هەڵبژاردن نوێبونەوەیە

Sunday, 19/07/2009, 12:00

1535 بینراوە


سەرەتا وەك ڕێخۆشكەرێك بۆچونەناوتەوەرەىباسەكە ووڵات بێدەستوروسەركردەنابێ و سەركردەی ڕاستەقینەش دەبێ بەهەڵبژاردن وڕاىجەماوەربێت،وەدەمەوێ ئەوەتان بیرخەمەوە كە هەڵبژاردن مۆركى ئیسلامە نەك سونبلى دیموكراسى،چونكە كاتێپێغەمبەر(د.خ)كۆچى دوایى كرد پێش بە خاك سپاردنى،موسڵمانان بەهەڵبژاردن ئەبوبەكریان كرد بەخەلیفە و پێشەواىخۆیان ،ئامادەنەبون تەنهاڕۆژێ بێ سەركردەوپێشەوابژین!تەنانەت لەفەرمودەیەكدا خۆشویستمان فەرموویەتى:(ئەگەرسێ كەستان لەسەفەرێكدا بوون یەكێكتان بكەن بە ئەمیروگەورەى خۆتان)وەهەرچوار خەلیفەكەش بەهەڵبژاردن دیارى كراون، دیارە شێوازى هەڵبژاردنەكان دەگۆڕێ هەروەك ناوى دەزگاوئۆرگانەكانیش دەگۆڕێ بەپێی سەردەم وڕۆژگار، وەك چۆن كاتێ خۆى لەجیاتى ناوى پەرلەمانى ئێستائەنجومەنى ڕاوێژبوو((مجلس الشورى)) كەواتە:هەڵبژاردن وپەرلەمان سیستمىئیسلامین لەژێرناووبەرگێكىتازەدا پێمانى دەفرۆشنەوە (بچاعتنا ردّت الینا...) بەڵام گرنگ ناوەڕۆك ومەبەستى شتەكانە نەك دیكۆروڕوخسار{العبرە بالمقاێِدوالمعانىلا بالالفاڤِ والمبانى}،دواىئەم پێشەكیەكورتەدێمە سەرمەبەستى نوسینە كە بەڕاستى هەڵبژاردن نوێبونەوەیە لەسەرجەم بوارەكانىژیاندا،خۆزگەساڵىجارێك بوایە نەك چوارساڵ جارێ كەبەداخەوەلاى ئێمەچونكەبڕوایان بەئاڵوگۆڕى دەسەڵات نییەوتاپۆى ڕەشە لەسەرچەند دەم وچاوێك وهەرگیزبڕیارىخانەنشینیش نایان گرێتەوەدواى هەشتا ساڵیش،و جارىوایە (10) ساڵیش بەسەرى دا تێدەپەڕێ هەڵبژاردن ناكرێ ئەگەرئەنجامیش بدرێ خاڵى نابێ لە فشاروتەزویر!بێینەوەسەرنوێبونەوەلەهەڵبژاردندا لەسەرجەم بوارەكانىژیاندابۆنمونە: حكومەت وپەرلەمان هەندێ گۆڕان ونوێبونەوەى بەسەردێت بەتایبەت ئەمجارەیان ئومێدوایە كە خەڵكانى پڕۆفیشناڵ وپسپۆڕوشایستە بچنە پەرلەمان،وەلەبوارى سیاسىدا حیزبەكان بە خۆیاندا دەچنەوەودەكەونەجوڵەوپێك هێنانىهاوپەیمانىوخستنەڕوىخەباتى ڕابردویان ، وەلەبوارى ڕاگەیاندنەوە میدیاكان ڕیزى بەرنامەكانیان ڕادەگرن وتایبەتى دەكەن بە بانگەشەى هەڵبژاردن بەشێوەیەك گەرم وگوڕى دەكەن بەم گەرماى هاوینەهەردەڵێى سەرەتاى شۆڕش و ڕاپەڕینە! چىتۆزوخۆڵىكۆن وژەنگاویە لەسەرخۆیانىلادەبەن وسرودى حەماسى وڕەخنەگرتن لەبەرانبەروەك وتراوە(هەركەسەبەیارى خۆی داهەڵدەڵێ)وهەرلایەنەبەگەرمى بانگەشە بۆ ژمارەكەى خۆى دەكات وخەریكەژمارە(99) یان لەبیردەچێتەوە لەگەڵ ژمارەیەك كەهەردوكیان ئاماژەن بۆناوى خودا! لەبوارى خزمەتگوزاریەوە،بەڵێنى زۆردراوەئەگەر(20%) یشیان جێ بە جێ بكرێن هەرخزمەتە ولەهیچ باشترە!زۆرێك لەڕێگاوبان وكۆڵانەكان نوێبونەوە،قیرى ڕەش و جوان، بەگەڕخستنى هەندێ لەپڕۆژەكان،كردنەوەى تونێلى شاخەكان،دامەزراندنى هەندێ لە گەنجان...بەڕاستى هەڵبژاردن نوێبونەوەیە... بەخۆداچونەوەیە زیندوبونەوەیە...خۆزگە ساڵى جارێ بوایە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە