كۆنگرەى (13) سیانزە و شكستێكى ترى پارتى

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1397 بینراوە


وەك لاى هەموان ئاشكرایە كە پارتى سەرقاڵى خۆ ئامادەكردنە بۆ ئەنجام دان و بەستنى كۆنگرەى سیانزە بەبێ ئەوەى بەرنامەیەكى تۆكمەى بۆ ئەو مەبەستە داڕشتبێت یاخود میكانیزمێكى جیاواز تر لە كۆنگرەكانى تر ؟
لە سەرەتادا دەمەوێت ئەوە بڵێم لەم بارو دۆخە ناسكەى ئەمڕۆى كوردستان بەستنى كۆنگرە پێویستە ؟ ئایا زەرەر بە بەرژەوەندییەكانى گەلەكەمان ناگەیەنێت ؟ بێ گومان كاردانەوەى خراپى دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەكانى گەلەكەمان وە بەڕاى من هێشتا زووە بۆ بەستنى كۆنگرە وە بەستنى كۆنگرەى سیانزە هەنگاوێكى زۆر خراپە و بەلاى زۆربەى سیاسەتمەدارانەوە هەڵەیەكى گەورەیە و پێم باشە لەم بارودۆخە ناسكەدا پارتى زیاتر بیر لە چارەنوسى گەلەكەمان و مادەى 140 بكاتەوە .
پاشان دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە ئایا پارتى دەرەنجام و سلبیات و كێشەكانى كۆنگرەى دوانزەى لە بیر كرد ؟ وا سەرقاڵى خۆ ئامادەكردنە بۆ بەستنى كۆنگرەیەكى تر ! لێرە دا پرسیارێك دێتە ئاراوە ئایا پارتى سەد لە سەد ئاگادارى بارودۆخى ناو لقەكانیەتى ؟ ئایا ئاگادارى كێشە و دەستە و دەستە بازى ناو لقەكانە؟ هەرچەندە لە لایەن سەركردایەتى پارتیمانەوە ئاماژە بەوە كراوە كە كۆنگرەى سیانزە كۆنگرەیەكى نەوعى دەبێت و هاوشێوەى كۆنگرەكانى تر نابێت ، بەڵام ئەگەر هەلوێستەیەك لەسەر خراپى بارودۆخى ناو لقەكان بكەین ڕاستەوخۆ لەوە تێ دەگەین كە ئەنجامەكانى كۆنگرە چى دەبێت وە پارتى بەرەو چى ئاقارێك دەبات .
بۆیە لە كۆتاییدا دەڵێم هێشتا زووە بۆ بەستنى كۆنگرەى سیانزە ، پاشان داوا لە سەركردایەتى پارتیمان دەكەم زیاتر بیر لە بارو دۆخەكە بكەنەوە پاشان بریار بدەن .

تێبینیی : به‌ هه‌ڵه‌ ناوی كەمالى حەمە عەلى وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ هاتبوو، که‌ له‌ ڕاستییدا ئه‌م که‌سه‌ ئه‌نداێکی کارای پارتیی و لقی 19 یه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە