەفەویەکان و ڕامالینیان لە ڕوۆژهەلاتی تورکیا، تورکە عوسمانیەکان پاشگەز بوونەوە لە بەلێنەکانیان.
هەروەها دوای ئەوەش زۆر جاریتر عوسمانیەکان هۆزەکانی ملان و ککانیان کە دوو هۆزی گەورو بوون لە کوردستانی باکوور لە دژی هۆزە عەرەبەکانی وەک غەسان بەکار دەهێنا بەبەلێنی دەسەلاتداری دوایی پاشگەز دەبوونەوە و تالانیان دەکردن.
بەلگەی دووەم مەلا مستەفایە، کە بەلێندەری بەکرێگیراوی بۆ شای ئیران بۆ ماوەی پانزدە سال خایاند. ئەویش ئەو مەلایە بوو، کە ناکۆکی توند و کولی لە نیوان بەهدینان و سۆران دروستکرد، کە ئەمڕۆ بۆتە زامێکی نەتەویی کاریگەری خستۆتە سەر زمان و فەرهەنگی کوردی لەسەرانسەی کوردستان. مەلا مستەفای بارزانی کوردەکانی فەیلی بەغدا و مەندەلی و دیالەی بە تەواوی لە کورد پەراوێز کرد. مەلا مستەفا کوردی دەرەوەی بەهدینانی بە سورا لە قەلەم دەدا و ئەرزشی بۆ دانەدەنان. ئەوەش بووە هۆی دروست بوونی جەلالی و مەلایی . تیادا هەزاران گەنجی کورد بوون بە قوربانی ئەو ناکۆکییە.
بەلگەی سێیەم مەلا سەمەدی بەکرێگیراوی تورکە. دیسان ئەو کۆلکە مەلایە خۆفرۆشە دەیەوێت تانە لە داب و نەرێتی کوردان بدات کە نەورۆز حەرامە. نەورۆز ئەمرۆ دروشمی ئازادییە لە چەوسانەوە زیادتر لەوەی جەژنێکی میللی بێت.
ڕێکخراوی فەتحوللا گولەن و میتی تورکیا و پارتی ئیسلامی شوڤینیستی تورک هەڕەشەی فەرهەنگی و کولتوری لە باشووری کوردستان دەکان. خەلکی کورد کەمتر لە پێشان جلو بەرگی کوردی لەخۆ دەکەن، ئاواز و سترانی تورکی موزێکی کوردی شەتوپەت کردووە. ڕیکلام و فیلمی تورکی پەیوەندی کومەلایەتی خەلکی کوردستانی باشووری شێواندووە. بازرگانی تورک مورالی کڕین و فرۆتن خەلکی کوردستانی تێکداوە. هەر ئەوەش مابوو تورکەکان مەلا سەمەدمان لێ قیت کەنەوە فتوا بدات نەورۆز حەرامە و لە ژێر روحمی فرۆکە جەنگی یەکانی تورک خۆمان مت و بێدەنگ بکەین. مەلا سەمەد بۆ فتوایەک دەرناخات دژی سیاسەتی گەلکوژی تورکیا دژ بە کورد؟ مەلا سەمەد بۆ نابێتە نموونەیەکی وەک خوالێخۆشبوو مەلامعشوق خەزنەوی کە لەپێناو ئاین و نەتەوەی خۆی خۆی کرد بە پێشمەرگەی نەتەوەی کورد و شەهید بوو.
بە گوێرەی ئەو مەنتقەی مەلا سەمەد کەوابو زمانی کوردێش لە قورئان ناوی نەهاتووە، کەواتە قسە پێکردنی حەرامە ، و مەلا سەمەدی خوا گرتی تەواوی ژیانی خوی بەحەرامی بەسەر بردووە کە بە کوردی دەدوێت، .چاکتر وایە زوو تۆبە بکات و بگەڕێتوە ناو عەرەب بەر لەوەی بمرێت لەسەر کوفر و تەلقینی بەکوردی لەسەر بگوترێت.
مەلا سەمەد خوا لە بەری بزرکردووە، کە ئەوەندە جاهیل و نەزان بێت خۆی ڕیسوا بکات، دەست باوێتە کەرامەتی نەتەوەیەک کە هەزاران سالە مێژوویەتی بەر لە پەیدا بوونی ئیسلام.
ئومێدەوارم مەلا سەمەد فتواکەی بکێشێتەوە و لە بری ئەوە لە دژی زولم و بێعەدالەتی دەسەلاتدارن جیهاد بکات و لێدوان دەربخات. چاوەڕوانی لێدوانەکانی داهاتووی مەلا سەمەد دەبین.
والسلام علی من اتبع الهدی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە