كۆسرەت ڕەسوڵ دەیەوێت كوڕەكانى وەكو كوڕەكانى سه‌دام دەور ببینن

Tuesday, 07/04/2009, 12:00

1420 بینراوە


لە سنورى سلێمانى لە كۆبونەوەی خوێندكارانو گەنجانو لاوان دەكرێت، كەچى شاڵاوى كوڕى كۆسرەت لەگەڵ چەند گەنجێكى هەولێرى دێنە كۆبونەوەكەوەو تەلەفون دەكەن ئەمەش خەڵكى سلێمانى نیگەران كردووە گەنجەكانى سلێمانى زۆر بەوە نیگەران دەبن، باشە ئەگەر كۆسرەت خۆت بە سەركردەى كوردو (ى.ن.ك) دەزانى بۆ لەڕێگاى ڕێكخراوەكان خۆیانو مەڵبەندى سلێمانیەوە ئەو كۆبونەوەیە ناكەیت، بۆچى كوڕەكەت چ پۆستێكى حیزبىو حكومى هەیە یاخود بۆ چەند كەسێك لە سكرتاریەتى خوێندكاران كە خەڵكى شارى سلێمانی نین تەداخول بكەن لەو كۆبونەوەیە، گەر كۆسرەت خۆى بە سەركردە ئەزانێ پێویستە جیاوازى نەكات لە ڕێگەى لقەكانى سلێمانى ڕێكخراوەكانو مەڵبەندى سلێمانیەوە كارەكان ئەنجام بدرایە نەك وەكو ملازم موحسین حیمایەكەت بە پ4شتى سەرتەوە بە چەكەوە وەستاوە كە ئەمە دیاردەیەكى زۆر ناشرینە.
هەروەها كە تۆ فەرقو چیاوازى بكەیت ئیتر چۆن شارەكانى سلێمانى و شارەكانى ترى كوردستان بە سەركردەى خۆیانت بزانن.
ئێمە كۆمەڵێك كادرى سلێمانى لە خوێندكارانو لاوان زۆر بەوە نیگەرانین كە هەولێریەكان هاتون كۆبونەوە ڕێك بخەن لە سلێمانى بێ ئەوەى كەس بناسن دڵنیا بن ئەوانەى دۆستى خۆشتانە زۆر نیگەرانن و بەوە ئیستفزاز بوون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە