خۆپیشاندانی کوردان له به‌ریتانیا..
Monday, 12/10/2009, 12:00
1728 بینراوە
له‌نده‌ن /به‌ریتانیا-
خۆپیشاندان/ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له به‌ریتانیا له‌ڕێپێوانێکدا سیاسه‌تی نان بڕینی هاوڵاتیانیان له‌هه‌رێمی کوردستان به هۆی ده‌نگنه‌دانیان به لیستی کوردستانی مه‌حکوم کرد..ڕۆژی شه‌ممه کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ڕێکه‌وتی 10/10/2009 ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕه‌وه‌ندی کوردوستانی دانیشتوی شاره‌کانی به‌ریتانیا له خۆپیشان دانێکدا که له به‌رده‌م نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا به ڕێوه‌چوو به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕاو پیاده‌کردنی سیاسه‌تی نان بڕینی هاوڵاتیان له هه‌ریمی کورد ستان به هۆی ده‌نگنه‌دانیان به لیستی کوردستانی مه‌حکوم کرد‌و پشتیوانی خۆشیان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌ربڕی که له هه‌رێمی کوردستان به هۆی بیری جیاواز‌و ده‌نگنه‌دانیان به لیستی ده‌سه‌ڵات نان بڕاو کراون دا‌واشیان له‌ده‌سه‌ڵات دارانی به‌ریتانیا کرد که به‌داداچوون بۆ ئه‌و سیاسته دژ به مرۆڤانه‌یه بکه‌ن دواترنوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران یاداشێکی ناڕه‌زاییان له باره‌یه‌وه دایه ده‌ست نوسینگه‌ی گۆردن براونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا.شایه‌نی باسه خۆپیشان دانه‌که به‌هێمنی و به سه‌رکه‌وتوی کۆتایی پێهات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست